24/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دهربارهی دۆخی ئێستای ههرێم و پهیوهندی به فۆرمی حوکمڕانیهوه
مەسەلەى نەمانى پارە لەبانکەکاندا و بارودۆخى هەرێم لە ئێستادا پێویستى بە لەسەروەستان و هەوڵى دووبارە بیناکردنەوەى دام و دەزگا کانى هەرێم هەیە. چونکە وڵات بەوجۆرە بەڕێوەناچێت . ئەوەى ڕووش دەدات ئاماژەیە بە نەبوونى :
1. بیرکردنەوەى ستراتیژى .
2. زانستى نەبوونى پلانەکان.
3. نەبوونى ڕوونى و گەندەڵى لە پەیوەندى بەداهاتە ناو خۆیى یەکانەوە . چونکە ئەگەر داهاتە ناوخۆییەکان وەک ئەوەى هەن کۆبکرێتەوەو بگەنە خەزێنەى گشتى و جوان سودیان لێوەربگیرێت و،ئەگەر بیر لە پێشهاتى لەم جۆرە بکرێتەوە ، بەم جۆرە هەرێم ناکەوێتە ژێرفشارەوە .لەلایەکى ترەوە ئەوەى ئێستا بەدەستیەوە دەناڵێنین و باجەکەى دەدەین و قورسایى خستۆتە سەر بودجەو هەڵوێستى لاواز کردووین،بەحزبى کردنى دام و دەزگاکان و ، هەڵاوساندنى جەستەى ئیدارەى حکومەت و ، پەیداکردنى سەدان هەزار موچەخۆرە لەسەر بناغەى(ولاْ ) ى حزبى و بێ هیچ بیرکردنەوەیەک لە پێویستى و کارایى حکومەت و پێداویستى نەخشەکانى پەرەپێدان .
هەروەها بێ بیرکردنەوە لەو ئاستەنگ و ئەگەرو فشارانەى لە ڕێگادان . بەتایبەتیش کە ئێمە لەدۆخێکى نا جێگیردا دەژین و تازە ئاسان نیە ببینەوە بە بەشێک لە عێراق و ، دەبێت هەنگاو بەرەو سەربەخۆیى بنێیین. لێرەدا پرسیارئەوەیە داخۆ ئەم کابینە نوێیە دەبێتە سەرەتایەک بۆ گۆڕین و دەستکارى کردنى ئەو شێوازو فۆڕمە کۆنەى حوکمڕانى کە دوو دەڤەرى و پاشماوەى شەڕى ناوخۆ و ، دابەشکردنى (امتیاز) لەنێوان دوو حزب و خراپ بەکارهێنانى دەستەڵات و دەستگرتن بەسەر بەشێک لەسەرچاوە ناوخۆییەکانى داهات و بێ پلانى دروستى کردبوو؟
بۆ ئەوەى خۆمان لە بەرامبەر ئەم جۆرە دۆخانەدا نەبینینەوە و بناغەیەکی پتەوی سیاسی و ئابووری و نەتەوەیی و دابڕێژین بە مەبەستی گەیشتن بە مافی چارە نووس و دامەزراندنی قەوارەی سەربەخۆی کوردستان و سیستمێکی دادپەروەری هاوچەرخ.