25/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
کەش ناسی هەرێم سبەینێ شەپۆلێکی باران بارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام به دوور ده‌بێت له‌و شه‌پۆله خۆڵبارینبارینه‌ی كه ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عیراق ده‌گرێته‌وه.
فازڵ ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند: له‌به‌یانیه‌وه 26-2 شه‌پۆلێكی بارانبارین زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و هه‌رێم ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری دوو نزمه پاڵه په‌ستۆوه كه له‌ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سوره‌وه هه‌ڵده‌كات و كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌و دوو شه‌پۆله‌ش به‌ره به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه ده‌رده‌كه‌وێت.
هەروەها رۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی شه‌پۆله‌كه كه‌مده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ری بارانبارینی بچڕبچڕی لێده‌كرێت و بۆ رۆژی شه‌ممه‌ش 1-3 بارودۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: شه‌پۆلێكی به‌فر بارین ناوچه سنورییه‌كان ده‌گرێته‌وه و ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ش كه باسده‌كرێت ناوچه‌كانی هه‌رێم كوردستان ناگرێته‌وه و ته‌نها ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عیراق روبه‌ڕوی ئه‌م شه‌پۆله ده‌بێته‌وه.