26/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ھەولێر چاوەڕوانی وەڵامی بەغدایە
گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی بەغدان بۆ فرۆشتنی نەوت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەفین دزەیی گوتەبەێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: بۆ فرۆشتنی ئەو نەوتەی ھەرێمی کوردستان روانەی تورکیای کردووە، چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی بەغدایە.
دزەیی گوتی: "تا ئەمڕۆ بەرمیلێک لەو نەوتەی روانەی تورکیا کراوە، نەفرۆشراوە و ھیچ بڕیارێکیش دەرنەکراوە. چونکە فرۆشتنی ئەو نەوتە بەندە بە رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا."
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیدا: دوایین جار کە دوو حەفتە لەمەوبەر کاربەدەستانی هەولێر و بەغدا کۆبوونەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا شاندی کوردستانی پێشنیاری خۆی ئاراستەی کاربەدەستانی بەغدا کردووە و ھێشتا سەرقاڵی ھەڵسەنگاندنی ئەو پێشنیارانەن.