26/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
حزبوڵای لوبنانی:هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌كات
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی كه پێیوایه فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل كردیانه سه‌ر یه‌كێك له مۆڵگه‌كانی له نزیك سنوره‌كانی سوریا، حزبوڵای لوبنان هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كرد.
حزبوڵای لوبنانی كه گروپێكی چه‌كداره ئه‌و بۆردومانه‌ی به ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرا بۆ سه‌ر سه‌روه‌ریی و خاكی لوبنان وهسفكردو.له‌ڕێی كه‌ناڵی مهنارهوه، جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی كات و شوێن و شێوازی گونجاو كرده‌وه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، تا ئێستا ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه رانه‌گه‌یاندووه كه كرایه سه‌ر گوندی ئه‌لسه‌هل له بیقاع.