26/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هاوڵاتیەک لەڕێگەى "بزاڤ پرێس " ەوە نامەیەک رەوانەى وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى هەرێمى کوردستان دەکات
هاوڵاتیەک کە ناو و ژمارەکەى لاى " بزاڤ پرێس"پارێزراو نامەیەک ئاراستەى وەزیرى ئەوقاف دەکات و داواى لێپێچینەوە لەگەڵ بەرێوەبەرێکى سەر بە وەزارەتى ئەوقاف دەکات
لەنامەکەى ( ش . خ ) دا هاتووە ( ج ع ر ) موشریفە لە بەڕێوەبەرایەتى ئەوقافى راپەڕین و لە گوندى زێوەى خۆشناوەتى باخێکى هەنارى سەر بە وەزارەتى ئەوقافى بڕیوەو دواتریش ئاگرى بەرداوەتەباخەکە
لە بەشێکى ترى نامەکەیدا هاتووەو دەڵێت بۆ پاراستنى ژینگەى ناوچەکە داوا لە وەزارەت دەکەین ئیجرائاتى یاسایى بەرامبەر بەو بەرپرسە بگیرێتە بەر .