به‌پیی مروری زه‌مه‌ن كۆمه‌ڵێ گرفت دێنه‌بون كۆمه‌ڵێ دیارده سه‌ر هه‌ڵ ده‌ده‌ن كه‌ڕه‌نگه له‌وه‌و پێش نه‌بوبێ یان به شێوه‌ی حاڵه‌ت بوبێت یه‌كێ له‌و دیاردانه‌ی كه‌له كۆنه‌وه تا ئێستا هه‌بوه به‌ڕێژه‌ی جیاواز ئه‌ویش دیارده‌ی له‌ش فرۆشیه .
له‌ش فرۆشی چیه؟ له‌ش فرۆشی (بریتیه له‌وه‌ی كه مرۆڤێ هه‌ڵ ده‌سێ به‌فرۆشتنی جه‌سته‌ی خۆی به‌كه سێكی دی له‌به‌رام به‌ر ده‌سخستنی بڕێ پاره)
ئه‌م كاره قیزه‌ونه له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆشماندا گرفته بۆزۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كان ئه‌گه‌ر سه‌یربكه‌ین له وڵاتانی ئه‌وروپا به‌شیوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ئه‌م دیارده‌یه ده‌بینرێ تیایاندا به‌پێچه وانه‌وه له‌ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیارده‌كه له‌چاو ئه‌وروپادا كه‌مه ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه بۆ زۆر هۆكار بگه‌ڕێته‌وه كه‌به ڕای من هۆكاری سه‌ره‌كی غیابی دینه (ئیسلام) له‌ناو گه‌لانی ئه‌وروپادا.له‌ڕویه‌كی تره‌وه وای نابینم پێشكه‌وتنی وڵاتان له‌ڕوی ڕۆشن بیریه‌وه بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی دیارده‌كه چون ئه‌گه‌ر وابوایه ڕێژه‌ی له‌شفرۆشی له‌ئه‌وروپا كه‌م ترئه‌بو نه‌ك زیاتر له له‌ش فرۆشه‌كانی وڵاتانی ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌گه‌ر ئێمه به‌دواداچون بكه‌ین بۆدیارده‌ی له‌ش فرۆشی ئه‌واچه‌ند شتیكمان بۆده‌ر ده‌كه‌وی له‌وانه
1.زۆربه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن خاریجی ناوچه‌ی خۆیان یان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆیان كاره‌كه‌ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆنمونه به‌پێی سه‌رژمێریه له‌وڵاتی ئیسپانیا كراوه یه‌ك ملوێن له‌ش فرۆشی تیایه كه‌له 95% ئه‌وانه خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیان.
2.زۆربه‌ی ئه‌وكه سانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن پابه‌ند نین به‌دینه‌وه له‌وڵاته كه‌یاندا دین لاوازه.
له‌ش فرۆشی له‌كوردستان
به‌داخه‌وه كوردستانیش وه‌كو زۆربه‌ی وڵاتانی دی له‌ش فرۆشی بونی هه‌یه تیایدا‌و له‌حاڵه‌ته‌وه گۆڕراوه بۆ دیارده به‌تایبه‌تی له دوای پڕۆسه‌ی به‌ناو ئازاد كردنی عێراقه‌وه كه‌ده‌روازه‌كانی كوردوستان زیاتر ئاوه‌ڵابون به‌ڕوی گه‌لانی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ردا ئه‌مه‌ش واكردوه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی به‌بیانوی جیاجیا ڕوبكه‌نه هه‌رێم به‌تای به‌تی له ناوه‌ڕاستو خوارویعێراقو ئێرانه‌وه ،به‌پێی ئه‌و ئاماره ناڕه‌سمیانه‌یش كه‌تا ئێستاهه‌ن ده‌ركه‌وتوه كه(45)باندی له‌شفرۆشی له‌كوردستان بونی هه‌یه كه‌به‌ڕێژه‌ی جیاجیا دابه‌ش بون به‌سه‌ر شاره‌كاندا ،وه‌هه‌ر وه‌ها ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ش له‌ڕاپۆرتێكی دا ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه نزیكه‌ی (400)ماڵ له‌سڵێمانی بونی هه‌یه كه‌كار له‌ش فرۆشی تێداده‌كرێ .
ئه‌و هۆكارانه چین كه‌ده‌بێته هۆی بڵاو بونه‌وه‌ی له‌ش فرۆشی .
هۆكار زۆره كه‌وا له تاك ده‌كا په‌نا بۆ له‌ش فرۆشی به‌ری هۆكاره‌كانیش له‌كاتیكه‌وه بۆكاتیكی دی له‌ده‌ووڵه‌تێكه‌وه بۆ ده‌و ڵه‌توێكی دی ده‌گۆڕێ جالێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌كورتی ئاماژه به‌و هۆكارانه بكه‌ین .هۆكاره‌كان
1.هه‌ژاری .هه‌ژاری یه‌كێكه له‌هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كان كه‌واله فرۆڤ ده‌كا په‌نا بۆله‌شفرۆشی به‌رێ تاله‌و ڕێگه‌یه‌وه بژێوی خۆی دابین بكات .په‌یوه‌ست به‌لایه‌نی هه‌ژاریه‌وه زۆركه‌س وه‌كوپیشه سه‌یری له‌ش فرۆشی ده‌كه‌نو كردویانه به پیشه بۆخۆیان.
2.حه‌زی خودی خۆیان چون هه‌ندێ له له‌ش فرۆشان وه‌ك هۆكاری به‌كۆمه‌ڵایتی بون سه‌یری ده‌كه‌ن پێان وایه له‌ڕێگه‌ی كردنی ئه‌م كاره‌وه ئه‌توانن خۆیان وه‌ك كه‌سیكی كۆمه‌ڵایه‌تی نێشان بده‌ن به‌تایبه‌تی له‌ئه‌وروپا
3.گرفتی خێزانی هه‌ڵهاتن زۆربه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌به هۆی گرفتی خێزانیهه‌وه هه‌ڵدێن ئه‌وا ده‌كه‌ونه ده‌ستی ئه‌ومافیایانه‌ی كه بازرگانی به‌مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی بانده كانی بازرگانی كردن به‌له‌ش فرۆشیه‌وه ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ ته‌شه‌نه سه‌ندنی دیارده‌ی له‌ش فرۆشی.
4.په‌راوێز خستن.په‌راوێزخستنو نه‌به‌خشینی هه‌ستو سۆز‌و خۆشه وێستی بۆ تاكه‌كه‌س له‌لایه‌ن كه‌سوكارو هاوسه‌ره‌و كه‌سه‌كانی ده‌وروبه‌رێه‌وه واله تاك ده‌كات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌راغه ده‌رونیه هه‌ندێجار په‌نا بۆ له‌شفرۆشی به‌رێ.
5.زۆرجار ته‌شه‌نه سه‌ندنی له‌شفرۆشی به‌هۆی جه‌نگه‌كانۆ بوه له‌جه‌نگی ئه‌مریكا ڤیتنامدا .به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو دیارده‌كه له‌خاكی ڤیتنامدا زیادی كرد.
6.دوری تاكه‌كان له‌دینو پابه‌ند نه‌بونیان به‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه كه‌به هه‌مو شێوه‌یه ئه‌م كاره قیزه‌ونه ڕت ده‌كاته‌وه.
7.هه‌ندێجار زۆری ژماره‌ی له‌ش كڕ له‌ئه‌نجامی زۆری فشاریان له‌كۆمڵگا ده‌بێته هۆی دروست بونی له‌شفرۆش.
8.ئه‌و هۆكارانه‌و چه‌ندین هۆكاری دی وه‌ك نه‌بونی سزای قورس بۆئه‌و كه‌سانه كه ئه‌و كاره‌ده‌كه‌ن و لاوازی ڕۆڵی ڕێخراوه‌كان له بنبڕكردنی ئه‌م دێارده‌یه‌دا......ھد
كاری گه‌ری له‌شفرۆشی له سه‌رتاكو كۆمه‌لگا
له‌شفرۆشی یه‌كێكه له‌ودیاردانه‌ی كه‌به بونی له هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌كدا ئه‌وا كاری گه‌ری سلبی زۆری ده‌بێ له‌سه‌ر تاكه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگاو خودی ی كۆمه‌ڵ گاكه‌ش چون ده‌بێته هۆی زیاد بونی ڕێژه‌ی جایابونه‌وه‌ی ژن‌و مێرد و زێادبونی ڕیژه‌ی خۆكشتنو به‌كۆیله‌بونی ئه‌وانه‌ی كه‌له‌ش ده‌فرۆشن بۆ ئه‌وانی كه له‌شكڕن بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌ندان نه‌خۆشی جنسی وه‌ك ئیدز‌و زهریو بون ......هد
چاره‌سه‌ری دیارده‌ی له‌ش فرۆشی چۆن ده‌كرێ
دیارده‌ی له‌شفرۆشی له ڕۆژگاری ئه‌م ڕۆماندا ئاسته‌مه بنبڕبكرێ به‌ڵام ده‌كرێ هه‌وڵ بدرێ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌و بون به‌حاڵتی دێارده‌كه جالێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین كۆمه‌ڵێ ڕێگه باس بكه‌ین به‌ئامانجی بن بڕكردنی یان كه‌م كردنه‌وه‌ی
1.پێش هه‌موشتێ ده‌بێ به‌وردی كار له گه‌ڵ ئه‌وانابكرێ كه‌توش بون له هۆكار و پاڵنه‌رو كانی بكۆڵ رێته‌وه داواكانی جێ به‌جێ بكرێ .
2.بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری ئاینی له‌ڕێگه‌ی مامۆستا یان‌و بنگخوازانه‌وه كاركردنیان بۆ وابه‌سته كردنی تاكه‌كان به‌ئاینی پێرۆزی ئیسلامه‌وه هه‌وڵ بده‌ن تائافره‌تان له‌و هۆیانه دور بخه‌نه‌وه كه‌نزیكیان ده‌كاته‌وه له‌له‌شفرۆشی .
3.دامه‌زراندنی ڕێخراوی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌له كه‌سانی پسپۆر پێك هاتبێ كه‌ته‌نها كاریان بنبڕ كردنی ئه‌م دیارده‌یه‌بێ.
4.چاو دێریكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه گومانی لێ ده‌كرێ كاری له‌ش فرۆشی تیادا ئه‌نجام بدرێ وه‌ك شوێنه گه‌شتیاریه‌كانو هوتێلو نادیو باڕه‌كان.
5.به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی ئابوری تاكه‌كان به‌تایبه‌تی ئافره‌ت چون هه‌مو ئه‌وه ده‌زانین یه‌كێ له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی له‌شفرۆشی بیوه‌ندی به لایه‌نی ئابوریوه هه‌یه وه‌ك له پێشودا باس مان كرد جا ئه‌گه‌ر هاتو توانرا ئاستی بژێوی تاكه‌كان باش بكه‌ین ئه‌وا به‌شێوه یه‌كی زۆر باش ده‌توانین دیارده‌كه كه‌م بكه‌ینه‌وه.
6.دانانی سزایه‌كی قورس له‌لایه‌ن ده‌ڵه‌ته‌وه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌خه‌ریكی ئه‌م كاره‌ن به‌مه‌رجێ سزاكه هه‌ردو لا بگرێته‌وه له‌شفرۆشو له‌شكڕیش.
7.یه‌كێ له‌چاره سه‌ره‌كانی دی ئه‌وه‌یه كه كار ئاسانی بكرێ بۆپڕۆسه‌ی هاوسه‌ر گیری له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته وخیزانو كۆمڵگاوه.
8.هه‌وڵدان بۆ له ناوبردنی ئه‌و باندانه ی كه‌خه‌ریكی بازر گانی كردنن به‌مرۆڤه‌وه .
9.چاودێری كردنی سنوره‌كان چون وه‌كو پێشتر ئاماژه مان پێكرد زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن خاریجی وڵاته كه‌ی خۆیان كاره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن جابۆ ریگری كردن له هاتنه ناوه‌یان ده‌بێ به چڕی چاودێری سنوره‌كان بكرێ.
له‌كۆتایدا ده‌ڵێم باهه‌مومان له‌لای خۆمانه‌وه هه‌وڵی كه‌م كردنه‌وه‌و قڕكردنی ئه‌م دیارده قیزه‌ونه بده‌ین به‌تایبه‌تی مامۆستا یانی ئاینی‌و ڕێخراوه‌كانو مه‌ڵبنده فێركاریه‌كانو توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی