27/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی یه‌كلابوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ره‌تده‌كاته‌وه
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌ی نوێ یه‌كلایی بووبێته‌وه.
عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه دانوستانه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت لهكۆتاییدایهو هیاوایان زۆره له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا په‌رله‌مان كۆببێته‌وه.
ناوبراو به‌رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی ئۆرگانی ناوه‌ندی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند (ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه له‌باره‌ی یه‌كلایی بونه‌وه‌ی دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كان "ره‌سمی نین" و ده‌بێت له‌كۆبونه‌وه‌كاندا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر پۆسته‌كان بدرێت).
د.ع