هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م ئاسته‌نێگی تری ده‌كه‌وێته به‌رده‌م و له‌ئێستادا پێشنیارێك هه‌یه بۆ داتاشینی پۆستێكی سیادی له‌پێناو قایل كردنی لایه‌نه‌كان ئه‌ویش پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری پێشمه‌رگه و به‌رپرسێكی پارتیش ئاشكرایده‌كات تائێستا ته‌نها چوار پۆست یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه.
هه‌ره‌چه‌نده لێدوانه جیاكان جه‌خت له‌سه‌ر نزیكبونه‌وه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن به‌ڵام پێده‌چێت پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای تۆماركردنی ژماره‌ی پێوانه‌یی ناوخۆیی له دواكه‌وتندا، له‌كێبڕكێدایه بۆ شكاندنی سه‌رجه‌م ژماره پێوانه‌یه‌كان، كێشه‌یه‌كی تریش روبه‌ڕوی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ده‌بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تائێستا هیچ پۆستێك به‌فه‌رمی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه به‌ڵام پێده‌چێت سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كێشه‌یه‌كی تر بخاته سه‌ر قه‌یرانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت و زیادكردنی راوێژكارێك بۆی قه‌یرانێكی دیكه بێت.
رۆژنامه‌ی سه‌باحی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق ئاشكرایكرد: به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به كێشه‌كان له‌سه‌ر هه‌دوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه له‌ئێستادا پێشنیارێك هه‌یه بۆ داتاشینی پۆستێكی تازه ئه‌ویش بریتیه له دانانی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری پێشمه‌رگه.
به‌پێی پێشنیاره‌كه پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری پێشمه‌رگه ده‌درێته ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌ستبه‌رداری پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ یان پێشمه‌رگه ده‌بێت.
هوشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی چڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكرایده‌كات له كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان پێیان راگه‌یاندوون كه هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌درێته گۆڕان له كابینه‌ی هه‌شتدا به‌ڵام هێشتا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه و به‌یه‌كجاری یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاشكرایده‌كات یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ترسی هه‌یه له‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه كۆنتڕۆڵی پارێزگای سلێمانی بكات هه‌رچه‌نده گۆڕان زۆرینه‌ی ئه‌و پارێزگایه‌یه به‌ڵام یه‌كێتی به پێگه‌ی سه‌ره‌كی خۆی ده‌زانێت.
رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات یه‌كێتی ده‌یه‌وێت هاوشانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆش وه‌ربگرێت، له‌به‌رامبه‌ردا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك هێزی دووه‌می گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌و پۆسته به مافی خۆی ده‌زانێت و سوره له‌سه‌ر وه‌رگرتنی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان كه ئاماده‌نه‌بووه ناوی ئاشكرا بكات به رۆژنامه‌ی سه‌باحی راگه‌یاندووه: پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوه به كێشه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌ت چونكه هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یانه‌وێت ئه‌و پۆسته وه‌ربگرن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد ئه‌وه‌ی تائێستا یه‌كلایی بۆته‌وه و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری رێككه‌وتون ته‌نها بریتیه له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ گۆڕان، جێگره‌كه‌ی بۆ پارتی و سكرتێری په‌رله‌مان بۆ یه‌كگرتو، له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ یه‌كێتی.