01/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رمایه‌دارێكی عێراقی، مالیكی ڕازی ده‌كات مووچه بۆ هه‌رێم بنێرێت
له‌سه‌ر داوای سه‌رمایه‌دارێكی عه‌ره‌ب، مالیكی رازیبوه مووچه‌ی مانگی شوبات و ئازاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، بدات.
د. خه‌یروڵا حه‌سه‌ن وه‌زیری بازرگانیی عێراق، رایگه‌یاند: له‌سه‌ر داوای بازرگانێكی عه‌ره‌ب، مالیكی ڕازی بوه به‌وه‌ی مووچه‌ی هه‌ر دوو مانگی شوبات و ئازاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدات.
مالیكی داواشیكراوه، به‌رپرسانی كورد، خۆیان به‌دوور بگرن له لێدوانی توند.
وتیشی: عیسام ئه‌لئه‌سه‌دی كه سه‌رمایه‌دارێكی عه‌ره‌به، سه‌ردانی مالیكی كردوه‌و دوای گفت‌و گۆكردن، ڕازیی كردوه به‌وه‌ی مووچه‌ی هه‌ردوو مانگی شوبات و ئازاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات.
وه‌زیری بازرگانیی عێراق، ڕونیشی كردوه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه، هه‌نگاوێكه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
له‌سه‌ر زاری ئه‌و سه‌رمایه‌داره‌شه‌وه، د. خه‌یروڵا رایگه‌یاند: مالیكی داوای كردوه ، كه به‌رپرسانی هه‌رێم، خۆیان به‌دوور بگرن له لێدوانی توند و هه‌وڵبدرێت ئاڕاسته‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ببه‌ن.