01/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌بنه پردی نێوان خه‌ڵك و حكومه‌ت
ئه‌مرۆ 1-3-2014 كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی بالاَی حكومی له‌سه‌ر ئاستی به‌رێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌كان له شاری هه‌ولێر له ئوتێلی (بانۆژ) كه له‌لایه‌ن رێكخراوی كوردۆ بوَئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی كوردستان به‌ناونیشانی (تواناسازی ڕێككخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان) ئه‌نجام دا .
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مجاره بریتی بوو له‌سه‌ر ناردنی ئه‌و سكالاَ و داواكاریانه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌وه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی هه‌لبژیرداوی هه‌رسێ پارێزگاكه‌وه گه‌یه‌نرابوویه ده‌ست رێكخراوی كوردۆ.
یه‌كه‌م ته‌وه‌ر كه قسه‌ی له‌سه‌ر كرا, داواكارییه‌كی رێكخراوی هۆشیاری كۆمه‌ڵگا بوو له سنوری قه‌زای چه‌مچه‌مال به كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به مندالاَنی (بیر كۆڵ و ناكام و ئۆتۆیزم و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت) تێكرای به‌شداربوان هاورابوون له‌سه‌ر ئاستی كوردستان داتا و ئامارێكی ورد وه‌ربگیریت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار قسه بكری بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و گرفته, به‌شێكی تریش سه‌باره‌ت به نه‌بونی هۆڵی شانۆ بوو له قه‌زای چه‌مچه‌مال كه له‌یه‌ن گروپه‌كانی شانۆی گه‌ل و شانۆی كازیوه شانۆی سپی حه‌سار و كۆمه‌ڵی هونه‌ره جوانه‌كان ئاراسته كرابوون ئه‌وه‌ش به هه‌ند وه‌رگیرا ,به‌شێكی نوێنه‌ری رێكخراوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان ئاماژه‌یان به‌و گرفته دا له سنوره‌كانیان .
وێرای چه‌ندین ته‌وه‌ری تر كه پێكهاتبوو له باسكردنی ژینگه‌ی سنوری گه‌رمیان و هه‌ولدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی به‌بیابان بون له سنوره‌كه‌دا , هه‌روه‌ها باسكردن له بنیاتنانی كارگه‌یه‌ك بۆ ریسایكلینی ئه‌و زبڵوخاشاكانه‌ی له سنوره‌كانی شار و شارۆچكه‌كان فرێده‌درێن, وه‌كو رێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه داوامان كرد كه سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كان و نوێنه‌رانی حكومه‌ت پشتگیری داواكارییه‌كمان بكری كه له سنوری گه‌رمیان به‌هۆی بونی سامانی سروشتییه‌وه سیسته‌می (په‌ترۆدۆلار ) بۆ هاولاتیان و پرۆژه‌كان په‌یره‌و بكرێ.
هه‌ر له دانیشتنی ئه‌مرۆدا چه‌ندین ته‌وه‌ری تری پاریزگاكانی تری هه‌ریمَ قسه‌ی لێوه‌كرا به‌تایبه‌تی, گرفتی ته‌ندروستی له پاریزگای دهۆك و گرفتی هاتوچۆ له شاری هه‌ولیر به‌تایبه‌تی بۆ قوتابیان له‌كاتی ته‌واو بونی ده‌وامی قوتابیان و هه‌روه‌ها باس له پیس بون و خراپ به‌كار هینانی ژینگه‌ی قوتابخانه‌كان كرا و له به‌شیكی تری یاداشتی نوینه‌ری ریكخراوه‌كانی دهۆك باس له گرفتی په‌یمانگای كشتوكالی هه‌ولیر كرا , گرفتی به‌شیكیش له نوینه‌ری ریكخراوه‌كانی سلێمانی تایبه‌ت بوو به دروست كردنی مۆری ریكخراوه‌كان له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه گرفتیان بۆ دروست ده‌كریت وه داواكارییه‌كی تریش تایبه‌ت بوو به فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان سه‌باره‌ت به ریگری كردن له كه‌سێك له ستافی دوو ریكخراودا هه‌بیت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پرۆژه نه‌دریت به ێكخراوه‌كه, داواكرا فه‌رمانگه بۆ هه‌ردوو گرفته‌كه قسه‌ی خۆی هه‌بیـَ , دواتر له‌لایه‌ن نوێنه‌ری به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانییه‌وه راپۆرتیك خویندرایه‌وه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی هاتوچۆ و داوای پشتگیری له‌رێَكخراوه‌كان كرد كه هاوكاری بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ كێشه‌كان به شێوه‌ی زانستی و هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاولاتیان چاره‌سه‌ر بكرێ, دواتر نوێنه‌ری كاره‌با و ئاو په‌روه‌رده و چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی تر وه‌لام پیشنیار و تێبینی رێكخراوه‌كانیان دایه‌وه و پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و داواكاری و پیشنیارانه ده‌ربری , دواتر له‌سه‌ر پێشنیاری رێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه داواكرا بۆ كۆبونه‌وه‌ی داهاتوو ته‌وه‌ره‌كان دیاری بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ زیاتر گرفت و كێشه‌كان له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانه‌وه بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ئاماده بكرێ پێشنیاره‌كه‌مان قبوڵكرا به‌شێك له كێشه‌و گرفته‌كان خرانه ده‌نگدانه‌وه. به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌و گرفتانه‌ی كه ده‌نگی زۆرینه‌یان به ده‌ست هێنا كه بریتی بوون له (ژینگه‌و ته‌ندروستی و ئاو كاره‌با )
بۆیه سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كان و هاولاَتیان بۆ كۆبونه‌وه‌ی داهاتوو هه‌ر پێشنیار و تێبینی و سكالاَیه‌كیان هه‌بوو ده‌توانن له‌ر ێگه‌ی رێكخراوه‌كانی به‌شدار بوو له‌و كۆبونه‌وه‌یه بگه‌یه‌ننه ده‌ست لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار .
مه‌عروف مه‌جید , سه‌رۆكی رێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه, و هه‌لبژێردراوی نوێنه‌ری 35 رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له سنوری
پارێزگای سلێمانی له پرۆژه‌ی و رێكخراوی كوردۆ و یوئێن دی پی