01/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سـه‌رمای شـه‌و
ده‌بـێ ئه‌مشـه‌و
گڤه‌ی ڕه‌شه‌بای سه‌ر به‌فـر
جه‌سته‌و ڕۆحـی
چه‌ند مناڵی بێ به‌رگ و نان
بتـه‌زێنـێ ؟
ده‌بـێ ئه‌مشـه‌و
له‌م نیشتمانه‌ی ئێمه‌دا
چه‌ند هه‌ژاری ئاشنا به خـه‌م
له‌ژێـر ده‌وار
به‌بێ پێخـه‌ف
هه‌تا سه‌حه‌ر
بناڵێـنێ ؟
ده‌بـێ ئه‌مشـه‌و
مـن و شیعر پێكڕا بگرین
بـۆ مناڵی چاو پڕئه‌سرین
بۆ هه‌ژاری دڵ پڕگـرین
ده‌بـێ ئه‌مشـه‌و
مـن په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌ی خۆم
بـۆ ڕه‌شـه‌با
والاَ بكــه‌م
به‌ڵكو سه‌رما بێته ژوورێ
هـه‌ر بـه‌چه‌شـنی
منالاَنی په‌نـجه تـه‌زیـو
سه‌رما به نێو ڕۆحـم دابـێ
مـن وا ده‌كـــه‌م
دڵ به گریان ئاشـنا ده‌كــه‌م