ئیمبراتۆریەتی مێروو.......و....فەرمانرەوایەتی مرۆ
01/03/2014 نوسەر: bzavpress

ئیمبراتۆریەتی مێروو.......و....فەرمانرەوایەتی مرۆ


بڕۆنە ژوورەوە لەشکری مرۆ پاشەکەوت خۆرەکان هاتن

یەکێک لە سروشتی مێروولەکان لە ژیاندا ئەوەیە،ئەگەر هەر خۆراک یاخود خواردنێک بدۆزنەوە،ئەوا دەستبەجێ هەموویان پێکەوە هەڵمەت ئەبەن بۆ ئەو خواردنە،هەر مێروە و ئەرکی تایبەتی خۆی ئەنجام ئەدات،
هەر مێروەو هەوڵ ئەدات بەشێک یاخود پارچەیەک لەو خواردنە کە لە پاش تێکۆشانێکی زۆر و ماندوبونێکی بێ وێنە چنگی ئەکەوێت ،ببات....بەس بۆ خۆی نا...........بەڵکو بە پەلە بیگەیەنێتەوە بۆ شارە مێرولەکەی، هەوڵ ئەدەن دەستبەجێ خواردنی سەر زەوی بگەیەننە بۆ ژێر زەوی، بۆ ژێر خانی "شارە مێروولە"....تا پاشەکەوتی بکەن.......بەڵام هەر مێرووە و بۆ خۆی نا،..........بەڵکو بۆ نەوەکانی پاش خۆی......ڕەنگە خۆی هەر فریای ئەوەش نەکەوێت پشکێکی زۆر کەمی ئەو دەستکەوتەی بخوات کە خۆی دابینی کردووە...
چونکە لە بنەڕەتدا سرۆشتی ئەوان وایە کە ئەوان خەمی خۆیان نەبێت...بەڵکو خەمی نەوەکانی پاش خۆیانە، چونکە ئەوانیش پێشتر خۆراکێکیان بۆ پاشەکەوت کراوە و خواردویانە، کە خۆیان دابینیان نەکردبوو.بەڵکو نەوەی پێش خۆیان بۆیانی دابینکردبوو..هەر بۆیە هەموو مێرولەکانی تریش هەمان خەمیان هەیە...خەمی سەرەکی و کاری رۆژانەشیان ئەوەیە چۆن زۆرترین پاشەکەوت بۆ ژێر خانی شارە مێرولە دابین بکەن...تا ئیمبراتۆریەتەکەیان بەردەوام بێت

بەڵام لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتی گروپە مرۆکانی ئێمەدا :
ئەگەر هەر سامانێکی سروشتی ( ژێر زەوی یان سەر زەوی)یان هەر دەستکەوت یاخود داهاتێکێان دۆزییەوە...ئەوا ئەمانیش یەکسەر و دەستبەجێ هەڵمەتی بۆ ئەبەن و پەلاماری ئەدەن...هەر گروپە و هەڵپەی دەستکەوتنی بەشێک ئەدات ،
بەس بۆ خەڵک نا، بەڵکو بۆ خۆیان، هەر گروپە و تەنها مێشکی لای بەشەکەی خۆیەتی ،تا لە کەمترین ماوەدا زۆرترین بەش بۆ خۆی ببات...تا زوو ئەم دەستکەوتە....یان هەر بۆ گروپەکەی خۆی...یان بۆ بنەماڵەکەی،یان بۆ پارتەکەی ببات....هەر بۆیە ( بە پێچەوانەی مێروەکانەوە)ئەم مێرووە دوو پێیانە باکیان نیە هەموو سامانی ژێر زەوی بهێننە سەر زەوی...و بیکەتە دەستکەوت،پارە، داهات،بۆ خۆیان و گروپەکانيان ...باکیان نیە شارە مرۆییەکان خامۆش و نەدار و بێ نەوا و بێ دەرەتان بن...باکیان نیە....ژێرخانی ئابوری و بژێوی خەڵکی بڕمێت..گرنگ ئەوەیە گیرفانی تایبەتی خۆیان بوژاوە بێت....با ئەگەر لەسەر حسابی قوت و داهاتی تاک و چارەنوسی نەوەکانی تریشی بێت.
هەر بۆیە پاشەکەوت لای مێرووە مرۆییەکان لە وڕێنەیەک زیاتر هیچی تر نیە؟؟؟ پاشەکەوت ؟ ئەم دەستەواژەیە گەورەترین درۆی مرۆ فەرمانڕەواکانی ئێمەیە....ئەوان ئەوەی لەبیریان نەبێت پاشەکەوتە....چونکە ئەوان ئێستا سەرقاڵی پاکتاوکردنی پاشەکەوتی ئەوانی دین...ئەوان دەستمایەی خەڵک ئەخۆن..ئەوان (ئێستا) بە سەوزی ئەخۆن، جا چجا پاشەکەوت بۆ ئایندە بکەن پاشەکەوت بۆ ئاینده‌ ؟؟؟ دڵنیا بن لە سەردەمی مێروە دوو پێکانی ئێمەدا نەک هەر بۆ نەوەی ئایندە نیە..بەڵکو بۆ نەوەکانی ئێستاش نەهێڵراوە...
ئێستا مێروەکانی هەرێم گەورەترین ترسیان لە مرۆکان بۆ دروست بووە، چونکە ئەزانن ئەوان تەڕو وشک پێکەوە ئەخۆن...وە لە بری پاشەکەوت....تەنها پاشەڕۆ دەهێڵنەوە