عبدااوهاب على: دوو جار بزووتنەوەى ئیسلامى گیانى منیان لە مردن رزگار کردووە
01/03/2014 نوسەر: bzavpress

عبدااوهاب على: دوو جار بزووتنەوەى ئیسلامى گیانى منیان لە مردن رزگار کردووە


وتەبێژى پارتى لەسلێمانى رەتى دەکاتەوە لێدوانى دژى بزووتنەوەى ئیسلامى دابێت 

چەند ڕؤژێک بەر لەئێستاو لە سایتى شرۆڤەوە لێدوانێکى عبدااوهاب على وتەبێژى پارتى لە سلێمانى بڵاو کردەوە گوایە ئەو وتەبێژەى پارتى وتویەتى ئۆپۆزسیۆن بوونى بزووتنەوەى ئیسلامى کاریگەرى نابێت چونکە تەنها یەک کورسى پارلەمانیان هەیە 
ئەم لێدوانەش نارەزاى زۆرى بزووتنەوەى ئیسلامى بەدواى خۆیدا هێناو تەنانەت گەیشتە ئەوەى لە ئاستى باڵاوە وەڵام درایەوە 
بۆ ئەم مەبەستە رۆژنامەنوس رێناس عمر کە هەمان کات کادرێکى بزووتنەوەى ئیسلامیە لە پێگەى تایبەتى خۆى لە تۆرى کۆمەڵایەتى فەیس بووک نوسیویەتى " پەیوەندیم بە عبدالوهاب علی ەوە کردووەو ئەویش بێ ئاگایى خۆى لەو بارەیەوە پیشانداوە "
بەپێى قسەکانى رێناس عمر بێت عبدالوهاب على وتوشیەتى " دوو جار بزووتنەوەى ئیسلامى گیانى منیان لە مردن رزگار کردووە چۆن رێگە بەخۆم دەدەم لێدوانى وا بەرامبەر بزووتنەوە بدەم " 
جێگەى بیر هێنانەوەیە چەند رۆژێک لەمەو بەر لەسایتى "شڕۆڤە " هەواڵى ئەوە بڵاو کرایەوە گوایە وتەبێژى پارتى لە سلێمانى وتویەتى بزووتنەوەى ئیسلامى بەکورسیەک ببێتە ئۆپۆزسیۆن هیچ کاریگەریەکى لەسەر بڕیارەکانى حکومەتى هەرێم و پەرلەمان نابێت .