27/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕاگه‌یاندنه‌كان خه‌می پاره‌یانه
ڕێكلام، هاوڵاتیانی بێزاركردووه‌و حكومه‌تیش تازه خه‌به‌ری بووه‌ته‌وه
ڕێكلامی زۆر‌و هه‌میشه‌یی له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن‌و رووپه‌ری رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان، بووه‌ته هۆی بێزاری هاوڵاتیان‌و حكومه‌تیش وه‌ك هه‌میشه كه سه‌ری ناپه‌رژێته سه‌ر هه‌ندێ لایه‌نی گرنگی ژیانی هاوڵاتیان تازه خه‌به‌ری بووه‌ته‌وه‌و به‌ته‌مای ئه‌وه‌یه سانسۆر بخاته‌سه‌ر ڕێكلام‌و شێوازی ئه‌نجامدانی له ڕاگه‌یاندنه‌كان، په‌رله‌مانتارێكیش پێیوایه كه كاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرییه یاسا‌و رێنمایی ده‌ربكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، به‌رپرسی به‌شی ماركێتینگی یه‌كێك له‌رۆژنامه‌كانیش ئه‌ه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه تا ئێستا هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كردوون‌و ڕێنمایشیان له‌هیچ دام‌وده‌زگایه‌كی حكومه‌ته‌وه بۆ نه‌هاتووه.
ڕێكلام، فاكته‌رێك بۆ گه‌شه‌ی ئابوری
ڕێكلام له‌ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به ڕۆژنامه‌و ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه، بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌سود له‌ڕووی داراییه‌وه بۆ ده‌زگاكان، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه زۆربوونی ڕێكلام بۆته هۆی زیانگه‌یاندن به هاوڵاتیان، چونكه بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێكلامه‌كان، ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ست لێی قازانجی مادییه، نیوهێنده بیر له‌وه‌ناكرێته‌وه تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك سود به هاوڵاتی ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌رێمی كوردستان جیاواز له‌شارو ناوچه‌كانی تری عیراق، به‌هۆی ئه‌و ئاسایش‌و سه‌قامگیرییه‌ی بوونی هه‌یه، پێشكه‌وتنێكی ئێجگار گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، به تایبه‌تی لایه‌نی ئابووری، ئه‌مه‌ش فاكته‌رێك بووه بۆ هاتنی كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره گه‌وره‌كانی دونیا، زۆربه‌ی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان له‌ڕێگای كۆمپانیاكانیانه‌وه سه‌رمایه‌گوزاییه‌كی زۆریان كردووه به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنان له‌كوردستان، ئه‌م گۆرانكارییه گه‌وره‌یه هه‌مولایه‌ك لێی سودمه‌ندبوون، میدیاش له‌كوردستان پشكی له‌م قازانجه‌ی كه به‌هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌وه هاتۆته‌ئاراوه به‌ركه‌وتووه.
ڕێكلام له ئێستادو ڕابردوودا
له ساڵانی ڕابردوودا زۆربه‌ی ئه‌و كه‌ناڵ‌و ده‌زگایانه‌ی كه بوونیان هه‌بوو له‌كوردستان، له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه هاوكاری مادی ده‌كران، هه‌رچه‌نده ئیستاش هه‌ندێك له‌و ده‌زگایانه حزب ته‌مویلیان ده‌كات، به‌ڵام جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێستا‌و ڕابردوودا، ئێستا به‌هۆی زۆربوونی كۆمپانیا بازرگانیه‌كانه‌وه‌و زیادبوونی جموجۆڵی بازرگانی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن سودیان له‌و ڕێكلامانه كردووه كه له ده‌زگاكانیانه‌وه بڵاویده‌كه‌نه‌وه، توانیویانه پاره‌یه‌كی باش پاشكه‌وت بكه‌ن كه به‌هۆی ڕێكلامكردنه‌وه ده‌ستیانده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش هێشتا نه‌یتوانیوه هه‌موو خه‌رجیه‌كانیان بۆ پربكاته‌وه، هه‌رچه‌نده ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له زۆربه‌ی وڵاتان پشت به ڕێكلام ده‌به‌ستن، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خۆیان، به‌ڵام نابێت‌و ناكرێت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سێك به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه‌لابنێیت، هه‌تا ئه‌گه‌ر میدیاش بێت، له‌كاتێكدا میدیا موڵكی خه‌ڵكه، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیربچێت به‌شێك له‌كاری میدیا ڕێگرتنه له‌كاره خراپ‌و نه‌رێنیه‌كان، چما ئه‌گه‌ر خۆیان سه‌رچاوه‌ی كاری خراپ بن!
ڕێكلام، تاكه سه‌رچاوه‌ی دارایی میدیای ئه‌هلی
به‌رپرسی به‌شی ڕێكلام له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه (هانا ڕه‌وف) سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته پێیوایه" ناتوانین پشت به ڕێكلام ببه‌ستین، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕۆژنامه له‌ئێستادا فرۆشی كه‌مه، ڕێكلام توانیوویه‌تی به‌شێكی زۆر باش له‌باری ئابووریمان سوكبكات، ده‌توانیین زۆربه‌ی پێویستیه‌كانمان به پاره‌ی ڕیكلام پربكه‌ینه‌وه، خۆتان ده‌زانن ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ش هیچ حزب‌و رێكخراوێك نییه هاوكاریبكات له‌به‌رئه‌وه ڕێكلام بۆ ئێمه زۆر گرنگه به‌ڵام هێشتاش نه‌یتوانیوه هه‌ندێك كه‌م‌و كورتیمان هه‌یه بۆمانی پڕبكاته‌وه، بۆ نمونه ناتوانین مووچه‌یه‌كی باش بده‌ین به‌كارمه‌نده‌كانمان، چونكه پاره‌ی ڕێكلام به‌شی ئه‌و شتانه ناكات".
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێكلام‌و شوێنی ڕێكلام له‌ڕۆژنامه‌كه‌یانداو چاودێریكردنی ڕێكلام له‌لایه‌ن حكومه‌ت‌و به‌دواداچونی خۆیان بۆ به‌رهه‌م‌و كاڵاكانی كه كۆمپانیاكان ڕێكلامی بۆده‌كه‌ن، ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاوێنه ڕایگه‌یاند" لای ئێمه ڕێكلامه‌كان جیاوازییان هه‌یه به‌م شێوه‌یه، ڕێكلامی چاره‌ك‌و ڕه‌نگدار (ملون) قه‌باره‌كه‌ی كه ( 15 سم – 17 سم ) ده‌بێت ئه‌گه‌ر له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م بێت 750 حه‌وسه‌دو په‌نجا دۆلار نرخه‌كه‌یه‌تی، هه‌مان قه‌باره به ڕه‌ش‌و سپی له لاپه‌ڕه‌كانی ناوه‌وه نرخه‌كه‌ی 450 چوارسه‌دو په‌نجا دۆلاره، قه‌باره‌یه‌كی ترمان هه‌یه كه نیو قه‌باره‌یه ( 20سم – 30 سم ) ده‌بێت ئه‌مه ئه‌گه‌ر له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م بێت‌و ڕه‌نگی بێت نرخه‌كه‌ی 650 شه‌سه‌دو په‌نجا دۆلاره، به‌ڵام له ناوه‌وه به‌ڕه‌ش‌و سپی 450 چوارسه‌دو په‌نجا دۆلاره، لاپه‌ڕه‌ی ته‌واومان هه‌یه واتا ئه‌گه‌ر ڕێكلامه‌كه هه‌موو لاپه‌ڕه‌كه داگیربكات به ملونی ئه‌وا نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 1500 هه‌زاروپێنج سه‌د دۆلار، به‌ڵام ره‌ش‌و سپی نرخی 1000 هه‌زار دۆلاره، ئێمه جۆرێكی تریشمان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ڕێكلامه‌كه بۆ شه‌ش مانگ بوو ئه‌وا كه‌مكردنه‌وه‌ی %10 له‌سه‌دا ده‌مان هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر بۆ ساڵێك بوو ئه‌وا كه‌مكردنه‌وه‌كه %20 له‌سه‌دا بیسته".
میدیاكان ته‌نها له ڕێكلامدا ئازادن!
سه‌باره‌ت به سانسۆر "نه‌خێر هیچ سانسۆرێك نیه یان به‌دواداچونێك نییه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، واته هه‌موو ده‌زگاكان ئازادن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره ڕێكلامێك بۆ هه‌ر جۆره كاڵایه‌كیش بێت، به‌ڵام ئێمه وه‌ك ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه بۆ هه‌ندێك به‌رهه‌موو كاڵا ڕێكلام ناكه‌ین، وه‌ك جگه‌ره‌و بابه‌تی ته‌ندروستی، له‌لایه‌ن حكومه‌تیشه‌وه هیچ ڕێنماییه‌كمان پێنه‌گه‌شتووه، خۆشمان وه‌ك ڕۆژنامه به‌رپرس نین له كوالیتی كاڵا‌و به‌رهه‌مه‌كان ئێمه هه‌رچییه‌ك بێته لامان ڕێكلامی بۆ ده‌كه‌ین".
سه‌نگه‌ر خورشید به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندن‌و ڕێكلام له كۆمپانیاكانی ئۆردو بۆ بیناسازی، پێیوایه "هه‌ردوولا قازانج له ڕێكلام ده‌كه‌ن هه‌م كۆمپانیا، هه‌میش ده‌زگاكان، ئێمه وه‌ك كۆمپانیا هه‌ركاتێك ڕێكلام بكه‌یین، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له ده‌زگاكان یه‌كسه‌ر به لێشاو ته‌له‌فۆنمان بۆ دێت له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، پرسیاری ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن كه ڕێكلامی بۆ كراوه".
حكومه‌تی هه‌رێم تازه خه‌به‌ری بووه‌ته‌وه
سه‌باره‌ت به چاودێریكردنی ڕێكلامكردن‌و لێپرسینه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌و كاڵا‌و به‌رهه‌مانه‌ی ڕێكلامی بۆ ده‌كرێت، ئه‌و به‌رپرسه گوتی "ماوه‌یه‌كه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری چه‌ند ڕێنماییه‌كیان بۆ ناردوین كه تایبه‌ته به ڕێكلامكردن، ده‌بێت ئێمه پابه‌ندبین به‌و ڕێنماییانه‌وه، ده‌نا توشی لێپرسینه‌وه ده‌بین، ئه‌مه‌ی كه ده‌یلێم پێشتر نه‌بوو، نرخه‌كانیشیان له كه‌ناڵێكه‌وه بۆ كه‌ناڵێكی تر ده‌گۆڕیت، بۆ نمونه كوردستان تیڤی له كاتی دراماكاندا بۆ یه‌ك چركه ( 15 ) پانزه دۆلار وه‌رده‌گرن، كوردساتیش له‌هه‌مان شوێن‌و كاتدا بری ( 14 ) چوارده دۆلار وه‌رده‌گرن، كه‌ناڵی سپێده‌ش بۆ هه‌ر چركه‌یه‌ك بری (9 ) نۆ دۆلار وه‌رده‌گرن، كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كانیش ده‌قه‌ی بری ( 45 )چل‌و پێنج هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن".
كاردۆ محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌سه‌ر بابه‌تی ڕێكلام‌و ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ ڕێكخستنی ده‌ڵێت" ئێمه له په‌رله‌مانه‌وه هیچ یاسایه‌كمان نییه له چوارچێوه‌یه‌كدا ڕێكیبخات، پێموایه ئه‌وه ئیشی كوالیتی كۆنترۆڵه یان وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، ده‌بێت ئه‌وان ڕێنمایی بۆ ده‌ربكه‌ن، هه‌رچی په‌یوه‌ندیشی به ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه هه‌یه ئه‌وه له‌یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ریدا جێگای كراوه‌ته‌وه".
ڕاگه‌یاندنه‌كان ته‌نها خه‌می پاره‌یانه!
ڕێكلام تامی نه‌ماوه زۆر بێكه‌ڵك بووه، هه‌ر كه‌ناڵێك به ئاره‌زوی خۆی چی بووێت بڵاویده‌كاته‌وه، ئه‌وان به‌س له‌خه‌می پاره په‌یداكردندان هیچ گوێناده‌ن به‌هه‌ست‌و سۆزی هاوڵاتی، هه‌موو كه‌ناڵه‌كان به ئاسمانی‌و ناوخۆییه‌كانیشه‌وه، ئه‌وه ڕۆژنامه‌كان هه‌ر باسی مه‌كه، ئه‌مه قسه‌ی (هێرش حامید)ه كه له بواری ڕێكلام كارده‌كات، ئیشی ته‌نها ئه‌وه‌یه ڕێكلام بۆ كه‌ناڵه‌كان په‌یدابكات، ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه ده‌زگاكان كاتێك ڕێكلامیان بۆ ده‌به‌یت هیچ كات له‌كوالیتی‌و باشی به‌رهه‌مه‌كانیان نه‌پرسیوه، ئه‌وان ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌لایانه‌وه گرنگه كه ده‌ستیانده‌كه‌وێت، له‌و پاره‌یه‌ش برێكی كه‌می ده‌ده‌ن به‌و.
ڕێكلام به‌هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌كرێت
ئه‌وه‌ی جیگای سه‌رنجه، ڕێكلامكردن له ڕاگه‌یاندنی كوردیدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر زیادیكردووه، هه‌ستده‌كرێت هیج سانسۆرێك نییه كه ده‌زگاكان كۆنترۆلبكات له‌وه‌ی هه‌رچی هه‌یه بڵاویبكه‌نه‌وه یان نا، ئه‌مه له كاتێكدا كاری حكومه‌ته به دوداچوون یان چاودێری ڕێكلامكردن بكات
به‌رپرسه‌كه‌ی ڕێكلام له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه، باسی له‌وه‌كرد " به‌داخه‌وه تا ئێستا نه‌مانتوانیوه فیدباكی خوێنه‌ر وه‌ربگرین له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكلامانه‌ی كه بڵاویده‌كه‌ینه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌مه زۆر گرنگه بۆ ڕۆژنامه‌یه‌ك كه بزانێت تا چه‌ند خوێنه‌ره‌كه‌ی ڕازییه، نه‌ك به‌س ڕێكلام، بگره ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ش كه بڵاویده‌كه‌ینه‌وه، بۆیه له‌مه‌ودوا هه‌وڵده‌ده‌ین كه ئه‌و كاره‌بكه‌ین چونكه به قازانجی ڕۆژنامه‌كه‌مانه".
هاوڵاتیان، له ڕێكلام بێزارن
شه‌هلا جه‌لال ژنی ماڵه‌وه‌یه، ئه‌و كاته‌كانی خۆی زۆربه‌ی دوای ئیش‌و كاری ماڵه‌وه به ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فزیۆن ده‌باته‌سه‌ر، ئه‌و گله‌ییه‌كی زۆری هه‌بوو له كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه‌كان‌و ده‌یگوت" كه‌ناڵه‌كان ته‌واو ناخۆشیانكردووه، ئیش‌و كارییان هه‌مووی بۆته ڕێكلام، ئاخر مانای هه‌یه درامایه‌ك كاته‌كه‌ی خۆی به‌بێ ڕێكلام 30 ده‌قیقه‌یه به‌ڵام ئه‌وان یه‌ك سه‌عاتی ته‌واوی پێده‌كوژن، هیچ حسابێك بۆ بینه‌ر ناكه‌ن، دراما هه‌یه تایتڵی ته‌واونه‌بووه كه ده‌ستپێبكات، یه‌كسه‌ر ڕێكلامه‌كه داده‌به‌زێنن، باوه‌ربكه زۆرجار له‌داخی ڕێكلام وازم له سه‌یركردنی ته‌مسیل‌و دراما هێناوه، ئه‌و داواكاری ئه‌وه بوو كه‌ناڵه‌كان له‌كاتی دابه‌زاندنی ڕێكلامدا كه‌مێك ره‌چاوی كات‌و هه‌ستی بینه‌ر بكه‌ن، ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ن خۆیان زه‌ره‌رده‌كه‌ن".
من ئه‌و كاڵایه‌ی ڕیكلامی بۆ بكرێت ئاماده‌نیم بیكرم، ئه‌مه قسه‌ی هاوڵاتی (هۆگر موحه‌ممه‌د)ه له شاری هه‌ولێر، به‌ڕای ئه‌و كاڵایه‌ك باش بێت ڕێكلامی ناوێت خۆی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه به‌رهه‌میان خراپه‌و نافرۆشرێت هه‌وڵده‌ده‌ن له ڕێگای ڕێكلامه‌وه كاڵاكاو به‌رهه‌مه‌كانیان ساغبكه‌نه‌وه، هۆگر ڕایوایه "له كوردستان هیچ چاودێرییه‌ك نیه له‌سه‌ر ڕێكلامكردن، له ڕاگه‌یاندنه‌كاندا هه‌ر ده‌زگایه‌ك‌و به‌ئاره‌زوی خۆی بۆ پاره په‌یداكردن هه‌موو به‌رنامه‌كانی كردۆته ڕێكلام، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه من ئه‌و شته‌ی ڕێكلامی بۆ بكرێت، له بازاردا نایكرم".
چی بكرێت باشه؟
سه‌ره‌نجام ئه‌وه روونده‌بێته‌وه ئه‌و فه‌وزایه‌ی له بواری ڕێكلامدا درووستبووه له‌كوردستان، ئه‌نجامی نه‌بوونی یاسایه‌كه كه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ڕێكیبخات، ئه‌و كاتانه‌ش كه مرۆڤ به‌رپرس نه‌بوو له به‌رامبه‌ر یاسادا به‌هۆی نه‌بوونیه‌وه، ئه‌وه ده‌كرێت چاوه‌رێی وه‌ها ئه‌نجامێك بكه‌یت كه له كوردستاندا بوونی هه‌یه، چونكه له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا یاسایه‌ك هه‌یه بۆ كردنی ڕێكلامی بڵاوكردنه‌وه‌ی، ئامانجی ته‌واوی زۆربه‌ی ڕێكلام، ڕاكێشانی سه‌رنجی كڕیاره بۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ی، تاكو بیهێنێته ئه‌و بڕوایه‌ی كه كاڵاكه‌ی ئه‌و له یه‌كێكی دیكه باشتره، واتا به‌مانایه‌كی تر ڕێكلام بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كاڵاكانه له بازاره‌كاندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م كاڵایانه‌ی ساغده‌كرێنه‌وه چاودێری له‌سه‌رنه‌بوو، یان ئه‌و ڕێكلامه‌ی بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه ده‌كرێت له ده‌زگاكاندا چاودێری له‌سه‌رنه‌بوو، ئه‌وه ده‌بێت هه‌ر له ئێستاوه فاتیحه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه بێئاگایه دابخه‌ین كه كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ری پرۆسه‌یه‌ك كه یاساش ئاگای لێنیه.