لەئێستای جیهان خواردنەوەی چای سەوز بۆتە دیاردەیەكی بەربڵاو، ئەوەش لەو كاتەوە سەری هەڵداوە كەسوودەكانی ئەو چایە بەدەركەوتووە.
شارەزایانی ئەو بوارە دەڵێن، ئەگەر مرۆڤ رۆژانە سێ یان چوار كوپ چای سەوز بخواتەوە هیچ پێویستی بەپزیشك نابێت.
لەپێنج بەشی بەدوای یەكدا سوودەكانی خواردنەوەی چای سەوز دەخەینە روو :
بەشی یەكەم:
1.چای سەوزو شێرپەنجە :
چای سەوز هاریكارە بۆ دووركەوتنەوە لەتووش بوون بەنەخۆشی شێرپەنجە، چونكە لەناو چای سەوز جۆرە مادەیەك هەیە (100) جار لەڤیتامین (C) باشترەو (25) جاریش لەڤیتامین (E) بەهێزترە، ئەوەش دەبێتە هۆی بەرگری كردن لەبەهێزی مانەوەی ئەو خانانەی كەبەنەمانیان ئەگەری تووش بوون بەشێرپەنجە هەیە.
2.چای سەوزو جەڵتەی دڵ :
خواردنەوەی چای سەوز دەبێتە هۆی دابەزاندنی ڕێژەی كۆلیسترۆڵ لەناو خوێن، ئەوەش دەبێتە مایەی دووركەوتنەوە لەتوش بوون بەجەڵتەی دڵ، ئەگەر مرۆڤ تووشی جەڵتەی دڵیش بووبێت خواردنەوەی چای سەوز سوودی زۆری هەیە، بەتایبەتی بۆ زیندو ڕاگرتنی ئەو خانانەی كەهێشتا نەمردوون و سوودیان بۆ دڵ هەیە.
3.چای سەوزو بەتەمەن چوون :
لەناو چای سەوز مادەیەك هەیە پێی دەڵێن (پۆلیفیتۆل) ئەو مادەیە ڕێگری دەكات لەزوو سەرهەڵدانی بەتەمەن چوون، یان بەربەرەكانێی نیشانەكانی پیربوون و بەتەمەن چوون دەكات.
4.چای سەوزو كێشی لەش :
چای سەوز دەبێتە هۆی تواندنەوەی چەوری لەناو جەستەی مرۆڤ، بەتایبەتی چەوری زیاد، لێكۆڵینەوەكان دەڵێن لەماوەی ساڵێكدا (18) كیلۆ لەكێشی لەش دەهێنێتە خوارەوە.
5.چای سەوزو پێست :
بەپێی لێكۆڵینەوەكان چای سەوز مادەیەكی تێدایە كەكاریگەری هەیە لەسەر راگرتنی پێستی مرۆڤ بەپاك و ئاسایی و پارێزگاری لێدەكات و لەووشك بوون و تووش بوون بەهەوكردن و ڕێگەش دەگرێت لەتووش بوون بەنەخۆشی شێرپەنجەی پێست.