03/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پشتگیری كۆسره‌ت ره‌سول‌و دكتۆر به‌رهه‌م ده‌كات
فشار له‌سه‌ر هێرۆ ئیبراهیم هه‌یه
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پشتگیری به‌لاغه‌كه‌ی جێگرانی سكرتێری گشتی حزب ده‌كه‌ن‌و، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت فشار له‌سه‌ر هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سازش له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی بكات تا كێشه‌و گرفته‌كانی ئێستای یه‌كێتی چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ یه‌كێتی ئاماده نییه كۆنگره ببه‌ستێت تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
نهێنی به‌لاغه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول‌و دكتۆر به‌رهه‌م
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا كۆسره‌ت ره‌سول‌و دكتۆر به‌رهه‌م بۆچوونی هاوبه‌شیان نه‌بووه‌و به‌درێژایی كاركردنیان له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ركابه‌ری یه‌كتری بوون، به‌ڵام له‌به‌لاغێكی چه‌ند دێڕیدا كه له‌رۆژی 2ی شوبات بڵاویانكرده‌وه، یه‌كده‌نگیی‌و ته‌بایی له‌نێوانیاندا به‌دیكرا، كه ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره له‌میژووی ئه‌و حزبه‌دا دوو جێگری تاڵه‌بانی كۆك‌و ته‌با بن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ، ئه‌و به‌لاغه بۆ فشارخستنه‌سه‌ر هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی هاوسه‌ری تاڵه‌بانی‌و كه‌سی ده‌ستڕۆشتووی ناو یه‌كێتییه تا سازش له‌سه‌ر داواكانی بكات‌و رازی بێت به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌و جۆره‌ی كه بریاری له‌سه‌ر دراوه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی رابه‌ری سه‌ید برایم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌گۆڤاری بزاڤی وت (به‌ڵێ ئه‌وه فشارێكه بۆ سه‌ر سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی تا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت‌و هه‌رچی زووه كۆنگره ببه‌سترێت).
بزاڤ ئه‌وه‌ی زانیوه كه دكتۆر به‌رهه‌م‌و كۆسره‌ت ره‌سول، ده‌یانه‌وێت له‌رێی جوڵاندنی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتییه‌وه، فشار له‌سه‌ر هێرۆ ئیبراهیم دروست بكه‌ن تا ناچار بێت واز له‌خواسته‌كانی بهێنێت‌و چیتر یه‌كێتی به‌و جۆره نه‌مێنێته‌وه.
ئاماژه‌یه‌كی گرنگ، له‌به‌لاغه‌كه
یه‌كێك له‌ئاماژه گرنگه‌كانی به‌لاغه چه‌ند دێڕییه‌كه‌ی جێگرانی سكرتێری گشتی، نیشاندانی نیازپاكیانه بۆ جه‌ماوه‌ری حزبه‌كه‌یان به‌وه‌ی كه كێشه‌یان له‌گه‌ڵ پۆست نییه‌و وه‌ك ئه‌ندامێكی ساده‌ی یه‌كێتی ره‌فتار ده‌كه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی كۆنگره بریار ئه‌دات، به‌مه‌ش ده‌یانه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌وانه بده‌نه‌وه كه ده‌ڵێن شه‌ڕی پۆست ده‌كه‌ن‌و له‌هه‌وڵی گرتنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی تاڵه‌بانیدان، رابه‌ر سه‌ید برایم له‌وباره‌وه ده‌ڵێت (به دڵنیاییه‌وه كێشه له‌یه‌كێتیدا هه‌یه، ئێمه ده‌مانه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین‌و به‌زووترین كاتیش هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ین، به‌ڵام به‌لاغه‌كه‌ش بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه‌و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت گرفته‌كانی یه‌كێتی یه‌كلایی ببێته‌وه).
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پشتگیری كۆسره‌ت‌و به‌رهه‌م ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو جێگرانی سكرتێری گشتی له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 31ی مانگی رابردوو به‌شدار نه‌بوون، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه پشتگیریان ده‌كه‌ن‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كێشه‌كانی یه‌كێتی چاره‌سه‌ر بكرێت‌و كۆنگره‌یه‌كی بێ ساخته به‌رێوه‌بچێت.
به‌پێی وته‌ی رابه‌ری سه‌ید برایم، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پشتگیری هه‌ركه‌سێك ده‌كات كه خواستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌یه‌و، ده‌یه‌وێت یه‌كێتی له‌و قه‌یرانه دووربخاته‌وه.
كه‌ی كۆنگره ده‌به‌سترێت؟
ئه‌گه‌رچی كۆبوونه‌وه‌كان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌رده‌وامن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره دیاری نه‌كراوه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی رابه‌ری سه‌ید برایم ده‌ڵێت (كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره دیاری نه‌كراوه، ته‌نها قسه له‌سه‌ر شێوازی كۆنگره‌و كاره‌كانی كراوه).
پێش كۆنگره كێشه‌كان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێش كۆنگره كێشه‌و گرفته‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی ئه‌وه‌ی كۆنگره بێ كێشه‌و گرفت كۆتایی بێت، ئه‌وه‌تا ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێت (هه‌مووان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێش كۆنگره كێشه‌كان یه‌كلایی بكرێنه‌وه تا گرفته‌كان نه‌برێنه كۆنگره‌وه).
تێبینی:
بۆ ئه‌و راپۆرته، په‌یوه‌ندی به‌زۆرێك له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌وه كرا، به‌ڵام كه‌س ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه نه‌بوو.