03/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
رێكه‌وتنه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و پارتی هه‌ڵوه‌شایه‌وه
كێ ده‌ستی لهههڵوهشاندنهوهیدا هه‌بووه؟
ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا كرا، هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و به‌پێی زانیارییه‌كانیش لایه‌نێك تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه، به‌رپرسێكی گۆڕانیش پێیوایه كه لێكتێگه‌یشتن هه‌یه‌و رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه‌یان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بارزانی كردووه بۆ پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت، چاودێرێكی سیاسش رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌ژێر كاریگه‌ری جه‌ماوه‌ری گۆڕاندا دۆخه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت، سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتیش ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه گۆڕان‌و هه‌رلایه‌نێكی تر ئازادن چ جۆره په‌یوه‌ندیه‌كیان ههبێتو ئه‌وه‌ش كارناكاته سه‌ر یه‌كێتی.
كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی رێكه‌وتنه‌كه
ئه‌گه‌رچی وا باس ده‌كرێت كه رێكه‌وتنی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌نها رێكه‌وتنێك بووه‌و تایبه‌ت بووه به‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی ههرێمو چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به هه‌ردوولا، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا دوو جۆر رێكه‌وتن له‌نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجامدراوه، رێكه‌وتنی یه‌كه‌م شه‌فاف بووه‌و سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولا لێی ئاگادارن، رێكه‌وتنی دووه‌میش له‌نێوان كه‌سی یه‌كه‌می هه‌ردوو حزبه‌كه‌دا بووه، واته نهێنیو ژێر به‌ژێر بووه، هاوشێوه‌ی رێكه‌وتنی ده‌باشانی نێوان نه‌وشیروان مستهفاو جه‌لال تاڵه‌بانی كه به‌هۆی شاردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كه، هیچ به‌هاو نرخێكی نه‌ما.
بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه، په‌یوه‌ندیكرا به دكتۆر یوسف سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان‌و هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزووتنه‌وه‌كه، به‌ڵام به‌پاساوی ئه‌وه‌ی له‌ناو شاندی دانوستكاراندا نه‌بووه‌و هیچ شاره‌زاییه‌كی له‌وباره‌وه نییه، وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین هه‌ڵسوڕاوی تر به پاساوی جیا خۆیان بواردو ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه نهبوونو ته‌نها ههڵسوراوێك نه‌بێت كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا رێكه‌وتن نه‌كراوه تا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كراوه دانوستان‌و گه‌یشتنه ئه‌نجام بووه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
بابه‌كر دڕه‌یی به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای ووشه به‌بزاڤی وت "ناتوانین بڵێین رێكه‌وتن، ئه‌وه‌ی كه كراوه گفتوگۆ بووه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، كاك نه‌وشیروانیش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی كردووه، ئه‌گه‌رنا هیچ شتێكی تر له‌ئارادا نییه".
خاڵه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه
رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان گۆڕان‌و پارتی كه ماوه‌یه‌ك پاش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی 21ی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو ئه‌نجامدرا، چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی له‌خۆ گرتووه، به‌تایبه‌ت رێكه‌وتنی یه‌كه‌م كه سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولا لێی ئاگادارن.
خاڵه‌كانی رێكه‌وتنی یه‌كه‌م:
راگرتنی هێرشی راگه‌یاندن له‌لایه‌ن كه‌ناڵه‌كانی هه‌ردوولاوه.
رازی بوونی پارتی به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و پشتگیریكردنی گۆڕان له‌یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌و ئارامبوونی ناوچه‌كه واته سلێمانی.
پشت نهبهستنو نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ رێكه‌وتنی سترتیژی نێوان یهكێتیو پارتی له‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
پشتگیری كردنی گۆڕان له‌باره‌ی پرسی نهوتو كێشه‌كانی نێوان ههرێمو به‌غدا، له‌به‌رامبه‌ریشدا روونكردنه‌وه‌ی داهاتو سه‌رچاوه‌ی نه‌وت بۆ هاوڵاتیان له‌لایه‌ن پارتییه‌وه.
پێدانی پۆستی سیادی به‌گۆڕان به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن.
ئه‌گه‌رچی رێكه‌وتنی دووه‌م كه له‌سه‌ری رهِش ئه‌نجامدراوه، نهێنیو ژێربه‌ژێر بووه‌و له‌نێوان كه‌سی یه‌كه‌می هه‌ردوو حزبه‌كه‌دا بووه، به‌ڵام وتاره‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فای رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و دوپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌و رسته‌یه له‌چه‌ندین بۆنه‌دا كه ده‌یوت چوار ساڵی داهاتوو چوار ساڵی ئارامی ده‌بێت، چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی تێدایه كه ده‌ریده‌خات خاڵێكی گرنگی رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ بارزانی ئه‌وه‌یه كه پارتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گۆڕان ده‌كات له‌سلێمانی، به‌مانایه‌كی تر له‌داهاتوودا پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌وێته ژێر كۆنتڕۆڵی گۆڕان‌و ئیتر به‌هه‌ردوولا ئارامی ده‌هێننه‌وه بۆ كوردستان.
سه‌ره‌تای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كه
به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له‌تاران، هه‌وێنی تێكدانی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان پارتی‌و گۆڕان بووه، چونكه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نی ئێرانی داوایان له یه‌كێتی كردووه به‌كه‌م رازی نهبنو له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژاردن به‌شداری پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی خاڵێكی سه‌ره‌كی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان گۆڕان‌و پارتییه.
بزاڤ ئه‌وه‌ی زانیوه كه ئێران داوای له‌یه‌كێتی كردووه رێگر بێت له‌تێكچوونی هاوكێشه‌ی سیاسی كوردستان، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت دابكه‌وێت، له‌وباره‌وه بابه‌كر دڕه‌یی وتی (هاوكێشه‌ی سیاسی له‌هه‌رێم به‌ئاسانی تێكناچێت، ئێه ته‌داخول ناكه‌ین له‌وه‌ی كه ئێران باسی چی كردووه‌و چی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كردووه، ئه‌و كێشه‌ی خۆیانه‌و په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه".
له‌باره‌ی ئه‌م زانیارییانه‌و بۆچوونی یه‌كێتی له‌وباره‌وه، گۆڤاری بزاڤ په‌یوه‌ندی به‌چه‌ندین سه‌ركرده‌ی یه‌كێتییه‌وه كرد به‌ڵام ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه نه‌بوون، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتی كه هه‌رلایه‌نێك ئازاده رێكه‌وتن ده‌كات یان نا، ئه‌وه‌ش كارناكاته سه‌ر یه‌كێتی.
عه‌لی كه‌ریم چاودێری سیاسی، پێیوایه كه ره‌نگه ولاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت ئێران، كار له‌سه‌ر هاوكێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێم بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌زانرێت كۆبونه‌وه‌كه‌ی تاران زیاتر بۆ كۆنگره‌ی یهكێتیو مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت بووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێكی تر باسكرابێت، ره‌نگه به‌و جۆره نه‌بێت، به‌ڵام هاوكێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێمیش لایه‌نێكی گرنگه‌و ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ده‌وڵه‌تان.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌و هه‌وڵێكی ئێران
له‌ئێستادا كه رێكه‌وتنی پارتی‌و گۆڕان هه‌ڵوه‌شاته‌وه، هه‌وڵێكی ئێران له‌ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی باره لاربووهكهی یه‌كێتی راست بكاته‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ، كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه هاوكێشه‌ی هێز له‌هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی بگۆڕێت، بۆ ئه‌وه‌ش فشاری له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات دروستكردووه پێكهێنانی حكومه‌ت بۆ كاتێكی دوورتر دوابخرێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی كێشه ناوخۆییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات‌و له حكومه‌تی پێكهاتوودا رۆڵی گه‌وره‌ی پێبدرێت، له‌وباره‌وه عه‌لی كه‌ریم ده‌ڵێت "پارتی زیره‌كانه مامه‌ڵه ده‌كات، ره‌نگه به‌و دۆخه بیه‌وێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕان‌و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن دروستبكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك جه‌ماوه‌ری لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن توڕه بكات له‌دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه دهنگو پێگه‌ی ئه‌وان كه‌مبكاته‌وه، چونكه گۆڕان‌و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن پێشتر به‌ڵێنی ئه‌وه‌یاندا بوو به‌شداری حكومه‌ت بكهنو له‌و رێگه‌یه‌وه خزمه‌ت به‌هاوڵاتیان بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا هیچیان پێنه‌دراوه‌و ناتوانن هیچ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا خراپ به‌سه‌ریاندا ده‌شكێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر هه‌یه ده‌نگیان كه‌مبكاته‌وه".
بۆ وه‌رگرتنی رای سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌وباره‌وه، په‌یوه‌ندی كرا بهههریهكهله حاكم قادر حه‌مه جانو ئازاد جوندیانیو چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تریش، به‌ڵام به پاساوی جیا ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه نه‌بوون.
جه‌ماوه‌ری گۆڕان نارازین
به‌هۆی به‌رده‌وامی له‌دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومهتو بێ ده‌نگی گۆڕانیش له‌و رووه‌وه، جه‌ماوه‌ری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه نیگه‌رانن‌و ده‌نگی ناڕه‌زاییان به‌رزكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ، جه‌ماوه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان فشارێكی توندیان خستووه‌ته‌سه‌ر جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌كه‌و پێیان وایه پارتی ده‌ستاو ده‌ست بهگۆڕانو لایه‌نه‌كانی تر ده‌كات، بۆیه دوا ده‌رفه‌ت دراوه‌ته بزووتنه‌وه‌كه له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت كه ئه‌م مانگه‌یه.
له‌وباره‌وه بابه‌كر دڕه‌یی به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای ووشه به گۆڤاری بزاڤی وت "شتێك نییه به‌و جۆره، كه فشار كرابێت، نه‌ك جه‌ماوه‌ر به‌ڵكو ئێمه‌ش نارازین له‌و دۆخه‌و به لایه‌نه‌كانی ترمان راگه‌یاندووه‌و پێمان وتوون كه ناتوانین له‌وه زیاتر چاوه‌ڕێ بكه‌ین".