03/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
چین: زیاتر له ١٥٠ كه‌س به چه‌قۆ كوژران و برینداربوون
له وێستگه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ری شاری كۆنمینگ-ی چین، چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو به چه‌قۆ و ئامێری تیژ، په‌لاماری سه‌رنیشنیه‌كانی ئه‌و وێستگه‌یه‌یان دا و هێزه‌كانی پۆلیسیش، كه‌مینه‌ی موسڵمان له‌و شاره تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. به‌پێی ئه‌م راپۆرته هێرشبه‌ره‌كان، ٢٩ كه‌سیان به‌چه‌قۆ كوشتووه و ١٣٠ی دیكه‌شیان برینداركردووه، هاوكات راپۆرته ناوخۆییه‌كانی چین، هێرشه‌كه‌یان به كارێكی تیرۆرستیی به‌ئه‌نقه‌ست و رێكخراو له‌قه‌ڵه‌مدا و هێزه‌كانی پۆلیسیش چوار له هێرشبه‌ره‌كانیان كوشتووه كه یه‌كێكیان ژنه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان ده‌ستگیركردووه، ئه‌مه‌ش ده‌یسله‌مێنێت كه كاره‌كه تیرۆرستی بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، شی جین بینگ، سه‌رۆكی چین داوای له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بكه‌ن و به‌پێی یاسا "تیرۆرستان" سزا بده‌ن. ئه‌مه‌ش جاری یه‌كه‌م نییه كه چین هێرشی له‌وجۆره به چه‌قۆ و ئامێری تیژ به‌خۆوه ببینێت، له ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١٢ش هه‌مان هێرش و په‌لامار كرانه‌سه‌ر چه‌ند خوێندنگایه‌كه، به‌ڵام به پاڵنه‌ری تاوانكاری نه‌ك تیرۆرستی.