05/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌هێزترین ژێرده‌ریای ڕووسی که به باشترین ژێر ده‌ریای جیهانی داده‌نرێت .
له کۆتای 2013 دا به‌شی دروست کردنی ژێر ده‌ریای ڕوسی ئه‌م جۆره ( 885 ياسين) ژێر ده‌ریایه‌ی ڕاده‌ستی هێزی سه‌ربازی ڕووسی کرد که به پێشکه‌وتوترین جۆری جیلی چواره‌می ژێر ده‌ریای ڕووسی داده‌نرێت و بۆته تاقانه له جیهاندا که‌وته بواری سه‌ربازیه‌وه که یه‌که‌م ژێر ده‌ریایه له دوای ڕووخانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ته‌وه که دروست کرابێت بۆته مایه‌ی ترسانی ڕۆژئاوا .
توانای چوونه ناو ئاوی به‌سته‌ڵه‌که‌کان و ئاوه گه‌رمه‌کانی هه‌یه .
هه‌ڵگری موشه‌کی ناوه‌کیه‌و و به هێزی ناوه‌کی کارده‌کات .
توانای پێکانی مه‌به‌سته‌کانی سه‌ر زه‌وی و ژێر ده‌ریای هه‌یه .
به به‌رگێک داپۆشراوه که ناتوانرێت له ناو ده‌ریادا جێگایه‌که‌ی ده‌ست نیشان بکرێت .
توانای بیستن و دیتنی هه‌موو ژێرده‌ریای و پاپۆڕی سه‌رئاوی هه‌یه .