06/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
حوکمی حوکومەت
لەکوردستانەکەی ئێمەدا حوکومەت کەس ناتوانێت پێناسەی بکات، کەس لای دیاری نیە کە ئایە کۆمەڵێك حیزبی لات وماتن و دەیانەوێ خۆیان بکەن بەحوکومەت ، یان کۆمەڵێك دزوجەردەن و هەرچیان دەستبکەوێت حەپەلوشی دەکەن و ئەوەشی کە بەخەڵکی بێت بەزۆرەملێ وتۆپزی لیی دەستێنن ، یان کۆمەڵێك خوێنمژ و خوێنڕێژن ( ڤمپێر ) ، یان کۆمەڵك ، یان ....... ، یان کۆمەلێك پیاوخاسن !
هەرکەسەو بەشێوەیەك پێناسەی بۆدەکات، هەموو پێناسەکانیش هەرڕاستن و پێکاویانە و بەگوێرەی قەدوباڵایان بڕاوە و دوراوە ، بەڵام لەهەمووی سەیرتر ئەوەیە کە حوکومەت خۆی چۆن پێناسەی خۆی دەکات !
پیناسەی حوکومەت لەلای حوکومڕانەکانەوە و حیزبەکانەوە لەپێناسەی خەڵکی بێ لایەن زۆر سەیرترە ، بەشێوەیەك خۆیان بەهەموشێوەکان خۆیان دەخەنە درۆوەو هیچ لایەنێكیان لایەنەکەیتریان پێڕاست نیەو پێ باش نیە و تەنانەت لەژێرەوە بەوپەڕی مانا دژایەتی یەکدی دەکەن و لەسەرەوە هەمویان لێدوان بەباشی و بەدح وسەناوە بۆیەکیتری دەیڕازێننەوە .
لەلایەکەوە دووبەرەی جیاوازمان هەیە کە توینوی خوێنی سەری یەکدین لایەکیان عەلمانیەو لایەکەیتریان ئیسلامیە، عەلمانیەکان لەناویەکداو دژی ئیسلامیەکان هەزارویەك درۆو بوهتانیان بۆدروست دەکەن و تۆمەتی زۆرقورس وگران دەدەن بەسەریاندا و تاوایانلێدەکەن لەبەرچاوی بێگانە کە ئەمانە دڕندەن و خوێنڕێژو خوێنمژ و پیاوکوژو توڕەو توندڕەو تۆقینەرو ترسێنەرو ئەوەی کە ناوی ترسناك وناشرینبێت دەیدەنەپاڵیان و بەهەموشێوەیەکیش دژایەتیان دەکەن و لەڕویاندا دەوەستنەوەو ڕکابەرێتیان دەکەن و ڕوبەڕویان دەبنەوە بەهەموشێوەکانی دەیانەوێت لەناویانبەرن، لەلایەکتریش کەپییان دەگەن و لەمیدیاکاندا باسیان دەکەن بە ، موسڵمان وهاوپەیمان و برامانن و کوردن و ئێمەش موسڵمانین و ...هتد .
ئەمەش چەندین پێناسەی لەخۆدەگرێت، چونکە ئیسلامیەکانیش بەشێكن لەو حوکومەتەی کەباسیان دەکەین .
ئیسلامیەکان لەناو یەکدا بەرامبەر بە عەلمانیەکان ، چەندین پێناسەیان هەیەو بەناوناتۆرەو درۆو بوهتان بۆیان دروست دەکەن و تائێستاش نەگەیشتونەتە ئەوەی کە چۆن بەشێوەیەکی دروست پێناسەیان بکەن و بەگوێرەی پێناسەکەی خۆیان هەڵسوکەوتیان لەگەڵدابکەن ، لەلایەك ، بەکافرو مورتەد وموشریك وطاگوت و گومڕاو سەرلێشێواو جاهیل و مونافق و خائن ودزوجەردەو ..... هتد ، لەلایەکیتریش کە دگەنە ڕویان و لەناو میدیاکاندا باسیان بکەن پییان دەلێن برامانن و بەڕێزن و کوردن ودڵسۆزو ڕێزدار و شایستەی ئەوپۆستەو ....زۆرشتیتر کە زۆردەبات هەمویان بنوسینەوەو هەموشی لەناو خەڵکیدا ئاشکراو ڕونەو زانراوە لەهەردوولاوە کەچی دەڵێن و چیان ووتوە .
لەلایەکیترەوە حوکومەت و ئەلاکەیتر ئۆپزسیۆن ، هەردولا یەکدی تاوانباردەکەن و ناوی نەشیاو نادروست لەیەکدی دەنێن و دزوگەندەڵ و مافی مرڤ پێشێلکەرو بەروبومی ووڵات بەهەدەردان و چارەنوسی ووڵات بەرەوهەڵدێربردن و نەشیاو لەپۆستەکانیانداو هەزارویەك ناوودرۆوبوهتان و قسەی نەشیاو بەیەکدی دەرێن و هەرلایەو بەڵگەش بۆ قسەکانی خۆی دەهێنێتەوەو یەکدی تۆمەتباردەەن و جاری واهەبووە کە حوکومەت تەنها عەلمانی بووە و ئۆپۆزسیۆن تەنها ئیسلامی بوەو جاری واش هەبوە کە هەردوو جەمسەرکە هەردوو لایەنە ئیسلامی وعەلمانیەکانی تیادابوە ، ئەم هەموو قسانەش چەندین پێناسەی تیادا وەدەردەهێنرێت و لیی دەردەکەوێت کە هەرلایەن و چەندین تۆمەت و درۆو بوهتانی بەردەکەوێت و کردویەتی .
لەهەموشی ناخۆشتر ئەوەیە کە هیچ لایەنێك لەلایەنە سیاسیەکان لەعەلمانی ولەئیسلامی بەشێوەیەکی ڕاست ودروست وەفایان بۆ ئەندامانی خۆیان نیە و زۆربێ باکن لەوەی کە چەند لەگەریانبوەو چی بۆیان کردوەو تاچەند خۆبەخت بوە لەپیناو ئەو ئایدۆلۆژیایەی کە هەیبوە ، هەرکاتێك هەڵەیەکی لێدەربکەوێت و قەناعەتی بگۆڕێت ئەوا دەبێت بەدوژمنی سەرسەختی لایەنەکەی خۆی و عەلمانیەکان بەوپەڕی تواناوە هەوڵی لەناوبردنی دەدەن و ئیسلامیەکانیش بەوپەڕی توانایانەوە هەوڵی ناشرینکردنی و بوهتان بۆکردن و لەدین وەرگەڕان و مورتەدی و بەهەموشێوەیەك ئەگەر نەیشی کوژێت فەتوای کوشتنی یان خوێن حەڵاڵکردنی دەدات کەهیچ کەمترنیە لەکوشتن بەڵکو لەکوشتن گەورەترە .
بەڕاستی ئەم ووڵاتەی ئێمە ووڵاتی بشێویە و خاکی فیتنەیە و هەردەم ناکۆکن و ناڕێك و نەسازن لەگەر یەکدی، فەرمودەکەی پێغەمبەری خوامان صلی اللە علیەوسلم بەسەردا هاتۆتەدی کەدەفەرموێت : عن ابن فضيل عن أبيه قال : سمعت سالم بن عبدالله بن عمر يقول : يا أهل العراق ! ما أسألكم عن الصغيرة وأركبكم للكبيرة ! سمعت أبي عبدالله بن عمر يقول : سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول : إن الفتنة تجيء من ههنا ، وأومأ بيده نحو المشرق ، من حيث يطلع قرنا الشيطان وأنتم يضرب بعضكم رقاب بعض ..... الحديث . رواه مسلم بهذا اللفظ .
وعن ابن عباس رضي الله عنهما قال دعا النبي صلى الله عليه وسلم : اللهم بارك لنا في صاعنا ومدنا ، وبارك لنا في شامنا ويمننا . فقال رجل من القوم يا نبي الله وفي عراقنا . قال : إن بها قرن الشيطان ، وتهيج الفتن ، وإن الجفاء بالمشرق .
قال الهيثيمي في المجمع : رواه الطبراني في الكبير ورجاله ثقات .
وهاتان الروايتان صريحتان في تعيين المراد مما أبهم في غيرها من الروايات .
زۆر ووتەیتر هەن کە لەم شێواەدا دەمانگرێتەوەو دەبێت بەخۆماندابچینەوەو هەوڵبدەین کە لەکتری تێبگەین و یەکتر قبوڵ بکەین ئەگەربەرامبەرەکەت هەرچی بیروبۆچونێکی هەبێت، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین کە ووڵاتەکەی ئێمە نە ئەو ووڵاتەیە کە تەنها عەلمانی حوکوم بکات و خەڵکەکەشی عەلمانی و کافربن و نە ووڵاتێكە کە موسڵمان تیایدا حوکوم بکات و خەڵکەکەشی هەمووی موسڵمانبن ، بەڵکو لەهەموو جۆرە بیرو بۆچونێکیتێدایەو ئاراستەی بیروڕاکان زر جەمسەرن و شێوازی کۆن و تازەی زۆرە ، بەڵام هەمومان کوردین و لەیەك وخاك و ووڵاتدا دەژین و ناسنامەمان یەکن و هەرکەسێکیش بەرامبەرەکەی قبوڵ نەکات دڵنیابە کە زۆر لایەن و بیروبۆچونی جیاجیای تیادایەو دوژمن و نەیاری زۆردەبێت و ناتوانێت تەنها بەو بیروڕایەی خۆی دەیەوێت لەو ووڵاترەدا گوزەران بەرێتەسەر ئەگەر هەرچەندە بەهێزو بەدەسەڵاتبێت .
لەو ووتانەی کە بەسەریشماندا هاتۆتەدی ، وەکو شاعیری کورد بێ کەس ووتویەتی :
کورد ئەبەد ناگات بەمەقسەد نۆکەری بێگانەیە
دوودڵـن پـیسـن لەگەڵ یەك بـۆیە وابێـلانـەیـە
میللەتێکن بۆنەمانی یەکتری هەر هەوڵــدەدەن
داخەکەم وردو درشتی شێت وشەیدای ئـانەیە
عیلم و مەعریفەت لەلایان زەڕەیەك باوی نیە
پیاوەتی لایان بەجارێك هەرچەفتەو جـامانەیە
.............
جا ئەوانەی موسڵمانن وئیسلامین فەرمودەکانی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم بەسە بۆ ئەوەی کە فامێکی لێوەربگرن وبەشوێنی فیتنەو ئارەزوەکانی خۆیان نەکەون و ئەوانەشی کە بێ باوەڕن و عەلمانین ووتەکانی بێکەس بەسە بۆئەوەی کە بەڕاستی کوردایەتی بکەن و جیاوازی لەنێوان چین و توێژە جیاجیاکاندا نەکەن و تەنها خۆیان و ئەوانەیتر نەخوێننەوەو دژایەتیان بکەن .
بەسە بۆ حوکومەتیك کە پێنج مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکەدا ڕۆیشتوەو لە ناکۆکی و ناتبایی نێوان حیزبەکاندا نەیانتوانیوە حوکومەتێكی بەناو حوکومەت کە هێشتا زۆری ماوە بۆ حوکومەت پێکبهێنن و خۆیان یەکلا کەنەوە بۆ ئەوەی کە بتوانن هەرنەبێت ئیشوکاری خۆیان ڕایی بکەن نەك ئیشوکاری خەڵکی و فەقیرو هەژار ، بەڕاستی نەنگیە بۆ دەسەڵاتدارانێك کە ماوەی ٢٣ بیست وسێ ساڵە خوێنی کورد دەفرۆشن و بەروبومی خاکەکی دەخۆن و هێشتا هەرچاوەڕوانی موچەی فەرمانبەرەکانیان لە مالیکی و حوکومەتی ناوەندی دەکەن و هەر یەك لە بەرپرسەکان بگریت کە ئەوەندە پارەیان هەیە و دەوڵەمەندن کە هەریەکێکیان دەتوانن چەندساڵێك موچەی فەرمانبەران بدەن و هێشتا لێیان زیاد دەبێت و بەشی کوڕاوکوڕیان دەکات و لەوەش شەرمەزارتر ئەوەیە کە بەرپرسەکان وەکو بازرگان لەووڵاتانی دەروەی عێراق ناسراون وهەموشی بەسەروەت وسامانی ئەم میللەتە هەژارو ماڵ وێرانە و چاویشیان شۆڕدەکەن و کەسێكیان نیە وەکو پیاوێکی سەخی بڵێت ئەوا موچەی شەش مانگ لەسەرمن و دابینی دەکەم و دەشلین ئەگەر بودجەمان نەدەنی ئەوا موچەمان پێدابین ناکرێت و لەتاوا سەریان شۆڕدەکەن و قسە بەمالیکی و حوکومەتی ناوەندی دەکەن و دەڵێن ئەوان بەشی شەرعی خۆمانیان داگیرکردوەو لێمان دەگرنەوە ، بەڕاستی شەرمەزاریە .
ئەو حوکومەتەی کە هێشتا ئەم کابینەیەی پێك بۆنەهێنراوە حوکمی زۆر دەیگرێتەوەو نازانین پاش پێكهێنانی ئەو کابینەیەش چەند حوکومیتری بەسەردا دەچەسپێت و دەسەڵات چی دەکات و چی دەڵێت و ئۆپۆزسیۆن چی دەکات و چی دەڵێت ! مەگەر تەنها خوای گەورە خۆی بزانێت کە چی دەبێت و چۆن دەبێت ، خوا چاکی بکات .