06/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كونسوڵی ئێران چه‌ند هه‌واڵێك ره‌تده‌كه‌نه‌وه
كونسوڵگه‌ریی كۆماری ئیسلامی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ندێ له هه‌واڵده‌رییه ئێرانییه‌كان له رۆژانی رابردوودا، چه‌ندین هه‌واڵیان له‌باره‌ی نا ئارامی و ناسه‌قامگیری له هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی ئێمه‌وه بڵاوكردۆته‌وه كه هه‌ڵوێستی ره‌سمی ئه‌م كۆنسوڵگهرییه نییه‌و ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له‌راستییه‌وه.
راشیده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئه‌م كۆنسولگهرییه له چوارچێوه‌ی هاندانی سه‌رمایه‌گوزاره ئێرانییه‌كانه بۆ سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌دان به سه‌فه‌ری گه‌شتیاری بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌ش ئهخهینهروو كه جارێكی تر جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ڵوێستی ره‌سمی كۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌م كونسوڵگهرییه، په‌ره‌دانه به په‌وه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و هیچكاتێ رێگا ناده‌ن په‌یوه‌ندیی برایانه و دۆستانه‌ی هه‌ردوولا خه‌وشدار بكرێت، هه‌روه‌ها كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌موو كاتێ له قۆناغه ئه‌سته‌م و دژواره‌كاندا پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بووه و دۆستایه‌تی باشیشی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه و شانازیش به‌م دۆستایهتییانهوه ده‌كات.