06/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
شەممەى داهاتوو مامۆستایانى رانیە مانگرتن رادەگەیەنن
شەممە ڕۆژی هەڵوێست وەرگرتنە مامۆستایان تکایە لەگەڵمان بن
تاکەی بێ موچەیی قبوڵ بکەین.
ئەمە بەشێکە لەو یاداشتەى بۆ "بزاڤ پرێس "نێردراوەو ئامادەیى کێوەرەش لە رانیە خستویەتیە بەردەم خوێندنگاو قوتابخانەکان و یەکەى سەرپەرشتیارى و دیوانى پەروەردەى رانیە بە مەبەستى هەڵوێست وەرگرتن لە بەرامبەر دواکەوتنى موچەکانیان.
لەبەشێکى یاداشتەکەدا هاتووە "ماوەى دوورۆژە بایکۆتى چوونە ناو پۆلەکانى خوێندنیان کردووەو هاوکات بە پێویستیشى دەزانن نارەزایەتیەکان فراوانتر بکەن و بەشێوازێکى تر هەڵوێست وەربگرن "
بریاریش وایە سەرلەبەیانى رۆژى شەممە کەدەکاتە 8ى ئازار لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى رانیە گردبوونەوەیەکى نارەزایى ئەنجام بدەن .
ئەوەش دەقى یاداشت نامەکەیە
بەناوى خواى گەورە
یاداشتێک لە ئامادەیى (کێوەرەش)ەوە لە رانیە
وەک هەستکردن بە بەرپرسیارێتى دواى ئەوەى وەک ئامادەیى کێوەرەش دوو رۆژ بایکۆتى چوونە پۆلەکانى خوێندنمان کردووە، بەپێویستى دەزانین نارەزایەتیەکان فراوانتر بکەین و بەشێوەیەکى تر نارەزایەتیەکان بەرامبەر دواکەوتنى موچە دەربڕین، داوا لە هەموو خوێندنگاو قوتابخانەکان و یەکەى سەرپەرشتیارى و دیوانى پەروەردەى رانیە دەکەین رۆژى شەممە بەروارى 8/3/2014 کاتژمێر 9:30 خولەکى سەرلەبەیانى لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى رانیە گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدەین بۆ ئەو مەبەستە
داواکارین تەنها ئەو خوێندنگایانە بەشدارى بکەن کە دەوامیان دوا نیوەرۆیانە بۆئەوەى پرۆسەى خوێندن پەکى نەکەوێت و دەرسى دەرسى خوێندکاران نەفەوتێ....
ئامادەیى کێوەرەش