27/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یاداشتێكی په‌رله‌مانتاران كۆمسیۆن توڕه ده‌كات
راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عیراق وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانی دایه‌وه كه‌پێشتر له‌به‌ر رۆشنایی یاداشتی 39 ئه‌ندام، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نووسراوێكی به ژماره‌ی 4/3/1833 له 9/6/2013 ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆنی كردبوو و تێیدا داوای زانیاری له‌باره‌ی راستی ئه‌و زیادبووونه.
تاریق جه‌وهه‌ر سارمه‌می، راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: له نوسراوه‌كه‌ی كۆمسیۆندا هاتووه، هیچ كاریكی زیاده و گۆڕینی نایاسایی له تۆماری ناوی ده‌نگده‌ران رووینه‌داوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ریَوشوینهكانی تایبه‌ت به (زیادكردن و گۆڕین و لابردن) به‌پێی قۆناغه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌بێت، كه لهماوهیكی دیاریكراودا، لهریَی فۆرمی تایبه‌تی نوێكردنه‌وه له ناوه‌نده‌كانی تۆماری تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت.
كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ نووسرواهكهیاندا خشته‌ی ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی هه‌رسێ پارێزگای ههولیَر و سلیَمانی و دهۆكی یان بۆ ساڵه‌كانی (2008- 2009- 2010 ) هاوپێچكردووه.
سارمه‌می له بهشیَكی تری لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه كۆمسیۆنی باڵا بهبریاریَك كه له17 ی حوزه‌یرانی 2013 ده‌رچووه سه‌رۆكی كۆمسیۆنه‌كه‌یان راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی نوسراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بداته‌وه، به‌هه‌مان بڕیار لیژنه‌یه‌كیان له‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن پێكهیناوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن تا په‌رله‌مانی كوردستان و كیانه سیاسیه‌كان له ورهدهكاری كاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌تۆماری ده‌نگده‌ران ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ئاشكراشی كرد: ئه‌و وه‌فده‌ی كۆمسیۆن بریاربوو له‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌ڵام كۆمسیۆن لهنووسراویَكی تریاندا كه له 25-6-2013 ده‌رچووه ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه به‌هۆی سه‌رقاڵیان به راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌ردوو پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار، سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان دواخستووه.
س.ع