07/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پێویسته بیزانیت
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وه‌ك سه‌رجه‌م حیزبه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی سه‌ده‌ی رابردوو په‌یكه‌ری رێكخستنی وه‌ك حیزیه كۆمۆنیستیه‌كان رێكخراوه، واته له‌شانه، پۆل، كه‌رتی رێكخستن، كۆمیته‌ی رێكخستن، كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی، مه‌كته‌بی سیاسی، سكرتێری گشتی پێكهاتووه، هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ باوه‌ڕی دامه‌زرێنه‌رو پێكهێنه‌رانی یه‌كێتی، كه به‌شی زۆریان باوه‌ریان بهتێروانینهكانی (ماركسیزم – لینینیزمو ماویزم) هه‌بوو بۆ خه‌بات.
پێكهێنه‌رانی یه‌كێتی له‌ده‌یان كه‌سانی جیاواز له‌راو بۆچونی فیكری‌و سیاسی‌و سه‌ربازی پێكهاتبوون، به‌شێكیان پێشتر له‌بواری سیاسدا له‌پارتی كاریان كردبوو، له‌وانه (فوئاد مهعسومو جه‌لال تاڵهبانیو عادل مورادو ره‌سول مامه‌ند ... هتد) به‌شێكی دیكه‌یان له‌بواری سه‌ربازی له‌وانه (سه‌عدی گچكه‌و عه‌لی عه‌سكه‌ری‌و تاهیری عه‌لی والی ... هتد) به‌شێكیان كه‌سانی خاوه‌ن رۆشنبیری‌و په‌روه‌ده‌یی ماركسی بوون وه‌ك (ئارام‌و مه‌لا بهختیارو خاڵه شیهاب ... هتد) به‌شێكی دیكه‌یان ئه‌و كوردانه بوون له‌ده‌ره‌وه‌ی ولاَت بوون له‌وانه (كه‌مال فوئاد و نه‌وشیروان مسته‌فا و هۆمه‌ر شێخ موس ... هتد). له‌روی فیكریه‌وه باڵی كۆمه‌ڵه بروایان بهتێروانینهكانی (ماركسیزم – لینینیزم) هه‌بوو بۆ خه‌بات،به‌پێچه‌وانه‌ی تاڵه‌بانی كهكاریگهر بوو به‌شۆرشی چینی و رابه‌ره‌كه‌ی (ما‌و سی تۆنگ)، ئه‌م دوو باڵه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه بوون له‌گه‌ڵ باڵی بزوتنه‌وه كه‌زیاتر خاوه‌نی هه‌مان تێگه‌شتنی شۆرشی پێشوو بون و كه‌متر له‌ژێر كاریگه‌ری فیكری ماركسیزم بون. یه‌كێتی نیشتیمانی له‌كۆبونه‌وه‌ی كۆی ئه‌م جیاوازیه سیاسی و فیكریه دروست بوو، سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌ب سیاسیه‌كه‌ی له‌سه‌رجه‌م كۆبونه‌وه‌كان كهههڵدهبژێرران،له‌م پێكهاته جیاوازه دیاریده‌كرا كه‌ته‌نها مه‌گه‌ر كه‌سایه‌تیه‌ك به‌بیری تاڵه‌بانی توانیبێتی كۆنترۆڵی بكات.
مێژووی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له (1ی حوزه‌یرانی 1975) یه‌كه‌مین به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی خۆی راگه‌یاند، بهلاَم تا (27ی كانونی دووه‌می 1992) كۆنگره‌ی نه‌به‌ست، واته 17 ساڵ دوای دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی گرێدا.
له ماوه‌ی ئه‌و (17) ساڵه‌دا له‌رێگه‌ی كۆبونه‌وه‌كان سه‌ركردایه‌تی دیاری ئه‌كرا، یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه، كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر بوو له (22ی ئایاری 1975) له‌دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا كه‌له (4) كه‌س پێكهاتبون، پاش ئه‌و، كۆبونه‌وه‌ی به‌رلین دێت له (28ی ئایار 1975) تیایدا (15) كه‌س به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌یان كرد، له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ش ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی ده‌ست نیشان كرا كه‌پێكهاتبون له (7) كه‌س، به‌م جۆره‌ش له‌هه‌مان كۆبونه‌وه بریاردرا (1ی حوزه‌یرانی 1975) دیاری بكرێت وه‌ك رۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی و بهیانهكهش له‌رۆژنامه و گۆڤاره‌كان بلاَوكرایهوه، هۆمه‌ر شێخ موس وهریگێرا بۆ زمانی ئینگلیزی و كه‌مال فوئاد بۆ ئه‌ڵمانی و حهسهت قازی بۆ فارسی و له‌گۆڤاری (ئۆیزكویرلك یۆلو)ی توركیش كهخاوهنهكهی (كه‌مال بۆرقای) بوو بلاَوكرایهوه.
پاش چه‌ندین كۆبونه‌وه له هاوینی (1976) ده‌سته‌ی سیاسی و ده‌سته‌ی سه‌ربازی دیاریكرا، ده‌سته‌ی سیاسی له (ئارام و ره‌سول مامه‌ند) پێكهاتبوو، ده‌سته‌ی سه‌ربازیش له (6) كه‌س پێكهاتبوو، ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ریش كه له(7) كه‌س پێكهاتبوون وه‌ك به‌رپرس و بهرێكهری كاره سیاسی و سه‌ربازی و راگه‌یاندن و كارگێریه‌كان كاری ده‌كرد، له‌م كۆبونه‌وه‌یه سكرتێری گشتی دیارنهكرا گه‌رچی تاڵه‌بانی له‌رووی كردارییه‌وه وه‌ك سكرتێری گشتی مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد.
له (ته‌موزی 1977) تاڵه‌بانی گه‌رایه‌وه كوردستان و باڵه‌كانی یه‌كێتیش سه‌رجه‌میان ده‌ستیان كرد به كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان كه‌له (31ی ئابی 1977) ده‌ستیپێكرد و تا (12ی ئه‌یلولی 1977) به‌رداوام بوو، تیایدا بریاردرا لیژنه‌ی سه‌ركردایه‌تی پێك بهێنرێت تا به‌ستنی یه‌كه‌مین كۆنگره سه‌رجه‌م كاره‌كان بهرێو به‌رێت، لیژنه‌كه‌ش پێكهاتبوو له (6) ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران و (6) ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالست و (6) ئه‌ندامی هێڵی گشتی.
پاشان تاڵه‌بانی وه‌ك سكرتێری گشتی دیاریكرا و (5) ئه‌ندامیش وه‌ك مه‌كته‌بی سیاسی دیاریكران، ئه‌مه‌ش به‌یه‌كه‌مین پێكهاته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی داده‌نرێت له‌مێژووی ئه‌و حیزبه‌دا و یه‌كه‌مین جاریش بوو تاڵه‌بانی له‌رێگه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌وه،وه‌ك سكرتێری لیژنه‌ی سه‌ركردایه‌تی دیاری بكرێت.
له (نیسانی 1978) پاش كوشتنی ئارام سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرێدا و تاڵه‌بانی بهسكرتێر و (4) كه‌س به‌مه‌كته‌بی سیاسی و (14) ئه‌ندامیش وه‌ك سه‌ركردایه‌تی دیاریكران.
له (2 – 18ی ئازاری 1980) سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی گرێدا و دووباره سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌وه، تاڵه‌بانی بهسكرتێر و (6) كه‌سیش وه‌ك مه‌كته‌بی سیاسی، شایه‌نی باسه ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه پاش كاره‌ساتی هه‌كاری دێت كه‌تیایدا له 3 ره‌تلی یه‌كێتیدا ته‌نها 8 كه‌س گه‌رانه‌وه و دوا به‌دوای ئه‌ویش بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالستی كوردستان له(21ی ئازاری 1979) جیابونه‌وه‌ی خۆی له‌یه‌كێتی راگه‌یاند.
له (حوزه‌یرانی 1981) پاش گه‌رانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی له‌ده‌روه‌ی ولاَت سه‌ركردایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی خۆی گرێدا تاڵه‌بانی بهسكرتێر و (6) كه‌سیش وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی دیاریكران، نه‌وشیروان مسته‌فا له‌م كۆبونه‌وه‌یه وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی دیارنهكرا بهلاَم له‌رووی كرداریه‌وه كه‌سی وه‌ك جێگری تاڵه‌بانی كاری ده‌كرد.
له‌سه‌ره‌تای (1988) یه‌كێتی كۆبونه‌وه‌ی خۆی گرێدا و تاڵه‌بانی بهسكرتێر و (4) كه‌س وه‌ك مه‌كته‌بی سیاسی و (14) ئه‌ندام وه‌ك كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی و (5) ئه‌ندامیش وه‌ك ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێرران، په‌یره‌و پرۆگرام دارێژرانهوه و سه‌رجه‌م به‌رپرسیارێتیه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان دابه‌شكران.
كۆنگره‌ی یه‌كه‌م
له (27ی كانونی دووه‌می 1992) پاش (17) ساڵ له‌دامه‌زراندنیدا، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی له‌شاری سلێمانی گرێدا، دواتر به‌هۆی مردنی عومه‌ر ده‌بابه كۆنگره بۆ چه‌ند رۆژێك دواكه‌وت و دواتر له‌هه‌ولێر درێژه‌ی به‌كاره‌كانیدا و تیایدا تاڵه‌بانی وه‌ك سكرتێری یه‌كێتی هه‌ڵبژێررا و (36) ئه‌ندام وه‌ك كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی و (15) ئه‌ندامیش وه‌ك مه‌كته‌بی سیاسی دیاریكران، تیایدا كۆسره‌ت ره‌سول ده‌نگی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی هێنا، ئه‌م ژماره‌یه‌ی سه‌ركردایه‌تیه كه بریتی بوون له 36 ئه‌ندام له(1992 بۆ 2000)ه واته به‌پێی دۆخ و ڕۆژگاره‌كان،گۆرانكاری به‌سه‌ردا هاتوه. له‌هه‌مان كۆنگره‌ش سه‌رجه‌م باڵه‌كان خۆیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له‌یه‌كێتیدا خۆیان رێك خسته‌وه.
كۆنگره‌ی دوه‌م
له (30ی كانونی دووه‌می 2001) پاش (9) ساڵ له‌به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كه‌م، یه‌كێتی نیشتیمانی كۆنگره‌ی دووه‌می خۆی گرێدا و تیایدا تاڵه‌بانی وه‌ك سكرتێری گشتی و (27) ئه‌ندام وه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی و (9) ئه‌ندام وه‌ك ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێرران، تیایدا مسته‌فای سه‌ید قادر ده‌نگی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی هێنا، له (9ی شوباتی 2001) مه‌كته‌بی سیاسی دیاریكرا،كه‌پێكهاتبوو له (10) ئه‌ندام و (5) ئه‌ندامیش وه‌ك ئه‌ندامی یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێرران.
كۆنگره‌ی سێیه‌م
له (1ی حوزه‌یرانی 2010) له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی حیزبه‌كه‌دا، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پاش (9) ساڵ له‌به‌ستنی كۆنگره‌ی دوه‌م، كۆنگره‌ی سێیه‌می خۆی گرێدا و تیایدا تاڵه‌بانی وه‌ك سكرتێری گشتی و هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ره‌سول وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و به‌هه‌م ساڵح وه‌ك جێگری دوه‌می سكرتێری گشتی و (47) كه‌س وه‌ك سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و (17) ئه‌ندامیش وه‌ك مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ست نیشان كران.
پێچه‌وانه‌ی په‌یره‌وی ناوخۆ
- به‌پێی ماده‌ی (36) له‌په‌یره‌وی ناوخۆی په‌سه‌ندكراوی سێیه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی هاتووه "مه‌كته‌بی سیاسی پێك دێت له (9-11) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی كهسكرتێری گشتی كاندیدیان ده‌كات و كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌نگیان بۆ ده‌دات"، بهلاَم مه‌كته‌بی سیاسی ئێستا پێك دێت له(17) ئه‌ندام، به‌م شێوه‌یه ( مه‌لا به‌ختیار، عومه‌ر فه‌تاح، حاكم قادر، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، شێخ جه‌عفه‌ر، مه‌حمود سه‌نگاوی، ره‌فعه‌ت عهبدولاَ، ره‌سول مامه‌ند، شۆرش ئیسماعیل، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، عه‌دنان موفتی، عیماد ئه‌حمه‌د، د.خه‌سره‌و گول محمد، ئه‌رسه‌لان بایز، رزگار عه‌لی، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئازاد جوندیانی).
- له برگه‌ی یه‌كه‌می ماده‌ی (28) هه‌مان په‌یره‌ودا هاتووه "له‌كاتی له‌سه‌ر كارنهمانی سكرتێری گشتی به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت، له‌ماوه‌ی (2) مانگدا ده‌بێت كۆنگره‌ی نائاسایی ببه‌سترێت"، مه‌به‌ست لهكارنهمان واته نه‌توانێت به‌كاره‌كانی خۆی هه‌ستێت، له‌كاتێكدا تاڵه‌بانی له (17ی كانونی یه‌كه‌می 2012) باری ته‌ندروستی تێكچوو وا ساڵێك و نزیكه‌ی 2 مانگ تێپه‌ر ئه‌بێت یه‌كێتی نه‌ك ته‌نها كۆنگره‌ی نائاسایی به‌ڵكو كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی گرێنه‌دا.
- له برگه‌ی دووه‌می هه‌مان ماده‌دا هاتوه "جێگری سكرتێری گشتی تا به‌ستنی كۆنگره‌ی نائاسیایی ئه‌ركه‌كانی سكرتێری گشتی جێبه‌جێ ده‌كات"، بێ‌گومانی گه‌رچی ئه‌م ماده‌یه دیاری نه‌كردوه كام له‌جێگرانی سكرتێری گشتی ئه‌ركه‌كانی سكرتێری گشتی جێبه‌جێ ده‌كات، بهلاَم كۆسره‌ت ره‌سول نه‌یتوانی مافی خۆی كهپهیرهوی ناخۆ پێیداوه دهسهلاَتهكانی تاڵه‌بانی جێبه‌جێ بكات.
- به‌پێی برگه‌ی (3) له‌ماده‌ی (30)ی په‌یره‌ودا هاتووه "نابێت ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوكاری رژێمی پێشووی كردبێت"، له‌كاتێكدا چه‌ند ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی به‌ڵگه‌نامه‌یان بڵاوبوه‌ته‌وه كه‌په‌یوه‌ندیان به‌رژێمی به‌عسه‌وه هه‌بووه،ته‌نانه‌ت لهپیلینیۆمی دووه‌مدا كه‌له قه‌لاچوالان له (2004) به‌سترا داواكرا ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌رژێمی پێشووه وه هه‌بوو ده‌ربكرێن، بهلاَم دواتر له‌سه‌ر داوای تاڵه‌بانی به‌چه‌پڵه رێزان مانه‌وه!.
فاوڵێك له‌ده‌نگی كادیران
ده‌ره‌نجامی ده‌نگی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی له‌كۆنگره‌ی سێیه‌مدا هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د ده‌نگی یه‌كه‌می هێنا به‌رێژه‌ی (1090) ده‌نگ، كه‌مترین ئه‌ندامیش عارف روشدی بوو (405) ده‌نگی هێنا، له‌كاتێكدا ده‌بوو به‌پێی پله به‌ندی زۆرینه‌ی ده‌نگی سه‌ركردایه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی دیاربكرایه چونكه ئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگی هێناوه واتای خاوه‌نی زۆرترین متمانه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتیه، بهلاَم به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر یه‌ك له (فریاد ره‌واندزی 761 ده‌نگ) و (هه‌رێم كه‌مال ئاغا 705 ده‌نگ) و (شالاَو كۆسره‌ت ره‌سول 647 ده‌نگ) و (مسته‌فا چاوره‌ش 641 ده‌نگ) و (حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید 617) ده‌نگ و (سامان گه‌رمیانی 611 ده‌نگ) ببنه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، ئه‌گه‌ر (17) ئه‌ندام وه‌ك مه‌كته‌بی سیاسی وه‌ربگرین چونكه ئێستا مه‌كته‌بی سیاسی پێك دێت له (17) ئه‌ندام، بهلاَم هه‌ر یه‌ك له (عومه‌ر فه‌تاح 437 ده‌نگ) و (ئاسۆ ئه‌ڵمانی 451 ده‌نگ) و (سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره 487 ده‌نگ) و (ره‌فعه‌ت عهبدولاَ 489 ده‌نگ) و (نه‌جمه‌دین كه‌ریم 490 ده‌نگ) (رزگار عه‌لی 538 ده‌نگ) كراونه‌ته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، به‌مه‌ش پێشێلی ویستی ئه‌ندامانی یه‌كێتی كراوه، چونكه بۆ نمونه فریاد ره‌واندزی (327) ده‌نگ له‌عومه‌ر فه‌تاح زیاتره بهلاَم عومه‌ر فه‌تاح ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسیه و فریاد ره‌واندزی ته‌نها ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تیه!.
سه‌ركردایه‌تییه‌كی پیر
له‌كۆی (47) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و (2) جێگری سكرتێری گشتی كه‌ده‌كاته (50) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی رێژه‌ی ته‌مه‌نیان به‌مشێوه‌یه:
رێژه‌یان ته‌مه‌ن ژماره
1 1930 – 1940 1
7 1940 – 1950 2
19 1950 – 1960 3
18 1960 – 1970 4
4 1970 – 1980 5
1 1980 – 1990 6
ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی گه‌نج (35 بۆ 40 ساڵ) وه‌ربگرین وه‌ك رێژه‌یه‌كی ناوه‌ند، ئه‌وا له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا ته‌نها ئه‌ندامێك كه ته‌مه‌نی له‌خوار (35) ساڵییه‌وه بێت شالاَو كۆسره‌ت ره‌سوله كه‌ته‌مه‌نی (31) ساڵه بێگومان ده‌بێت به‌چاوی كۆسره‌ت ره‌سول ته‌ماشای شاڵاو بكرێت كه بوه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، جگه لهون،(3) ئه‌ندامی دیكه‌ش هه‌ن ته‌مه‌نیان له‌نێوان (35 بۆ 40) ساڵه، واته ته‌نها (4) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌كرێت له‌ریزی گه‌نجاندا ئه‌ژمار بكرێن، به‌م پێیه‌ش به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام سكرتێری گشتی جه‌لال تاڵه‌بانیه كه‌ته‌مه‌نی (81) ساڵه و بچوكترینیان شالاَو كۆسره‌ت ره‌سوله كه‌ته‌مه‌نی (31) ساڵه، واته نێوانیان (50) ساڵه، جگه له‌وه‌ی بریاری سه‌ره‌كی هه‌رگیز لای گه‌نجان نیه.
دابه‌شبونێكی هه‌ڵه
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌روی دابه‌شبونی جوگرافی ئه‌ندامه‌كانیه‌وه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌بێت:
ئه‌ندام ناوچه ژماره
20 سلێمانی 1
12 هه‌ولێر 2
8 كه‌ركوك 3
1 دهۆك 4
4 خانه‌قین 5
1 به‌غداد 6
ئاستی خوێندن
بێگومان ئاستی رۆشنبیری هه‌ر پارتێكی سیاسی په‌یوه‌سته به‌ئاستی رۆشنبیری و خوێنده‌واری ئه‌ندامه‌كانییه‌وه، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان یه‌كێكه له‌و حیزبه سیاسیانه‌ی كه‌پێكهاته‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی زۆرترین خاوه‌ن بروانامه‌ی به‌رزی له‌خۆگرتوه، ته‌نها ئه‌ندامێكی له‌كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تیدا خوێنده‌واری نیه و نه‌چوه‌ته به‌ر خوێندن مه‌حمود سه‌نگاویه، كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی په‌سه‌ندكراوی سێیه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی به‌م شێوه‌یه‌یه:
رێژه ئاستی خوێندن ژماره
3 دكتۆرا 1
1 ماسته‌ر 2
22 به‌كالریۆس 3
7 دیبلۆم 4
3 ئاماده‌ی 5
5 ناوه‌ندی 6
2 سه‌ره‌تای 7
1 خوێنده‌وار 8
پێشینه‌ی پارتی بوون
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌مێژووی هاوچه‌رخدا به‌حیزبی دایك داده‌نرێت، واته به‌شێكی زۆری حیزبه سیكۆلاره‌كانی سه‌ر گۆره‌پانی سیاسی كوردستان له‌هه‌ناوی پارتی و له‌نێو ئۆرگانه‌كانی ئه‌و حیزبه گه‌وره‌بوون.
سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی و بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالستی كوردستان و به‌شێك له‌كادیرانی كۆمه‌ڵه پێشتر كادیری پارتی بوون و له‌نێو رێكخستن و ئۆرگانه‌كانی ئه‌و حیزبه خه‌باتیان كردوه، بهلاَم پاش نسكۆی (1975) به‌شێكی زۆری ئه‌و كادیرانه له‌پارتی دیموكراتی كوردستان جیابونه‌وه هه‌ر یه‌كه‌یان لهمینبهرێكی دیكه‌وه ده‌ستیان به‌خه‌بات كرد.
رێژه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی كه‌پێشتر له‌پارتی دیموكراتی كوردستاندا كاریان كردوه بریتیه له (23) ئه‌ندام له‌كۆی (50) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆره و كاریگه‌ری زۆریشی هه‌یه له‌روی بیركردنه‌وه و ئاراسته‌كردنی ئه‌و حیزبه، گه‌ر لێكچونێك له‌نێوان به‌رژوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا به‌دی بكرێت ئه‌وا جێگه‌ی تێرامان نیه، چونكه (23) ئه‌ندام ته‌نها له‌كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی خاوه‌نی هه‌مان په‌روه‌ده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانن.
زۆرینه‌یان كۆمه‌ڵه‌ن
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌یه‌كه‌مین به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنیدا كه‌له (5 لاپه‌ره و نیو) پێكهاتوه و به‌ده‌ست خه‌تی تاڵه‌بانی نوسرابوو و به‌ناوی ده‌سته‌ی كوردستانیه‌وه بلاَوكرایهوه، هه‌روه‌ها لهنامیلهكهی (یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی بۆچی؟) كه‌هه‌ر تاڵه‌بانی نوسه‌ریه‌تی، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن یه‌كێتی حیزبێكی سیاسی نییه،به‌ڵكو وه‌ك نیمچه به‌ره‌یه‌كی پێشكه‌وتنخواز ده‌ستی به‌خه‌باتی سیاسی خۆی كردوه به‌و ئومێده‌ی له‌داهاتودا ببێته به‌ره‌یه‌كی كوردستانی و رێكخراوه‌كانی هه‌ناویشی ببن به‌حیزب و هه‌موو حیزبه‌كانی كوردستان چ ئه‌وانه‌ی له‌نێو ئه‌م به‌ره‌یه‌دا بون و چ ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م به‌ره‌یه خه‌باتیان ده‌كرد له‌خۆ بگرێت.
یه‌كێتی له‌كۆبونه‌وه‌ی 3 باڵی سه‌ره‌كی دامه‌زرا، ئه‌وانیش:
1. كۆمه‌ڵه‌ی ماركسیزم لینیزمی كوردستان له (10ی حوزه‌یرانی 1970) دامه‌زرا و دواتر دوای بونی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌سكرتێری له زستانی 1978 ناوه‌كه‌ی گۆرا بۆ (كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان).
2. بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالستی كوردستان له (8ی ئابی 1976) به‌ره‌سمی دامه‌زراندنی خۆی راگه‌یاند.
3. خه‌تی گشتی.
دواتر پاش جیابونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالستی كوردستان له (ئازاری 1979) ئه‌و به‌شه‌ی بزوتنه‌وه كهلهیهكێتیدا مانه‌وه له (ئابی 1983) یه‌كیان گرت و حیزبی شۆرشگێرانی كوردستانیان پێك هێنا، له‌و به‌رواره به‌دواوه یه‌كێتی له‌هه‌ناویدا ته‌نها (كۆمه‌ڵه و شۆرشگێران)ی له‌خۆگرتبوو.
به‌م شێوه‌یه ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كێتی له كۆی (50) ئه‌ندام (33) ئه‌ندامیان پێشتر له‌كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان بوون، گه‌ر لهپیلینێۆمی یه‌كه‌می ئه‌م حیزبه لهقاسمه ره‌ش له‌ساڵی (1989) و كۆنگره‌ی یه‌كه‌م له‌ساڵی (1992) كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران له‌یه‌كێتی خۆی حه‌ل نه‌كردایه ئه‌وا ئێستا كۆمه‌ڵه خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی یه‌كێتی بوو.