07/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
چه‌مچه‌ماڵ : په‌رتووكی ئینجیل به‌سه‌رخوێندكاراندا دابه‌ش ده‌كرێت
له سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به بیانووی دابه‌شكردنی دیاری به‌سه‌ر خوێندكاران‌دا، چه‌ندین نووسراو و په‌رتووكی ئینجیل و ته‌بشیری دابه‌ش ده‌كرێن.
له‌لایه‌ن رێخراوێكی بیانییه‌وه، له سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به بیانووی دابه‌شكردنی دیاری به‌سه‌ر خوێندكاران‌دا، چه‌ندین نووسراو و په‌رتووكی ئینجیل و ته‌بشیری دابه‌ش ده‌كرێن. له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا هه‌ردوو رێكخراوی قوتابیانی كوردستان و رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیان له چه‌مچه‌ماڵ، نیگه‌رانیی خۆیان ده‌رده‌بڕن به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره و به كارێكی نایاسی ده‌زانن كه به‌رانبه‌ر خوێندكارانی سنووره‌كه ده‌كرێت.
داواش ده‌كه‌ن په‌روه‌رده و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له سنووره‌كه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن خوێندكاران و لاوان به لاڕێدا ببرێن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه :
به‌یاننامه‌ی ناره‌زای هه‌ردوو رێكخراوی قوتابیانی كوردستان و . رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی‌قوتابیانی كوردستان له چه‌مچه‌ماڵ, سه‌باره‌ت به بلاَوكردنه‌وه‌ی نامیلكه‌و كتێب و په‌رتوك و بلاَوكراوه‌یی ته‌بشیری له سنوری قوتابخانه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ, ئَێمه وه‌كو هه‌ردوو رێكخراوی قوتابیان له سنوری چه‌مچه‌ماڵ ناره‌زایی خۆمان ده‌رده‌برین و به توندی ئیدانه‌ی بلاَوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره نامیلكه‌و بلاَو كراوه ته‌بشیرییانه ده‌كه‌ین , كه رێكخراوه بیانییه ته‌بشیرییه‌كان له قوتابخانه‌و خوێندنگاكاندا بلاَوی ده‌كه‌نه‌وه به‌تایبه‌تی له قوتابخانه بنه‌ره‌تییه‌كان سالاَنه ئه‌و كارانه دووباره ده‌كرێته‌وه , سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری لێ ئاگادار كراوه‌ته‌وه به‌لاَم به داخه‌وه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار نه‌وه‌ك هه‌ر رێگرییان لێنه‌كردووه به‌لكو رێخۆشكه‌رن بۆ ئه‌و كارانه , ئه‌مه له كاتێكدا په‌یره‌وانی ئاینی (مه‌سیحی ) له سنوره‌كه‌دا بونی نییه , به پێچه‌وانه‌وه رێگرن له چالاكییه خۆبه‌خشه‌كان و رێكخراوه قوتابییه ئیسلامییه‌كان , كه خزمه‌ت به چینی قوتابیان ده‌كه‌ن و رووبه‌روی لێ پرسینه‌وه‌یان ده‌كه‌ن.
بۆیه ئێمه له كۆتاییدا داواكارین له په‌روه‌رده‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنوره‌كه, لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته بكه‌ن و چیتر رێگه نه‌ده‌ن ئه‌م كارانه دووباره ببنه و قوتابییان و لاوه‌كانمان به‌لارێدا نه‌برێن .
رێكخراوی قوتابیانی كوردستان . رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان
ناوه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ لقی چه‌مچه‌ماڵ