07/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یەكگرتووی ئیسلامی: رایدهگهیهنێت ئەوە ئەخەینە بەرچاوی هەموولایەك كە بارودۆخی كوردستان ، دڵخۆشكەر نییە
بەبۆنەی تێپەربوونی 23 ساڵ بەسەر راپەرینی گەلی كورد، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند:: ئاستەنگەكان رۆژ لەدوای رۆژ روو لە زیادبوونە و خەریكە ئاسۆكان لێڵ و تەماوی دەبن بە ستەم و ناعەدالەتی كۆمەڵایەتی و كەمكردنەوەی ئازادیی و مافی هاوڵاتی بوون.
یەكگرتووی ئیسلامی لەبەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەكردوە:: ئەوە ئەخەینە بەرچاوی هەموولایەك كە بارودۆخی كوردستان ، دڵخۆشكەر نییە ، چونكە تەنگژەكان بەرەو زیادبوون دەڕۆن .
بەپێی بەیاننامەكە: هەڵبژاردن و مافی مرۆڤ و ئازادی و بژێوی لەكوردستاندا لە قەیراندان ، كە ئەمەش ئاسەوارێكی ئاسایی شەڕی ناوخۆ و دوو ئیدارەیی و پاوانكردنی سیاسەت و جومگەكانی ئابوری و دەسەڵات لەلایەن دوو حیزبی فەرمانڕەوای كوردستانە.
لەبەیاننامەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو، پەیوەندیەكان لەگەڵ ناوەنددا لە قەیران و تەنگژەدایە، مادەی 140 و یەكلایی كردنەوەی رێژەی كورد لە بودجە و ئیستحقاقی كورد و پێشمەرگە و نەوت و غاز چەندین مەلەفی تر ، یەكلایی نەكراوەتەوە.
بەپێی بەیاننامەكە یەكگرتووی ئیسلامی دەڵێت: كەمكردنەوەی پەراوێزی ئازادی و كوشتنی رۆژنامەنووسان و یاریكردن بە قوت و ژیانی خەڵك و پێكنەهێنانی حكومەتی هەرێم و حیساب نەكردن بۆ را و دەنگی هاوڵاتیان ، بە زەنگی خەتەرناك دەزانین