08/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كوده‌تاچیه‌كانی میسر هه‌شت خۆپیشانده‌ریان كوشت
كوده‌تاچیه‌كانی میسر هه‌شت خۆپیشانده‌ر ده‌كوژن و 47ـی تریش ده‌ستگیرده‌كه‌ن‌و، 27 وڵاتی جیهانیش ئیدانه‌ی توندوتیژیه‌كانی میسر ده‌كه‌ن دژی خۆپیشانده‌ران.
خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان دژی كوده‌تاكردن به‌سه‌ر سه‌رۆكی شه‌رعی میسردا به‌رده‌وامی هه‌یه و له‌میانی به‌ڕێوه‌چونی خۆپیشاندانه‌كاندا، هێزه ئه‌منیه‌كانی میسر 8 خۆپیشانده‌ریان كوشت و ژماره‌یه‌كی تریشیان برینداركرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستگیركردنی 47 خۆپیشانده‌ری راگه‌یاند به‌بیانوی نانه‌وه‌ی ئاژاوه و سه‌رپێچیكردنی یاسای خۆپیشاندان.
له‌لایه‌كی تره‌وه 27 وڵات ئیدانه‌ی توندوتیژی كوده‌تاچیه‌كانی میسر ده‌كه‌ن دژی خۆپیشانده‌ران و داواشده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان هه‌یه له به‌ركارهێنانی توندوتیژی لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
27 وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ئیدانه‌ی ئه‌و توندوتیژیانه‌یان كرد كه كوده‌تاچیه‌كانی میسر دژی خۆپیشانده‌ران به‌كاری ده‌هێنن و داوای دادگایی كردنی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرسانه ده‌كه‌ن كه ده‌ستیان هه‌یه له كوشتنی خۆپیشانده‌ران و به‌كارهێنانی توندوتیژی دژیان.