27/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڵوێستێكی كاكه حه‌مه، ئیسلامییه‌كان شهرمهزاردهكات
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك حسك جێگه‌ی ئیسلامییه‌كان ده‌گرێته‌وه
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی كه ده‌ست بزاڤ كه‌وتووه، حزبێكی عه‌لمانی له‌جێی حزبه ئیسلامییه‌كان دژی یاسای دژه‌تیرۆر نامه‌یه‌ك ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم دهكاتو ئیسلامییه‌كان شهرمهزاردهكات، كه یاساكه له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی له‌سه‌ردراو هاوشێوه‌ی وڵاتانی تری دنیا بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی به‌ناو تیرۆری ئیسلامییه‌كان دانرا.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه نامهیهكهو له‌لایه‌ن سكرتێری یه‌كێك له‌حزبه عه‌لمانییه‌كانی كوردستانه‌وه ڕه‌وانه‌ی بارزانی كراوه‌و داوایلێدهكات واژۆ له‌سه‌ر یاساكه نه‌كات، له‌كاتێكدا ئیسلامییه‌كانی ناو په‌رله‌مان پهسهندیانكردو هه‌رزوو و پێش عه‌لمانییه‌كانی دهنگیانپێدا.
سه‌یر له‌وه‌دایه یاساكه تایبه‌ته به ئیسلامییه‌كان‌و له‌سه‌ر ئه‌وانیش ده‌ركراوه، به‌ڵام نه‌ك ئه‌وه‌ی هیچكام له حزبه ئیسلامییه‌كان فشاریان نه‌خسته‌سه‌ر بارزانی بۆ واژۆنهكردنی، ته‌نانه‌ت له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌وانه‌دابوون كه ده‌نگیان بۆدا.
یاساكه له‌ڕۆژی 3\ 4\2006 له‌په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكراو ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ش كه بهتایبهتیو نهێنیو به‌نوسراوی ژماره 778م له ڕۆژی 4\4\2006 نامه‌ی بۆ بارزانی نارد كه یاساكه واژۆنهكات، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودی سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانه كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی نامه‌كه‌یه:
برای به‌رێز: جه‌نابی كاك مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش...
سڵاو ڕێز...
ئه‌و نامه‌یه په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگه‌وه هه‌یه له كۆمه‌ڵگای كوردستان‌و دواڕۆژو مێژووی میلهتهكهشمان ئه‌ویش پرۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قانونی تیرۆره, ئه‌مرۆ تیرۆر یا ڕه‌شه‌كوژی بۆته دیارده‌یه‌كی جیهانیو كوردستانیش كه‌به‌شێكه له‌و جیهانه پان‌و بهرینو پر له‌جه‌نجاڵ بۆیه كوردستانیش پێویستی بهقانونی دژی ڕه‌شه‌كوژی یا تیرۆر هه‌یه خه‌ڵكی كوردستان له‌مێژووی دوور‌و درێژی خۆیدا هه‌میشه له‌ناوچووی ده‌ستی تیرۆر بووه‌و باجه‌كه‌ی داوه له ڕابه‌رانی كورد‌و ملیان كردووه به په‌تی سێداره‌وه تا گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ‌و كیمیاباران‌و ئه‌نفال ئه‌وه‌ی دوژمن لهدهستیهاتووه له‌كورد درێغیاننهكردووه به‌ڵام كورد جگه‌له به‌رگری ڕه‌وا هیچ ڕۆژێك په‌نای بۆ كاری تیرۆر نه‌بردووه له جه‌بهه‌ی شه‌ڕه‌كان كاتێك پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌بوو دیل له‌دوژمن ده‌گیرا پارێزراو بووه‌و قه‌ت تۆڵه‌ی لێنه‌كراوه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت له‌ئازاری (1991) ئه‌و هه‌مووه ئهنفالو كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ش كرا له‌و هه‌موو دیله‌ی كه ده‌ستی كورد كه‌وت به‌ڕێزه‌وه بهخێویانكردن تا بهرێكرانهوه برای به‌ڕێز جه‌نابتان به‌شێكی زۆری باجی تیرۆرتان داوه له براو كهسو كارت تا خه‌ڵكی كوردستان ماوه‌یه‌كه له په‌رله‌مانی كوردستان قانونی تیرۆر‌و دژی تیرۆر باس‌و خواسی جۆربه‌جۆری لێده‌كرێت بوونی قانون باشه به‌ڵام بۆ كورد‌و یه‌كه‌م قانونی كوردی كه میله‌تێكی زه‌حیه‌ی ده‌ستی ئیعدام‌و په‌تی سێداره‌یه له یه‌كه‌م قانونی خۆیدا دانانی وشه‌ی ئیعدام لای من شه‌خسی به‌قورسی ده‌زانم ڕاسته ئێمه له‌ناوچه‌یه‌كی نائارام‌و پڕله گیر‌و گرفتداین به‌ڵام بڕگه‌ی ئیعدامیش ئاسان نییه ناوی كه یان سزا‌و حوكمی جۆربه‌جۆریش هه‌یه كه‌متر نییه له ئیعدام من له‌گه‌ڵ یاساكهدام به‌ڵام له‌گه‌ڵ وشه‌ی ئیعدام یا مه‌رگ بۆ كه‌س نییه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه شیاوی مردنیش بێت سیغه‌یه‌كی كه‌ی بۆ دیاریبكهنو پێناسه‌ی تیرۆریش ئاسان نییه ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی په‌لاماری كه‌ركوك‌و شوێنه‌كانی كه‌یدا كورد دیفاع بكات تیرۆره ئایا حكومه‌ت تیرۆر ناكات ئایا كه‌سێك داوای مافی خۆی بكات تیرۆره له رۆژی 3\4\2006 به زۆرینه‌ی ده‌نگ ئیعدام‌و سجنی هه‌تاهه‌تایی‌و پانزه ساڵ حكومیان په‌سه‌ندكرد من دژی خاڵی یهكهممو به‌پێویستی نازانم بۆ ناو پرۆژه‌كه یا قانونه‌كه دوای په‌سه‌ندكردنی پێویستی به ئیمزای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه ئه‌ویش جه‌نابتان ئیمزای ده‌كه‌ن ئه‌و كات كاری پێده‌كرێت من وه‌ك پێشمه‌رگه‌و مرۆڤ‌و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌و نامه‌یه‌دا بۆ جه‌نابتان ڕای خۆم نووسیوه كه‌وا ورده‌كاری زیاتری تێدابكرێت هیواداریشم ئیمزای جه‌نابتان له‌سه‌ر وشه‌ی ئیعدام نه‌بێت.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود
سه‌رۆكی فراكسیۆنی حزبی سۆسیالیست له‌په‌رله‌مانی كوردستان