مسعود عبدالخالق: ،نەوشیروان مستەفانەخشە دانەری‌ تەواوی‌ ڕاپەڕین بوو
08/03/2014 نوسەر: bzavpress

مسعود عبدالخالق: ،نەوشیروان مستەفانەخشە دانەری‌ تەواوی‌ ڕاپەڕین بوو


مسعود عبدالخالق چاودێری سیاسی، له‌ وتارێك به‌ ناونیشانی "چەند ڕاستیەکی‌ تاڵ و شیرینی‌ ڕاپەڕین"له‌ تۆری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ فه‌یسبووك چه‌ند راستیه‌كی راپه‌ڕین ئاشكراده‌كات، 

رایگه‌یاند،نەوشیروان مستەفانەخشە دانەری‌ تەواوی‌ ڕاپەڕین بوو، کۆسرەت ره‌سوڵ موتەبیقێکی‌ سیاسی‌ و عه‌سکری‌ بلیمەت بوو.

ئەو ڕاپەڕینە هەمولایەک بەشداری‌ کرد ،بەلام (ی ن ک) لە هەرە پیشەوە بوە ، لەویش نەوشیرەوان مستەفانەخشە دانەری‌ تەواوی‌ ڕاپەڕین بوو، کۆسرەت رسول موتەبیقیکی‌ سیاسی‌ وعسکری‌ بلیمەت بوو،بزوتنەوەی‌ ئیسلامیش بە ئەندازەی‌ قەبارەی‌ خۆی‌ ،هەرچی‌ (پ د ک) ڕۆلی‌ زۆر لاواز بوو ، خودی‌ مسعود بارزانی‌ لەلای‌ هەولێرو نیچیرڤان لەلای‌ سلێمانی‌ هاتنە مەیدان تاڕادەیەک بوونیکیان پەیدا بوو".

ئاماژه‌یش به‌وه‌ده‌كات،هەر رۆژی‌ دووەمی‌ ڕاپەڕین تەسەوری‌ خەڵکی‌ گۆڕا بینیان هێزەکانی‌(ی.ن.ک) واتالان دەکا ، هێزەکانی‌ (پ.د.ک) ئەوە ناکات ، ئەوە دەستپێکێکی‌ سایکۆلۆجی‌ گرنگ بوو وای‌ کرد زۆربەی‌ میللەت متمانە بە پارتی‌ بکەنەوەو دەنگی‌ یەکەم بهێنێ لە یەکەم هەلبژاردندا، ئیتر ئەوە توخمی‌ بنچینەیی‌ لاسەنگ بوونی‌ هاوسەنگی‌ نێوان هەردوو حزبە تا ئەو ساتەش".

ئەگەر بەشێک لە پارتیش لە دوای‌ 2003 ـەوە لە و گەندەڵیە فراوانە نە گلابوونایە ئێستا دەنگی‌ 38% نەدەبوو بەڵکو لەسەرووی‌ 60% دەبوو ،بەردەوامی‌ ئەو بەشە لەناو پارتی‌ هیچ گومان نیە ئەوەی‌ بەسەر یەکیتی‌ هات بەسەر پارتیش دیت".