09/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
شه‌پۆلێكی باران هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ری روودانی لافاویش هه‌یه
به‌پێی پێشبینییه كه‌شناسییه‌كان پێده‌چێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك شه‌پۆلێكی باران هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ری روودانی لافاویش هه‌یه.
دارا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسیی‌و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆلێكی پاڵه‌په‌ستۆی نزم له ده‌ریای ناوه‌ڕاست‌و باكووری كوردستانه‌وه روو له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات‌و له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م دۆخه‌شدا رۆژانی 10تا 14 ی ئه‌م مانگه باران به‌بڕ‌و ئاستی جیاواز له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببارێت.
هەروەها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: له سبه‌ینێوه پله‌كانی گه‌رما له‌نێوان شه‌ش بۆ 20 پله‌ی سه‌دییدا ده‌بێت‌و رێژه‌ی شێ له‌هه‌واشدا له‌سه‌دا 75 بۆ 94 ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسیی‌و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی هۆشدارییدا له ئه‌گه‌ری هه‌ڵسانی لافاو له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، به‌تایبه‌ت رۆژی سێشه‌ممه.