09/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌رهه‌م ساڵح جێگری ده‌ستله‌كاركێشاوه رایگه‌یاند ته‌واوی ئه‌و موڵك‌و ماڵه‌ی یه‌كێتی پێی‌داوم راده‌ستی ده‌كه‌مه‌وه.
به‌رهه‌م ساڵح جێگری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بڕیارێكی نوێ ده‌دات و رایگه‌یاند ته‌واوی ئه‌و موڵك‌و ماڵه‌ی یه‌كێتی پێی‌داوم راده‌ستی ده‌كه‌مه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ئێن ئاڕ تی ڕاگه‌یاند"بڕیارمداوه هه‌موو ئه‌و موڵك و ماڵانه‌ی كه یه‌كێتی پێی‌داوم، ڕاده‌ستی بكه‌مه‌وه".
وتى: "له ئێستادا سه‌رقاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوه‌كه‌ی ماڵی باوكم له گه‌ڕه‌كه‌ی عه‌قاری سلێمانی و له نزیكترین ماوه‌دا ماڵه‌كه‌م ده‌گوازمه‌وه ".
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له ئهمریكاو وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئیداره‌ی سلێمانی، له مانگی یه‌كی 2001دا له‌و خانووه‌ی ماڵی باوكی‌دا ژیاوه پێش ئه‌وه‌ی بچێته ناو ئه‌و خانووه‌ی كه یه‌كێتی پێی‌دابوو.
هه‌ر له‌و خانوهشدا له رۆژی چواری نیسانی 2002 چه‌ند چه‌كدارێك هێرشیان كرده‌سه‌ری ماڵه‌كه‌ی و له‌و هه‌وڵێكی كوشتن ڕزگاری بوو، كه به‌هۆیه‌وه سێ له پاسه‌وانه‌كانی كوژران.
به‌رهه‌م ساڵح له‌ئێستادا له‌و خانوه‌دا ده‌ژی كه یه‌كێتی پێیداوه و ده‌كه‌وێته سه‌یرانگای مێرگه‌پانی نزیك سلێمانی.