لێم ببوره‌
09/03/2014 نوسەر: bzavpress

لێم ببوره‌


به‌دوای عه‌شقێكی وێڵ كه‌وتیین
دووكۆتری بێ ئه‌مه‌ك بووین ....
باڵێكی وه‌فامان نه‌گرت ...

دوو ڕووباری گومانبار بووین
سایه‌ی به‌رائه‌تمان نه‌گرت 
دوو سنه‌وبه‌ری غیره‌ بووین 

متمانه‌ی مه‌لێكمان نه‌گرت
داستانێكی نه‌خوێندراو بووین 
سیمای مه‌م و زینمان نه‌گرت 

هه‌موو شه‌وێك... مه‌جنوونمان شه‌رمه‌زار ده‌كرد
له‌یلا زریانی نه‌فره‌تی بۆ ده‌ناردین
فه‌رهاد گڕكانی بێستوونی ....تووڕه‌ی به‌سه‌ردا باراندیین
شیرینیش قه‌سری كرمان شای 

بۆ كردین به‌ دۆزه‌خی ژین
به‌هاریش دوا هه‌وری پاكیی
به‌ پایزی گومان سپارد