ئه‌مڕۆ 10-3 وه‌زاره‌تی دارایی عیراق به ره‌سمی نوسراوی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی بانكی مه‌ركه‌زی كرد بۆ سه‌رفكردنی موچه‌ی مانگی شوباتی هه‌رێم.
فازل نه‌بی بریكاری ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق نوسراوێكیان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كربوو كه تێیدا هاتوه سه‌رۆكی وه‌زیرانی عیراق ره‌زامه‌ندی نیشانداوه به ناردنی موچه‌ی ته‌نها مانگی شوبات بۆ هه‌رێمی كوردستان.
هەروەها دەڵێت: راسته من ده‌ستم له كاره‌كه‌م كێشاوه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام به‌دواداچوونم بۆ كاره‌كان كردوه‌و هه‌ر ئه‌مڕۆش له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئه‌و نوسراوه ره‌وانه‌ی بانكی مه‌ركه‌زی كرا بۆ سه‌رفكردنی ئه‌و بڕه‌یه‌ی كه موچه‌ی ته‌نها مانگی شوباته.
له دوای ناردنی نوسراوه‌كه بۆ بانكی مه‌ركه‌زی له‌دوای دوو رۆژ ئه‌و پاره‌یه ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان.