10/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هاوڵاتیه‌کی ئیماراتی ژماره ته‌له‌فۆنی(050777777) به به‌های (2.2)ملیۆن دۆلار کڕی
لهموزایهدهیهکی بێ وێنه‌دا کهئهمرؤ10/3/2013 که‌له‌لایه‌ن کۆمپانیایه‌کی په‌یوه‌ندی ئیماراته‌وه به‌رپاکرا. هاوڵاتیه‌کی ئیماراتی ژماره ته‌له‌فۆنی(050777777) به به‌های 8 ملیۆن درهه‌م. به‌رامبه‌ر 2.2ملیۆن دۆلار کڕی.
ئه‌م موزایه‌ده به ئاماده‌بوونی 700 که‌س بۆ بونهخاوهنی ژماره جوان ودهگمهنهکان ئه‌نجام درا.
بهگوزارشی العربیه کۆمپانیای په‌یوه‌ندی ئییمارات 70 ژماره ته‌له‌فۆنی له ژماره سه‌رنج راکیشهکانی لهموزایهدهیهکی ئاشکرادا بۆ خوازیارانی ئه‌م ژمارانه خسته‌ڕو.
کۆمپانیای په‌یوه‌ندیه‌کانی ئیمارات رایگه‌یاندوه که کڕیاری ئه‌م ژماره ته‌له‌فۆنه هاوڵاتیه‌کی ئیماراتیهو ئه‌م ژماره‌ی بۆ خۆی کڕیوه.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته ژماره‌کانی تر که‌له‌م موزایه‌ده‌دا خرابونه ڕوو هه‌مویان به‌نرخی 13.55 ملیۆن درهه‌م فرۆشراون.
شایانی باسه ئه‌م موزایه‌دانه ئه‌نجام ئه‌درێت بۆژماره‌ی ئۆتۆمۆبیل ومۆبایل له وڵاتهعهرهبیهکان و وڵاتانی رۆژئاواشدا پێشوازیه‌کی گه‌رمی لێ ئه‌کرێت به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه به‌تایبه‌ت.
م.ح