10/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاگادار بە لەکەمتەرخەمی لە نوێژو نەکردنی
بزانە بێئاگایی لە نوێژو کاتی نوێژو گرنگی پێنەدان و لەبیرچوون و کەمتەرخەمی کردن ئەوە سیفەتی مونافیقان بوو ئەوان گرنگی نادەن بە نوێژ وە لەکۆڵ خۆیانی دەکەنەوەو تەنها بۆ ئەوە ئەیکەن خەڵک بیانبینێ خوای بەرزیان لەبیر نیەو یادی ناکەن تەنها لەبەرچاوی خەڵک نەبێ!
خوای بەرز ئەفەرموێ: [فَوَيْلٌ لِلْمُصَلِّينَ (4) الَّذِينَ هُمْ عَنْ صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ (5) الَّذِينَ هُمْ يُرَاءُونَ (6)] (الماعون) واتە: (وەیل-ماڵ وێرانی و سزای توند وەیل وشەی تەهدیدە یان شوێنێکە لە جەهەننەم- بۆ نوێژکەرەکان. ئەوانەى بێ ئاگان لە نوێژەکانیان. ئەوانەی خۆ نیشان ئەدەن -بەمەبەستی ئەوە نوێژ ئەکەن و چاکە ئەکەن تا خەڵک بیانبینێ-).
وە خوای بەرز لە وەسفی مونافیقەکان ئەفەرموێ : [وَإِذَا قَامُوا إِلَى الصَّلَاةِ قَامُوا كُسَالَى يُرَاءُونَ النَّاسَ وَلَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلًا (142)] (النساء) واتە: (کە هەڵسن تا نوێژ ئەنجام بدەن ئەوە بە تەمبەڵی هەڵدەستن و ڕووپامایی دەکەن خۆیان نیشانی خەڵک ئەدەن -بۆ ئەوەیانە خەڵک بیان بینن- وە یادی خوا ناکەن ئیللا کەمێک نەبێ ).
وە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ: (تِلْكَ صَلَاةُ الْمُنَافِقِ، يَجْلِسُ يَرْقُبُ الشَّمْسَ حَتَّى إِذَا كَانَتْ بَيْنَ قَرْنَيِ الشَّيْطَانِ، قَامَ فَنَقَرَهَا أَرْبَعًا، لَا يَذْكُرُ اللهَ فِيهَا إِلَّا قَلِيلًا) رواه مسلم واتە: (ئەوە نوێژی مونافیقە، دائەنیشێ چاوەڕوانی ڕۆژ ئەکا هەتا دەگاتە بەینی قۆچەکانی-شاخەکانی- شەیتان -لە نزیک ئاوابوون-، هەڵدەستێ بە پەلە ئەیکات وەک باڵندە دەنووک ئەیا لە ئەرز چوارجار، وە یادی خوای تیا ناکات ئیللا کەمێک نەبێ).
هیوا دارم ئەوە لەبەر چاومان بێ کە نوێژ لە گرنگ ترین فەرزەکانە لە دوای تەوحید بۆیە کەمتەرخەمی تێدا نەکەین و خۆمان بە مونافیقان نەچوێنین بزانین چواندنی نوێژ وکەمتەرخەمی تێیدا هۆی بە هیلاک چوونە وەک پێشتر بینیتان لە ئایەتەکان وە هەروەها نەکردن وچواندنی نوێژ لە تاوانە هەرە گەورەکانە! خوای بەز ئەفەرموێ: [فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا (59)] (مريم) واتە: ( لە پاش ئەوان کەسانێک جێگایان گرتنەوە کە نوێژەکانیان چواند وە شوێنی ئارەزووی نەفس کەوتن ئەوانە ڕوو بە ڕووی سزاو ئاگر ئەبنەوە ) .
وە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم دەفەرموێ : «الْعَهْدُ الَّذِي بَيْنَنَا وَبَيْنَهُمْ الصَّلَاةُ فَمَنْ تَرَكَهَا فَقَدْ كَفَرَ» . رَوَاهُ أَحْمَدُ وَالتِّرْمِذِيّ وَالنَّسَائِيّ وَابْن مَاجَه وصححه الالباني في مشكاة المصابيح واتە : ( ئەو پەیمانەی لە بەینی ئێمەو ئەوانە نوێژە کەسێ وازی لێبێنێ کوفری کردووە ) .
وە ئەفەرموێ :(بین الرجل و بین الشرک و الکفر ترک الصلاة) رواه مسلم واتە : ( لە بەینی پیاوێک و لە بەینی شیرک و کوفر نوێژ تەرک کردنە ).
نوێژ نەکردن تاوانێکی زۆر گەورەیە وە لە کردەوەی کافرانە ئەوەی نەیکا ئەوە نزیکە لە کافر بوون و لە دین دەرچوون، ئەوە ئەگەر بڕوای پێبێ بەڵام لە بەر تەمبەڵی هەندێ جار بیکاو هەندێ جار نەیکا ئینجا ئەوە تاوانەکەیەتی! بەڵام ئەوەی گاڵتە بەنوێژ بکاو بە فەرزی نەزانێ یان لە ژیانی خۆی هیچ نوێژ نەکا تەنانەت ئەگەر قازی بانگی بکاو داوای لێ بکات نوێژ بکات ئەگینا حەددی شەرعی بەسەر جێبەجێ ئەکات هەر بڵێ بم کوژن نوێژ ناکەم ئەوە موسڵمان نیە پەنا بەخوا بە کافری ئەمرێ.