27/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاسایش ڕێگری له NRT ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی NRT بریاریدا به‌رنامه‌ی دەنگی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز ئه‌نجامبدات ئه‌مرۆ له كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه ئاسایشی سلێمانی رێگریان لێده‌كات و نه‌یهێشتوه تاقیكردنه‌وه‌كه ئه‌نجامبدرێت .
ماڵپه‌ری فه‌رمی كه‌ناڵه‌كه رایگه‌یاندووه كه پاش ئەوەی ئەمرۆ وا بریار بوو لە مزگەوتی حاجی ئەحمەد تاقیکردنەوەی خۆشترین دەنگی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز ئەنجام بدرێت لە شاری سلێمانی، به‌ڵام ئاسایشی سلێمانی رێگری کرد لەوەی بەشداربوان بچنە ناو مزگەوتەکە و تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەن.
هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی بە بیانوی نەبونی مۆڵەت نەیانهێشتوه بەرنامەکە ئەنجام بدرێت ، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه کەناڵەکە مۆڵەتی فەرمی حکومەتی هەیە ،
كه‌ناڵه‌كه رایگه‌یاندووه كه ناچاره پێشبرکێکە لە مزگەوتەوە بگوازێتەوە بۆ ناو بینای ئۆفیسی NRT لە سلێمانی .
كه‌ناڵی NRT ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه لە شارەکانی دهۆک و هەولێریشدا ئاسایش ئاگاداری کردۆتنەوە کە ئەو بەرنامەیە پێویستی بە رەزامەندی ئاسایشە
ئەم رێگرییەی ئاسایش لە کاتێکدا دێت کە هیچ یاسایەک نیە لە هەرێمی کوردستان کە رێگری بکات لە قورئان خوێندن لە ناو مزگەوتدا یان رێگری بکات لە ئەنجام دانی پێشبرکێی قورئان خوێندن لە ناو مزگەوتدا .
س.ع