11/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: پارتی دوژمنی یه‌كه‌می شۆڕش بوو
نه‌وشیروان مسته‌فا داوای چی لێكردووه؟
له‌به‌شی دووه‌می بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانیدا، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه ئامانجی شۆڕش كوشتن‌و لێدانی سه‌ركرده‌كانی پێشووی شۆڕشی ئه‌یلول بووه‌و سه‌ركردایه‌تی شۆڕشیش قیاده مۆقه‌ته‌ی كه به‌دوژمنی سه‌ره‌كی خۆی زانیوه كه برییتی بوون له‌پارتی.
هه‌روه‌ها ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه چۆن ناوی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كوردستان گۆڕدراوه‌و نه‌وشیروان مسته‌فا داوای چی لێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی سكرتێری كۆمه‌ڵه بگرێته ئه‌ستۆ.
كێ یه‌كه‌م ته‌قه‌ی شۆڕشی كرد؟
له‌باره‌ی یه‌كه‌مین ته‌قه‌ی شۆڕشه‌وه زۆر باسكراوه، به‌ڵام كاكه حه‌مه جیاواز باسی دهكاتو به‌مجۆره رووداوه‌كه ده‌گێرێته‌وه:
پاش ئه‌وه‌ی له 26/6/1976 خۆمان وه‌ك مه‌فره‌زه‌ی چه‌كداری راگه‌یاند، شه‌وێك له‌گوندی تهپهرێزینه بووین خه‌ڵكمان كۆده‌كرده‌وه بۆ شۆڕش، كاك شێخ عه‌لی قسه‌ی بۆ خه‌ڵك دهكردو له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشه‌وه ده‌دوا، سودفه منیش له‌سه‌ر جاده‌كه حه‌ره‌س بووم‌و پاسه‌وانی شوێنه‌كه‌م ده‌كرد، له‌سه‌ر جاده‌كه هه‌ندێ به‌رمیله نه‌وتی لێ بوو ك بۆ فرۆشتن داینابوو، دوكانێكی بچكۆلهشی لێ‌بوو كه شتهمو مه‌كی ورده‌ی ده‌فرۆشت، كاك تۆفیقی ره‌حیم لهلایهكو كاك حامیدی حاجی غالیش له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌ستابوون، له‌ناكاو سه‌یاره‌یه‌ك په‌یدابوو كه ده‌نگی ته‌سجیله‌كه‌ی به‌رزبوو، دیاربوو گۆرانی لێئه‌دا، ئێمه‌ش وامان ئه‌زانی له‌سه‌یران هاتووه‌ته‌وه‌و خۆشی خۆیان ده‌رده‌بڕن، به‌لام كه نزیك بووه‌وه زانیمان مهفرهزهیهو هێزی به‌عسه، پێش گه‌یشتنی سه‌یاره‌كه‌ش به‌چه‌ند خوله‌كێك كاك عه‌لی شێعه هاتهلامو وتی ئه‌چمه ئه‌و دوكانه (خاوه‌نه‌كه‌ی ناوی حاجی صاڵح بوو) پاكه‌تێكی جگه‌ره ئه‌كڕم ئاگات لێمبێت، كاتێك سه‌یاره‌كه نزیك بووه‌وه لایته‌كانی دای له دوكانه‌كه‌و كاك عه‌لیان بینی‌و وتیان ئه‌وه چه‌كداره‌و خه‌ریك بوو ته‌قه‌ی لێبكه‌ن، بۆیه به‌هێواشی لایده لهجادهكهو یه‌كێكیان هاته ده‌ره‌وه كه جلی سه‌ربازی له‌به‌ربوو، پاشان دووانی تر خه‌ریكبوو بێنه ده‌ره‌وه بۆیه منیش ده‌ستم كرد به‌ته‌قه‌و فریای كاك عه‌لی كه‌وتم، توانیم رهشاشهكه بپێكمو شۆفێری سه‌یاره‌كه‌ش بریندار بكه‌م، چونكه خۆی هاواری كرد‌و وتی فریام بكه‌ون، گوێشم لێ‌بوو یه‌كیان وتی رزگار برینداره كه مفه‌وه‌ز بوو، دواتر خۆیان كۆكرده‌وه‌و سه‌یاره‌كه‌ش له‌سه‌ر ویل رۆشت، منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فیشه‌كم پێنه‌ما نه‌متوانی له‌وه زیاتر ته‌قه‌یان لێ بكه‌م، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه به‌چه‌ند فیشه‌كێك دوورمخستنهوهو رزگاریان له‌گه‌ڵ خۆیان برد كه ئێستا له‌وانه‌یه مدیری شوته‌ر بێت، پاش هه‌موو ئه‌مانه‌ش كاك عه‌لی پێیزانیو چووه ئه‌ودیو چه‌مه‌كه كه له‌پشتی دوكانه‌كه‌وه بوو، له‌و نێوانه‌شدا كامك حامیدی حاجی غالی چه‌ند فیشه‌كێكی ته‌قاند به‌لام ده‌رنه‌چوو بوو واته چروكی كرد.
شه‌وكه‌تی حاجی موشیر شۆڕشی جێهێشت
پاش ئه‌و رووداوه‌ش ئێمه كۆبووینه‌وه‌و بریارماندا بگه‌ڕێینه‌وه بۆ شیره‌مه‌ڕ، شه‌وی پێش ئه‌وه‌ش ئێمه لهبهشارهتی سه‌روو بوین، كاك حه‌مه تاهیری حاجی حه‌مه سه‌عید نانی بۆ هێناین، پاش نان خواردن كاك شه‌وكه‌تی حاجی موشیر داوای مۆڵه‌تی كرد بچێته‌وه بۆ سه‌ردان، ئه‌و بانگی منی كرد‌و وتی ره‌نگه بۆ من ئاسان نهبێتو ره‌نگه پێم نه‌كرێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پێی زانی ئاگات لێمبێتو ئه‌گه‌ریش پێی نه‌زانی ئه‌وه باشتر، دوو خولهك دوورنه‌كه‌وته‌وه لێم كاك شێخ عه‌لی كه‌شكۆڵ هاته لام‌و وتی ئه‌وه شه‌وكه‌تی حاجی موشیر وتی چی، منیش قسه‌كه‌ی ئه‌وم گۆڕی‌و وتم ده‌ڵێت ئه‌رۆم پشوو ئهدهمو دوایی دێمه‌وه بۆ لاتان، ئه‌ویش بروای نهكردو وتی وای نه‌وتووه ئه‌وه ده‌یه‌وێت ته‌سلیم بێته‌وه، منیش ئینكاریم كرد‌و وتم وانییه، دیاربوو ئه‌و پێشتر شتێكی ده‌زانی چونكه هه‌میشه كێشه‌و گرفتیان پێكه‌وه هه‌بوو.
پاش رۆشتنی كاك شه‌وكه‌ت، حكومه‌ت چه‌كداری نارد بۆ گرتنی چونكه پێی زانیبوو كه رۆشتووه، باش بوو به‌قسه‌ی منی كردبوو لهدێهاتهكان نه‌مابووه‌وه، بۆیه دواتر جوابی نارد‌و گه‌ڕایه‌وه هه‌رچه‌ند كام شێخ عه‌لیش پێی ناخۆش بوو بگه‌ڕێته‌وه.
كێشه‌ی گه‌وره‌ی شۆڕش
به‌پێی وته‌ی سكرتێری حزبی سۆسیالیست كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی شۆڕش له‌وكاته‌دا ئه‌وه بووه كه خه‌ڵك متمانه‌ی پێ نه‌كردوون، ئه‌و له‌وباره‌وه ده‌ڵێت:
ئێمه دێ به‌دێو ناوچه به‌ناوچه ده‌گه‌ڕاین، دیاره ئه‌وه‌شمان له‌رێی رێكخستنه‌كانه‌وه ده‌كرد كه ئه‌مری راسته‌وخۆی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌مان پێ‌بوو وابزانم به‌ده‌ستخه‌تی كاك سالار عه‌زیز نوسرابوو، له‌كاتی قسهكردنو هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ هاولاتیان بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌شۆڕش گرفتمان ئه‌وه بوو كه‌س بڕوای پێ نه‌ده‌كردین، چونكه ئێمه سه‌ربه‌هیچ دهوڵهتو هێزێك نه‌بووین، ده‌مانوت تاكه پشتیوانی ئێمه میله‌ته، خه‌ڵكیش كه سه‌یری خۆی ده‌كرد میله‌ت ئه‌وانه‌ن گه‌ڕاونه‌ته‌وه لهشۆڕشو چه‌كی ژه‌نگاویان پێیه هیوایان به‌هیچ نه‌بوو، بۆیه كه ئه‌چووینه هه‌ر دێیه‌ك ئه‌یانوت كاكه وه‌رن نانی خۆتان بخۆن‌و بڕۆن.
له‌دێی هاوار بووین خه‌ڵكمان كۆكرده‌وه‌و وتمان ئێمه گه‌نجتان زۆره وه‌رن پاڵپشتیمان بكهنو په‌یوه‌ندی به‌شۆرشه‌وه بكه‌ن، پیاوێكی له‌وێ بوو ناوی خاڵه باقی بوو، هه‌ستا وتی (یاخوا وه‌خێر بێن سه‌رچاو هاتوون، ئێمه پێمان خۆشه هاتوون، شایی‌و مژده‌ی خۆشتان بۆ هێناوین، به‌لام تا نه‌زانین ئه‌م زاوایه كوڕی كێیه‌و بوكه كچی كێیه ئێمه سه‌رچۆپی ناگرین) ئه‌مه گرفتی ئێمه بوو كه كه‌س بروای پێ نه‌ده‌كردین.
ئامانجی یه‌كه‌می شۆڕش
ئامانجی یه‌كه‌می شۆڕشی نوێی كوردستان، جیاواز بووه له‌وه‌ی ئێستا حزبه ههڵگیرسێنهرهكانی شۆڕش باسی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كاكه حه‌مه ده‌ڵێت:
سه‌ركردایه‌تی ئه‌وسای كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوو سه‌ركرده كۆنه‌كانی شۆرشی ئه‌یلول به‌شداری ئه‌م شۆڕشه بكه‌ن، هه‌روه‌ها پێشمان ده‌وترا كه به‌شێك له‌وانه بكوژرێن، بۆ نمونه شه‌هید ئارام‌و ئازاد ههورامیو كاك شێخ عه‌لی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانه‌بوون سه‌ركرده كۆنه‌كانی شۆڕش له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه‌دا بن، چونكه ئه‌مانه هه‌موویان جه‌لالی بوون.
بۆ نمونه محه‌مه‌د شه‌مێرانی هه‌بوو كه ئامر به‌تالیۆنی شۆڕشی ئه‌یلول بوو، پیاوێكی ئازا‌و بوێر‌و چاونه‌ترس بوو، پاش هه‌ره‌سی شۆڕش له‌هه‌ڵه‌بجه دانیشتبوو، ره‌شه‌ی صاڵحهش هه‌بوو كه له 1963ه‌وه جاش بووه، ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی كوشتبوو، ساڵێك لهخورماڵ 15 گه‌نجی گولله‌باران كرد، ئێمه ویستمان بیكوژین به‌لام شۆڕش نه‌یهێشت، وتیان بچن محه‌مه‌د شه‌مێرانی بكوژن، وتمان ئه‌ی هاوار بۆچی چۆن شتی وا ده‌بێت، وتیان ئه‌و محه‌مه‌د شهمێرانییه مه‌ترسیداره، ره‌شه له‌وه‌ته‌ی هه‌یه جاشه هه‌رچییه‌ك بكات ناتوانێت دوو كه‌س كۆبكاته‌وه‌و بیانكات به‌پێشمه‌رگه، به‌ڵام محه‌مه‌د شه‌مێرانی هه‌ركات بیه‌وێت ئه‌توانێت 1000 كه‌س كۆبكاته‌وه‌و بیانبات بۆ ناو پارتی ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه زه‌ره‌ره‌و زیانمان پێده‌گه‌یه‌نێت.
پارتی، دوژمنی سه‌ره‌كی شۆرش
به‌درێژایی مێژوو، دوژمنی سه‌ره‌كی شۆڕشگێران داگیركاران بوون، به‌ڵام له‌شۆڕشی نوێ‌دا ئه‌مه پێچه‌وانه بووه‌و دوژمنه سه‌ره‌كییه‌كه شۆڕشگێره شكستخواردووه‌كان بوون، واته شۆڕشی ئه‌یلول، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كاكه حه‌مه ده‌ڵێت:
سه‌ركردایه‌تی به‌یانێكی دهركردو وتی دوژمنی سه‌ره‌كی ئێمه قیاده مۆقهتهیه واته پارتی، نه‌ك حزبی به‌عس، پارتیش له 27/2/1977 ده‌ستی به‌شۆڕش كرده‌وه، له‌ناوچه‌ی باڵامبۆ له‌گرده ناوێ له‌ماڵێك بووم، ژنه‌كه هات وتی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌یه ئه‌ڵێت دێمه ژووره‌وه وتم بابێت، كه هاته ژووره‌وه كاك نادر هه‌ورامی بوو، واته ئه‌و یه‌كه‌م پێشمه‌رگه‌ی سۆرانی پارتی بوو، پاش قسه‌كردن نامه‌یه‌كی كاك جه‌میلی مه‌لا مسته‌فای كۆكۆیی پێ‌بوو بۆ كاك شێخ عه‌لی كه نوسرابوو كاك نادر ده‌ستی كردووه‌ته‌وه به‌خه‌باتی پێشمهرگایهتیو رێگری مه‌كه‌ن، واته ساڵێك دوای ئێمه پارتی ده‌ستی به‌شۆڕش كرده‌وه.
كاك سالار عهزیزو جه‌ماعه‌ت گومانیان هه‌بوو، ده‌یانوت ئه‌مه ده‌ستی ساواكی ئێرانه‌و ئه‌وان ناردوویانه با بیكوژین، منیش وتم مادام له‌گه‌ڵ من هاتووه نابێت ده‌ستی لێبده‌ن، پاشان رۆشته ناوچه‌ی شارباژێر بۆ لای كاك كه‌مال كه‌ركوكی كه ئه‌وكات به‌رپرسی قیاده‌ی مۆقه‌ته بوو له‌ناوچه‌كه‌دا، دواتر ده‌ستی به‌كۆكردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه كرد.
نه‌وشیروان مسته‌فا ناوی كۆمه‌ڵه‌ی گۆڕی
كاك ئارام شه‌هید بوو، براده‌ره‌كانی تر كه بریتی بوون له شێخ شههابو كاك ئهنوهرو كاك جه‌عفه‌رو فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادرو ئه‌رسه‌لان بایزو عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كه گیران ته‌سلیمی عێراق كران، باڵه‌كه‌ی تری كاك ئارام به‌یانێكیان بلاوكرده‌وه كه ئه‌وانه غائیننو ترساون‌و رایانكردووه بۆ ئێران، پاشان به‌شێك كشانه‌وه كه پێیان ده‌وت عێراقییه‌كان كاك دكتۆر ئه‌حمه‌د، ویستیان ناوی كۆمه‌ڵه بگۆڕن‌و دژایه‌تی یه‌كتریان ده‌كرد، ئه‌وه كێشه‌ی زۆری دروستكرد، ئه‌وان پێیان باش بوو كه ناوی كۆمه‌ڵه بگۆڕن بۆ كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران، به‌ڵام به‌شه‌كه‌ی كاك ئارام دژایه‌تی ئه‌مانه‌یان زۆر ده‌كرد.
ئێمه‌ش ره‌ئیمان وابوو كه ناوی كۆمه‌ڵه بگۆڕدرێت چونكه له‌گه‌ڵ واقیعی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا نه‌ده‌گونجا، ئه‌مه تا ساڵی 1978 به‌رده‌وامبوو تا كاك ئارام شه‌هید بوو، پاشان مام جه‌لال داوای له كاك نه‌وشیروان مسته‌فا كرد ببێته سكرتێری كۆمه‌ڵه، كاك نه‌وشیروانیش داوای كرد قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م، وتی تۆ رات وایه ببمه سكرتێر، منیش وتم ئه‌ی بۆ نابیت هه‌موومان پشتگیریت لێ ده‌كه‌ین، ئه‌و وتی من ئاگام له كۆمه‌ڵه نییه‌و له‌گه‌ڵ بۆچوونیشیان ناگونجێم چونكه من له‌نه‌مسا بووم‌و ئاگام له‌كاروباریان نییه، پاشان وتی باشه رازی ده‌بم به‌ڵام به‌مه‌رجێك به مام جه‌لال بڵێی كه ئه‌و كلكه‌ی لێ بكاته‌وه واته ماركسی لینین لێبكاته‌وه، ئه‌وه‌بوو منیش به‌مام جه‌لالم وت‌و ئه‌ویش رازی بوو، دواتر لهپلنیۆمی یه‌كه‌م ناوه‌كه‌ی گۆڕاو كاك نه‌وشیروان بووه سكرتێری كۆمه‌ڵه.