11/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
گۆڕان بۆ پارتى" ئه‌وه سێ 48 كاتژمێری تێپه‌ڕی و وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان، رایده‌گه‌یه‌نێت، كه تائێستا به فه‌رمی له‌لایه‌ن پارتییه‌وه وه‌ڵامی داخوازییه‌كانیان بۆ به‌شداریكردنیان له حكومه‌ت وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه، ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه، گه‌ر به‌پێی مافه‌كانی خۆیان به‌شدارییان پێنه‌كرێت، ده‌بنه‌وه ئۆپۆزسیۆن.
به خه‌ندان_ی راگه‌یاند :"هه‌رچه‌نده وته‌بێژی فه‌رمی پارتی ئه‌وه‌ی ووه، كه له ماوه‌ی دوو رۆژدا پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م راده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام به فه‌رمی تائێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی داخوازییه‌كانی ئێمه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه".
مه‌حمود حاجی عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری گۆڕان راگه‌یاند،كه له دواهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی پارتی له‌گه‌ڵ گۆڕان، دوو داخوازی گۆڕان خرایه ڕوو،" ئێمه پێمانڕاگه‌یاندن یان وه‌زاره‌تی ناوخۆ، یان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و سه‌رۆكی ئاسایشی گشتی، ئه‌وانیش وتیان له ماوه‌ی 48 كاتژمێردا وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه، كه چی ئه‌وه سێ 48 كاتژمێری تێپه‌ڕی و وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان، كه هاوكات ئه‌ندامی جیفاتی نیشتمانی بزووتنهوهكهیه، وتیشی :" ئێمه په‌تی گفتوگۆكان ناپچڕێنین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان مه‌به‌ستیان بێت داخوازییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، كه ئێمه به پێی مافی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن داوامان كردووه، ئه‌وا ده‌بینه‌وه به ئۆپۆزسیۆن".
مه‌حمود حاجی عومه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دانین له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا پێكهێنانیحكومهت رابگه‌یه‌نرێت، وتیشی :" به‌پێی بۆچوونی چاودێران و ئاماژه‌كان، پێده‌چێت پێكهێنانی حكومه‌ت بكه‌وێته دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، كه له كۆتایی مانگی نیسانی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌مرۆ جه‌عفه‌ر ئیمنیكی وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ چڕبونه‌ته‌وه، وتیشی له‌ئێستادا كۆی پرۆسه‌كه یه‌كلابۆته‌وه و له‌و بڕوادایه به‌منزیكانه حكومه‌ت ڕابگه‌یه‌نرێت