11/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌كۆتاییدا پاداشتی كارمەندانی كۆمسیۆن دابەش دەكرێت
هەفتەی داهاتوو پاداشتی سەرجەم ئەو كارمەندانەی كۆمسیۆن لەپارێزگای سلێمانی دابەشدەكرێت كە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستانیان بەڕێوە دەبرد.
سەرچاوەیەك لە ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه : لەئێستادا چەكی بانكەكان ئامادەكراوە و له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو بەسەر 13 بانكی پارێزگای سلێمانی دابەش دەكرێت.
روونیشیكردەوە، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا و له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دەستدەكرێت بەدابەشكردنی پاداشتی ئەو كارمەندانەی لەبنكەكانی دەنگداندا ئەركی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیان لەئەستۆ گرتبوو.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو كارمەندانی سەر سندوقەكان بڕی 250 هەزار دینار پاداشتیانە، هەروەها ئەوانەشی بنكەی دەنگدانیان بەڕێوەدەبرد 350 هەزار دیناریان پێدەدرێت.
له‌م خشته‌یه‌دا ناوی ئه‌و بانكانه‌ی تیدایه كه پاداشتی (كارمه‌ندانی سه‌ر صندوقه‌كانی ده‌نگدانی) تیدا دابه‌ش ده‌كرین .