11/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ته‌نها سێ رۆژ ماوه بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی گشتی له‌جه‌زیره‌ی قرمدا
له‌کاتێکدا ته‌نها سێ رۆژ ماوه بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی گشتی له‌جه‌زیره‌ی قرمدا، په‌رله‌مانی ناوخۆیی ئه‌م دورگه‌یه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 11/3/2014 ده‌نگیان دا به‌جیابوونه‌وه‌ی قریم له ئۆکرانیا.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌کان په‌رله‌مانی هه‌رێمی قریم که 78 ئه‌ندامی هه‌یه ده‌نگیاندا به سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌که‌یان که‌تا ئێستا خاوه‌نی هه‌رێمێکی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر بوون.
پیش‌تر لۆران فابیوس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هۆشیاری دابوه ڕوسیا له‌کاتی ئه‌نجامدانی راپرسی گشتیدا له دورگه‌ی قرم. ئه‌م وڵاته ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگ و ڕێگری رۆژئاوا ئه‌بێته‌وه.
فابیۆس له‌گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ رادیۆی فه‌ره‌نسادا باسی له‌وه‌کرد له‌ڕێگه‌ی جۆن کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاوه، پێشنیارم بۆ روسیا ناردوه بۆ راگرتنی ئاڵۆزییه‌کانی ئۆکرانیا. به‌ڵام باسی ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م پێشنیاره‌ی نه‌کرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا باسی له‌وه‌ش کرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی روسیا هێشتا وه‌ڵامیان نه‌داونه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌یان ئه‌رێنی بێت.کیری سه‌دانی مۆسکۆ ئه‌کات به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که نه‌رێنی بێت، روسیا له‌م هه‌فته‌یه‌دا روبه‌ڕوی ڕێگری ئه‌بێته‌وه.
م.ح