وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند هه‌ر كه‌سێك كڕین و فرۆشتن به كارتی ئه‌لیكترۆنیی ده‌نگدانه‌وه بكات، به‌پێی یاسای سزادان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
عه‌مید سه‌عد مه‌عن موسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هه‌وڵێك هه‌یه كه له رێگه‌ی كڕین و فرۆشتن و ساخته‌كردن و له‌ناوبردنی كارتی ئه‌لیكترۆنیی ده‌نگدانه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران دابنرێت.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وتیشی: له رووی یاساییه‌وه كارتی ئه‌لیكترۆنیی ده‌نگدان وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ره‌سمی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و هه‌ر كه‌سێك مامه‌ڵه‌ی فرۆشتن به‌و كارته‌وه بكات، به‌پێی مادده‌ی 240 له یاسای سزادانی عێراقیی ژماره 111ی ساڵی 1969 مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و به ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت، زیندانی ده‌كرێت.
به‌پێی قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هه‌ر كه‌سێكیش ساخته‌كاری له كارتی ئه‌لیكترۆنیی ده‌نگداندا بكات، به‌پێی مادده‌ی 289 به 15 ساڵ زیندانی سزا ده‌درێت، هه‌ر كه‌سێكیش سوودمه‌ند بێت له پڕۆسه‌ی ساخته‌كاریی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ش، به هه‌مان سزای پێشوو سزا ده‌درێت.
له دواپێشهاتیشدا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند تا ئێستا له‌سه‌دا 55 كارتی ده‌نگدان به‌سه‌ر ده‌نگده‌راندا دابه‌ش كراوه.