12/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌شواق جاف: ویستێكی راسته‌قینه نابینین بۆ به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
ئه‌شواق جاف: گه‌ر ناوه‌ند رێگربێ بۆ به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر مادده‌ی 115ی ده‌ستوور
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: ویستێكی راسته‌قینه نابینین له‌په‌رله‌مانی عێراقدا بۆ پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، ئه‌گه‌ر عێراقیش رازی نه‌بوو هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بكرێته پارێزگا ئه‌وا هه‌رێم ده‌توانێ پشت ببه‌ستێ به‌مادده‌ی 115ی ده‌ستووری عێراق.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌هاوپه‌یمانی كوردستانی، ئه‌شواق جاف به "بزاڤ پرێس "ی راگه‌یاند: ویستی راسته‌قینه نابینین له‌بارسته‌كانی ناوپه‌رله‌مان بۆ به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كاتێك لایه‌نی كوردی ئه‌وه‌مان بیست كه ئه‌و پرۆژه یاسایه دوابخرێ بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، زیاتر ئه‌و ویسته‌مان بۆ روون بوویه‌وه كه‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماده نه‌بووه پرۆژه‌ی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بخاته خشته‌ی كاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت: هۆكاری ئاماده‌نه‌بوونی لایه‌نه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ترسیان له‌و جه‌ماوه‌ره‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن ده‌نگیان پێبده‌ن به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پشتیوانی له‌كورد بكه‌ن متمانه‌ی ده‌نگده‌رانیان له‌ده‌ست بده‌ن، بۆیه كاره‌كان له‌ئێستاوه وه‌ك موزایه‌ده‌یه‌كی سیاسییه مه‌به‌ست لێی چنینه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگی ده‌نگده‌رانیانه بۆ لای خۆیان، به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق زۆر نزیك بووه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ پشت ببه‌ستێ به‌مادده‌ی 141ی ده‌ستووری عێراق كه‌ده‌قی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌ر بڕیارێك له‌دوای 1992ه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌رچووبێ كاری پێده‌كرێ به‌مه‌رجێ پێچه‌وانه نه‌بێ له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراقدا.
رونیشیكرده‌وه، ساڵی 1999 په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی ده‌ركردووه و ده‌ستووری عێراقیش گۆڕینی ناوچه‌كانی بۆ پارێزگا له‌ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی ناوه‌نددا دانه‌ناوه، بۆیه هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ و مافێكی ده‌ستووری خۆیه‌تی كه‌بتوانێ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بكات به‌پارێزگا.
زیاتر گوتی: ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی ناوه‌ندی رێگری بكات له‌به‌رده‌م به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیددا ئه‌وا هه‌رێم ده‌توانێ په‌نا ببات بۆ مادده‌ی 115ی ده‌ستووری عێراق كه‌باس له‌وه ده‌كات له‌دۆخی بوونی هه‌ر ناكۆكییه‌كان له‌نێوان هه‌رێمه‌كان و ناوه‌نددا، ئه‌وا له‌و یاسایانه‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی یاساكانی ناوه‌ندا نییه ئه‌وا كاری له‌پێشینه بۆ یاساكانی هه‌رێمه‌كانه وه گۆڕینی ناوچه‌كان بۆ پارێزگاش له‌و ده‌سه‌ڵاتانه نییه كه‌ته‌نیا له‌لای ناوه‌ند بێ.
له نووسراوێكی فه‌رمی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه رۆژی 5ی ئازاری 2014 ئیمزای كردووه و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه تێیدا هاتووه "به پشتبه‌ستن به ڕای زۆرێك له یاساناسان كه بابه‌تی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌كه‌وێته بازنه‌ی سه‌ڵاحیاتی ئیداریی هه‌رێم و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئیستیجابه‌ی پێویست له لایه‌ن به‌غدا بۆ به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه، بۆیه بڕیارمان دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به زووترین كات ده‌ست به ڕێوشوێنه ئیدارییه‌كانی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بكات بۆ ئه‌وه‌ی داواكاریی خه‌ڵكی قاره‌مانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره جێبه‌جێ بكرێت."