12/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سزادراوێک به له‌سێداره‌دان دوای 30 ساڵ ئازاد بوو
گلن فۆرد، هاوڵاتی ئه‌مریکی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقی که ئێستا ته‌مه‌نی 64 ساڵه. 30 ساڵ پێش ئێستا به‌تۆمه‌تی کوشتنی ژنێک به سزای له‌سێداره‌دان حکوم درا، له‌وکاته‌وه تائێستا له‌چاوه‌ڕوانی جێ به‌جێ کردنی سزای لهسێدارهدانداندایه له‌زینداندا.
به‌ڵام به‌پێی به‌ڵگه نوێیه‌کان ئه‌وه سه‌لمێنراوه که ئه‌م که‌سه له‌کاتی تاوانه‌که‌دا له‌و شوێنه‌دا نه‌بووه. له‌ته‌واوی ساله‌کانی زیندانی کردنیدا ئه‌م که‌سه جه‌ختی له‌سه‌ر بێ تاوانی خۆی کردوه‌ته‌وه، دادگا چه‌ندین جار داوا که‌ی ڕه‌تکردوه‌ته‌وه بۆ دوباره دادگایی کردنه‌وه‌ی.
دوای ده‌ست که‌وتنی ئه‌و به‌ڵگانه رۆژی سێ شه‌ممه 11/3/2014 له‌زیندانی ئانگۆلای ویلایه‌تی لوییزییانای ئه‌مریکا ئازاد کرا.
رۆژنامه‌ی گاردیان نوسیویه‌تی، له‌ساڵی 1983 ئافره‌تێکی ئاڵتون فرۆش (زه‌ره‌نگه‌ر) درایه به‌ر ده‌ست ڕێژی گوله‌و کوژرا، پۆلیسیش به تۆمه‌تی ئه‌م تاوانه گلنی ده‌ست گیر کرد، دوای دادگای کردنی گلن له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌کی سپی پێسته‌وه،به له‌سێداره‌دان مه‌حکوم کرا
م.ح