13/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كگرتوو وه‌ڵامی قسه‌كانی شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری ئه‌داته‌وه
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری ئه‌داته‌وه كه له‌دیداره‌كه‌ی گۆڤاری بزاڤدا له‌سه‌ر ئیسلامییه‌كان بڵاوكرایه‌وه.
بریاره رۆژی یه‌ك شه‌مه رادیۆی ده‌نگی یه‌كگرتوو له‌كه‌لار میوانداری دكتۆر موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی بكات‌و له‌مه‌ڕ قسه‌كانی شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گفتوگۆی ئه‌نجامبدریت.
شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری له‌میانی دیدارێكیدا بۆ گۆڤاری بزاڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه ئیسلامییه‌كان په‌یوه‌ندییان به‌كوردستانه‌وه نییه‌و نه‌ته‌وه‌یی نین، بۆ ئه‌وه‌ش جواندنی به حزبی شیوعی و به ئومه‌می لهقهڵهمیدان.
كارزان عوسمان په‌یامنێری بزاڤ رایگه‌یاند كه دكتۆر موسه‌نا ده‌یه‌وێت زۆر به‌توندی وه‌ڵامی شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری بداته‌وه.
د.ع