13/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هەولێر.. ئافرەتێك لە ماڵی براكەی درایە بەر دەستڕێژی گوللە
لە گەڕەكی شەهیدانی سێتاقان لە هەولێر، ئافرەتێك كە ژنی ماڵەوە بوو، لە ماڵی براكەی درایە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لە دەست دا.
رائید كاروان شێخ عەبدولكەریم وتەبێژی فەرمیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: دوێنی کاتژمێر (٨:٣٠) شەو پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە بوونی رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی شەھیدانی سێتاقان، دەستبەجێ پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداو و دەرکەوت کەوا ئافرەتێک بەناوی ( گ. ن .م )، پیشه ژنی ماڵەوە، لە دایکبووی ( ١٩٩٢ )، لە ماڵی برای بە گولـله کوژراوە، تەرمەکەی ھەڵگیرا و رەوانەی نەخۆشخانەی رزگاری پزیشکی دادی کرا.
گوتیشی: لە لایەن پۆلیسەوە دۆسیەی ڵێکۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە کرایەوە و تا ئێستاش ڵێکۆڵینەوە بەردەوامە.
ئومێد پشدەری - راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر