هه‌ڵه‌بجه‌ی خنـكاو شــاری ئهوینـم
بـۆ تۆ ده‌ڕێژم ئهشــكی خوێنینـم
له بیـرم ناچـێ هه‌رگـیز ناوهكـهت
ئـازاری دڵـمـه ژانــی زامـهكـهت
ئه‌ی ههڵهبـجهكهی شههیدستانــم
بـۆ تۆ هه‌مـیشه دڵ پڕ گریانـــم
كهمـن ده‌تبینم سیا پۆشـی تـــۆ
ئامێـزت بـۆتـه هه‌زاران گڵكـــۆ
ئه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م زامی كوردستـان
ئازاری دڵ و جه‌سـته‌ی نیشـتمـان
شاره جـوانـهكهی مـاڵی هه‌ناسه‌م
هه‌رده‌م میوانی له نێو ئه‌ندێشه‌م