پیرۆزبایمان لەهەڵەبجە
14/03/2014 نوسەر: bzavpress

پیرۆزبایمان لەهەڵەبجە


بەبۆنەی دەنگۆی ئەوەی کە هەڵەبجە کراوە بەپارێزگا، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خەڵکی بەشەرەفی شارە شەهیدکراوەکەو شارە بریندارەکەمان دەکەین .
داواکارین لەخوای گەورە کە ئەم بڕیارە ببێت بەبڕیارێك کە خێروخۆشی بۆ خەڵکی ئەو دەڤەرە بەدی بهێنێت و کەمێك لە ئێش وئازاری خەڵکەکەی کەمبکاتەوە شادی هێنەربێت بۆ هەموو خەڵکی کوردستان ، هەروەکو داواکارین لە بەرپرسانی ووڵاتەکەمان کە بڕیارەکە پشتگوێ نەخەن و ئەوپەڕی تواناو کۆمەکی خۆیان بخەنەگڕ بۆ بەرەو پێشچونی ئەوشارە خۆشەویستە کە جێگای فەرهەنگی کوردی و هونەری و شاعیران و خاوەن زانستان بووە، کە پەروەردەی حوجرەی فەقێ و قوتابخانە و لانەو بێشەی پێشمەرگایەتی و شێرانی ئەم گەلە ستەم دیدەیەبوە .
دەستخۆشی خۆشمان ئاراستەی هەموو ئەوکەسانەی کە هەوڵیانداوە بۆ بەپارێزگاکردنی ئەوشارە خۆشەویستە ،هیوادارین بەرپرسانی کوردی هەموو هەوڵ وتێکۆشانێکیان بخەنەگڕ بۆ گەڕانەوەی ناوچە دابڕاوەکان کە لەهەرێمی کوردستان دابڕێنراون و خەمخۆریان کەمە و هەوڵی جیدی بۆنادەن هەوڵ وتەقەلای تەواوی بۆبدەن و خۆیان بەبەرپرس بزانن بەرامبەر ئەو شوێنانەی کە تائێستا نەگەڕێنراونەتەوە بۆسەرهەرێمی کوردستان و لەپێش هەمویانەوە شاری کەرکوکی شۆڕشگێڕ، کەرکوك کەبۆتە بانکی هەموو کورد وکوردستان و هەموانی تێرکردوەو کەمکەس هەن کە خەمخۆری ئەوشارە بەڕێزوبەنرخەبن و خەمی لێبخۆن بۆ گەڕاندنەوەی بۆ سەرخاکی هەرێم .
جارێکیتر خۆشحاڵی خۆمان دەردەبڕین بۆ بەپارێزگابونی ئەوشارەو هیوادارین کە بەزوترینکات خزمەتگوزاری تەواوی تیادابکرێت و بکرێت بە شارێك کەلەهەموو جیهانەوە ئاواتەخوازی بینینیبن .
خوای گەورە پیرۆزیکاتلێتان ئەی خەڵکی هەڵبجەو شاروشارۆچکەکانی دەوروبەری .

دەستەی بەڕێوەبردنی سایتی بزاڤ .