27/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
عيَراق " ژنێك مێرده‌كه‌ی ده‌كوژێت و پارچه پارچه‌ی ده‌كات
ژنێك له پارێزگای زیقار مێرده‌كه‌ی ده‌كوژێت و پارچه پارچه‌ی ده‌كات ، دواتر به هاوكاری 3 منداڵه‌كه‌ی پارچه‌كانی فڕێداوه‌ته ئاوه‌ڕۆوه.
دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی پارێزگای زیقار رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ژنێك له‌و پارێزگایه تۆمه‌تبار كرا به كوشتنی مێرده‌كه‌ی ، رۆژی 5 شه‌ممه 27 ی حوزه‌یرانی 2013 دانی نا به تاوانه‌كه‌یدا كه ئه‌و كاره‌ی كردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دادگای زیقار باسی له‌وه كردووه: له‌كاتی داننان به تاوانه‌كه‌یدا ژنه‌كه وتویه‌تی كه مێرده‌كه‌ی به ته‌ور كوشتووه و پارچه پارچه‌ی كردووه ، دواتر به هاوكاری منداڵه‌كانی كه 2 كچ و كوڕێك بوون و ته‌مه‌نیان له 15 ساڵ تێناپه‌ڕێ پارچه‌كانیان خستووه‌ته‌وه ناو عه‌لاگه‌وه و فێڕێیان داوه‌ته ئاوه‌ڕۆكانی ناوچه‌ی "ئور" له‌و پارێزگایه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و ناوچه‌یه‌ی خێزانه‌ی تێدا ژیاوه رایگه‌یاند: پارچه‌كانی پیاوه‌كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه و پۆلیسی لێ ئاگادار كراوه‌ته‌وه ، ئاماژه‌ی بهوهشكرددووه ، هۆكاری ئه‌م كاره‌ی ژنه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و پیاوه رۆژانه و به‌رده‌وام ئازاری زۆری ژنه‌كه‌ی و منداڵه‌كانی داوه.