14/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پیاوانمان جێی نیازی ژنانمان نین
به‌شی دووه‌م
یه‌كێك له بیركردنه‌وه نه‌گه‌تیڤه‌كانی ژنانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه، كه هه‌موو ئاوات و خولیاكانی، هه‌موو پلان و ئامانجه ناته‌واوه‌كانی، به هێز و توانای ئه‌و پیاوه ده‌سپێرێت كه بریاره له‌گه‌ڵیدا بژی له ئاینده‌دا، هه‌ر كات هه‌ر ژنێك خه‌یاڵێك یۆتۆپیایه‌كی دروست كرد(ئه‌وه‌ی كه ئه‌فلاتون ده‌یوت) له خه‌یاڵی خۆیدا بۆ ناو ژیانی هاوسه‌رداری، وه هه‌موو هێز و ناته‌واویه‌كی ئه‌و خه‌یاڵه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ نه‌بوونی پیاوێك له ژیانیدا، ئه‌وه به‌دڵنیایه‌وه پاش په‌یداكردن و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌شدا، ناتوانێت خولیاكانی بگه‌یه‌نێت به كۆتایی، چونكه زۆرجار پیاوانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه لیاقه‌ی ئه‌وه‌یان نییه گوێ له ژنان بگرن و به‌ده‌م پڕكردنه‌وه‌ی كۆتاییه‌كانی ژنه‌كانیانه‌وه بن، پیاوانی ئێمه له‌راستیدا جێی نیازی ژنانمان نین، ژنان به‌و بونه‌وه‌ره سه‌یر ناكه‌ن كه خاوه‌نی ئامانج و پلان و چوارچێوه‌ی خۆیان بن (له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌به‌شه‌كانی دواتردا به تۆخی قسه ده‌كه‌ین) بۆیه زۆرجار ژنانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه بێ ئه‌ندازه توشی شۆك و رق له‌خۆبونه‌وه و دۆڕان ده‌بن كاتێك ده‌چنه قۆناغی هاوسه‌رگیرییه‌وه، له‌راستیدا من وا ده‌زانم ڕق لێبوونه‌وه‌ی كچان له‌خۆیان له‌دوای هاوسه‌رگیری، له‌م كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، بۆ سێ چوارچێوه ده‌گێرمه‌وه:
یه‌كه‌م: به‌شێكی گه‌وره‌ی كچان كه ده‌یانه‌وێت هاوسه‌رگیری بكه‌ن، چاوه‌رێن باشترین و چاكترین كوڕانی شار و وڵات بێنه پێشه‌وه لێیان، هێنده له ئاستێكی خه‌یاڵیدا ده‌ژین، بۆیه به‌شێكی زۆریان كه ده‌چنه پرۆسه‌كه‌وه تووشی رق له خۆبوونه‌وه ده‌بنه‌وه، چونكه هیچ كات فه‌نتازیای ئه‌و هاوسه‌رگیریه‌ی ده‌ست ناكه‌وێت كه له خه‌یاڵیدایه...
دووه‌م: كچان خۆیان ئاماده ناكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه هاوسه‌رگیری ئه‌گه‌ر به‌شێكی گه‌وره‌ی له‌زه‌ت و جوانی بێت، ئه‌وه به‌شێكی تری له‌دایكبوونی كۆمه‌ڵێك به‌رپرسیارێتی و به‌دواداچوونی قورس و گرانه، بۆیه ئه‌م دۆخه به‌راورد ده‌كات به دۆخی پێشووتریان (سه‌رده‌می كچێتی) و له‌م دۆخه‌شدا ڕقیان له‌خۆیان ده‌بێته‌وه دیسان.
سێهه‌م: له‌راستیدا من ته‌نها مه‌به‌ستم ئه‌م خاڵه بوو، كاتێك كچانی ئێمه ده‌چنه هاوسه‌رگیریه‌وه به‌كۆمه‌ڵێك پلان و ئامانجه‌وه ده‌چن كه به‌شێكی ئه‌م ئامانج و پلانانه ده‌به‌ستنه‌وه به پیاوه‌كانیانه‌وه، قسه‌ی من ئه‌وه‌یه كه پیاوانی كۆمه‌ڵگای ئێمه زۆر به‌لاوازی له‌ئاست ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تان كه بتوانن ژنی خۆیان به كۆتایی بگه‌یه‌نن، بۆیه رق لێبوونه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ژنان له‌خۆیان، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نارۆشنبیری پیاوانی كۆمه‌ڵگای ئێمه له‌به‌رامبه‌ر ژنان و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیاندا، واته به‌رای من زۆرێك له ژنانی دونیا له‌سه‌ر یه‌ك مه‌زهه‌بن هه‌موویان كۆمه‌ڵێك خه‌یاڵات هه‌ڵده‌گرن بۆ دواتر، به‌ڵام هه‌ڵه‌ترین بابه‌ت له هاوسه‌رگیری ژنانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ئه‌وه‌یه كه هه‌موو خه‌یاڵه‌كان ببه‌ستنه‌وه به‌و پیاوه‌ی كه له‌گه‌ڵی ده‌ژیت، من ته‌صه‌ور ده‌كه‌م، پیاوانی ئێمه هێنده رۆحی نین تا به‌باشی و به قوڵی گوێ له به‌رامبه‌ره‌كانیان بگرن، زۆربه‌ی پیاوان هه‌میشه له فكری خۆیاندان، له فكری دوارۆژ و ئاینده‌ی خۆیاندان، بۆیه زۆر به‌كه‌می ده‌بینیت پیاوێك له‌م كۆمه‌ڵگه‌ی خۆماندا ژنه‌كه‌ی ته‌واو بكات و له ئاوات و ئاره‌زووه رۆحییه‌كاندا تا كۆتایی له‌گه‌ڵی بێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه به‌شێك له پیاوان (وه‌ك له‌به‌شی پێشوودا وتمان) ژنه‌كانیشیان به‌كارده‌هێنن بۆ گه‌وره‌كردن و به‌ره‌و پێشبردنی خۆیان...