16/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڵه‌بجه ئه‌مساڵ جیاوازه
له‌پاش كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه هه‌رساڵه‌و ئه‌م یادكردنه‌وه‌یه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ده‌كرایه‌وه , له‌هه‌ندێك وڵاتان له‌به‌ركاریگه‌ری ڕاگه‌یاندن وهه‌واڵگری به‌عسیه‌كان به‌شێوازێكی كورت وخێرا تێده‌په‌ڕی وله‌هه‌ندێك وڵاتی تریشدا به‌شه‌رمه‌وه ده‌گوزه‌را به‌ڵام یادكردنه‌وه‌كه له‌ئێراندا به‌شكۆداری به‌ڕێوه ده‌چو له‌به‌رئه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی كیمیاباران وجه‌ماوه‌رێكی زۆری ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و تێكڕای په‌نابه‌ران ولایه‌نه سیاسیه‌كانی كورد وعێراقی له‌ئێرانی هاوسه‌نگه‌ری ئه‌وكاته نیشته‌جێ بون كه زۆریان مه‌به‌ست بوئه‌و دوژمنه هاوبه‌شه‌یان له‌وه‌زیاتر ڕیسوا بكه‌ن هه‌ربۆیه هه‌رساڵه‌و ئه‌ویاده به‌باشترین شێوه زیندوده‌كرایه‌وه كه‌چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆری له‌خۆ ده‌گرت وه‌ك ڕێپێوان وپێشانگای گه‌ڕۆك و كۆڕوسیمیناروبڵاوكردنه‌وه‌ی پۆسته‌رونامیلكه‌وكاسێتی شیعروئاواز وچه‌ندین چالاكی تركه یادی ئه‌وكیمیابارنه‌ی له‌دڵی هه‌مواندا زینده ده‌هێشته‌وه .
لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی كوردستان وعێراقیش به‌شداری به‌رچاویان هه‌بو له‌وساڵیادانه‌دا , دیاره ئه‌ولایه‌نه‌ی كه‌زیاتر سه‌رچاوه‌كه‌ی نزیك له‌وناوچه‌یه‌بو زیاتر پشكی به‌رده‌كه‌وت به‌تایبه‌تی ڕۆڵی جه‌نابی مامۆستامه‌لاعوسمان كه‌به‌حوكمی ئه‌وتایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه‌هه‌یبو زۆركاریگه‌ربو له ناساندنی ئه‌وكاره‌ساته به‌موسڵمانان وته‌واوی جیهان , هه‌روه‌ك چۆن برایانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌وكاته ته‌نها كه‌سانێك بون كه ته‌رمی قوربانیه‌كانیان له ژێر زه‌مینه‌كاندا ده‌رده‌هێنا كه‌ئه‌م به‌ڕێزانه پاڵه‌وانی ئه‌وكاره‌سه‌خته بون وه‌ك كاك حاجی باقی وكاك حمه علی ده‌ڵه‌مه‌ڕی وكاك حاجی غه‌فورومامۆستا مه‌لامه‌حمودی ئازادی كه به‌هاوكاری چه‌ند خۆبه‌خشێكی ئه‌وشاره وچه‌ند دیلێكی سوپای عێراقی كه‌به‌ناو وێنه لام هه‌یه‌و هه‌ندێكیان لێره‌دا بلاَو ده‌كه‌مه‌وه ونوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌وكاته‌ش كه به‌ڕاستی باشترین هۆكاری وێنه‌گرتن وبڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌بون وناكرێت ناوی مامۆستا موحه‌ممه‌دی مامۆستا مه‌لا ساڵه‌ح ومامۆستا موحسینی برای وكاك سه‌ربه‌ست هه‌ولێری كه‌نازناوی بو له‌گه‌ڵ كاك حاجی ڕزگار وكاك عێزه‌تی كۆكۆیی كه گیانی خۆیان خسته مه‌ترسیه‌وه تاكو ڕوماڵی ئه‌ومه‌رگه‌ساته تۆماربكه‌ن وتوانیان هه‌شت فلیمی 36 ی فۆتۆگرافی ومنیش بۆخۆم سێ فلیمی فۆتۆگرافی وێنه بگرم كه یه‌كێكیان هێشتا بڵاوم نه‌كردوه‌ته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌س سلایت بو , جگه له هێنانی چه‌ند تیمێكی وێنه‌گرومیدیاكاری عێراقی وبیانی بۆ وێنه گرتن وڕوماڵكردنی ئاسه‌واری ئه‌و كاره‌ساته كه هه‌ندێك له‌و وێنانه لێره‌دا بڵاوده‌كه‌مه‌وه كه میدیاكاری عێراقی وعه‌ره‌بی نه‌جاح محمد عه‌لی وئه‌بو ئه‌حمه‌دی ریكابی وئه‌نساری له‌گه‌ڵ بو .
هه‌روه‌ك چۆن ڕۆڵی خۆشه‌ویستانمان له كوردستانی ڕۆژ هه‌ڵات له یاد ناچێت كه بوه‌ته حاشیه‌ی زێڕینی مێژوی هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌ش به هانا چونی جه‌ماوه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و داڵده دانانیان هه‌روه‌ها ڕۆڵی زانایانی ئایینی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات وئیمام جومعه‌كانیان هه‌روه‌ك به‌ڕێز مامۆستا مه‌لاقادری قادری ومامۆستا هاوكاره‌كانیان . ئه‌وه شاعیروڕۆشنبیرانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بابوه‌ستێت به‌تایبه‌تی پاوه‌وهه‌ورامان كه به‌هه‌مویانه‌وه دیوانه شیعرێكی كاسێتیان بڵاو كرده‌وه به ناوی شیوه‌نی هه‌ڵه‌بجه كه شاكاری شیعری كوردی تێدا هۆنرابویه‌وه‌و سۆزی هه‌موانی ده‌هێنایه جۆش .
به‌و پێیه یادی هه‌ڵه‌بجه ده‌كرایه‌وه تاكو پاش ڕاپه‌ڕین وئازاد كردنی كوردستان ئیتر جه‌ماوه‌ری ناوچه‌كه‌و كوردستان بۆخۆیان ئه‌م یاده‌یان زیندوده‌كرده‌وه وتا ڕاده‌یه‌ك سه‌رنجی به‌رپرسانی ناوه‌وچاودێرانی ده‌روه‌ی بۆخۆی ڕاكێشابو , به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه یاده‌كه مۆركێكی حیزبی پێوه لكابو به‌جۆرێك وه‌ك پرۆتۆكۆلیكی فه‌رمی لێهاتبو ته‌نها بۆ ئه‌ورۆژه و به‌بێ ئه‌وه‌ی كاربكرێت بۆ گه‌شتنی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه به ئاواته به‌رزه‌كانی , له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌وڵدانی هه‌ندێك بۆ سانسۆركردنی ڕۆڵ وكاریگه‌ری كه‌سایه‌تیه‌گه‌وره‌كانی ناوچه‌كه‌و ئه‌و هه‌مو كاروچالاكیانه كه به‌دڵنیاییه‌وه هه‌رگیز ئه‌و په‌ڵه هه‌وره ڕه‌شانه ناتوانن تاسه‌ر به‌ری تیشكی ڕۆژ بگرن وده‌بێت ئه‌و ڕاستیانه بۆ هه‌موان ده‌ربكه‌وێت .
ساڵیادی ئه‌مجاره جیاوازه به‌ته‌واوی مانا جیاوازه كورد له قۆناخێكدا یه زۆر به تیژی به‌ره‌و بڵندی هه‌نگاو ده‌نێت . كابینه‌یه‌كی نوێی بنكه فراوان هه‌رچه‌نده دواكه‌وت به‌ڵام واپێده‌چێت به‌هێزه‌وه ده‌ستبه‌كارببێت وله‌هه‌موش گرنگ تر ئه‌وه‌یه ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه ئه‌مساڵ به‌یه‌كێك له ئامانجه كانی گه‌یشت وبه پله‌یه‌ك قه‌ره‌بو كرایه‌وه كه لێی زه‌وت كرابو له‌وه‌ش خۆش تر به‌بڕیارێكی كوردی ئه‌ومافه‌ی بۆگه‌ڕایه‌وه كه‌هه‌رچه‌نده ناحه‌زان چاویان به‌و بڕیاره‌دا هه‌ڵنه‌یه‌ت به‌ڵام ناتوانن به‌گژ بڕیارێكی كوردیدا بچنه‌وه كه كۆده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی وهاوسۆزی نێو ده‌وڵه‌تی له پشته كه به‌ڕای من سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كات وساتێكی گونجاوی هه‌ڵبژارد بۆ ده‌ركردنی ئه‌وبڕیاره‌ی كه نه‌ك هه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌ڵكو هه‌موكوردستان وده‌توانم بڵێم ڕای گشتی كوردی هه‌موی پشتگیروپشتیوانیه‌تی كه‌ئه‌وه‌ش بۆخۆی هه‌نگاوێكه بۆ ڕیكخستنی نێو ماڵی كورد.
ئیتر كاتی ئه‌وه‌هاتوه ئه‌م بۆنه‌یه‌و تێكڕا بۆنه‌كانی ئه‌م مانگه بكه‌ینه ڕۆژێكی نه‌ته‌وه‌یی فه‌رمی بۆ ڕێكخستنی نێوماڵی كوردی وپه‌ره‌پێدان وبه‌هێز كردنی حكومه‌تی هه‌رێم وهێنانه دی كۆده‌نگی نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی له به‌رانبه‌ر پرسه هه‌نوكه‌یی وسه‌رنویشت سازه‌كان وهه‌رچی خۆپه‌سه‌ندی وخۆسه‌پاندن وقوڕكاری وسانسۆری چاكه‌ی چاكه كاران وه‌لابنێنین تاكو ڕاستیه‌كان وه‌ك خۆیان ببینین وبه‌هه‌موانه‌وه سه‌رگه‌رمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان بین وله پێناوی خۆش گوزه‌رانی وپاراستنی هێمنی وسه‌قامگیربونی تێ بكۆشین كه به‌وه‌ش په‌روه‌ردگار لێمان ڕازی بێت كه‌هه‌رئه‌وه پشت وپه‌نامان .